ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە بڕیارێكی نوێی دەركرد
نرخی ئەنجامدانی عومرە هەرزان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە بڕیارێكی لەناكاودا شانشینی عەرەبی سعودیە، هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر دووبارەكردنەوەی عومرەی ڕاگەیاند و بەوهۆیەوە نرخی ئەنجامدانی عومرە هەرزان دەبێت.

ڕۆژنامەی (عوكاز)ی سعودی، لەزاری محەمەد سەڵاح، وەزیری حەج و عومرەوە بڵاویكردەوە، “فەرمانێكی شاهانە كە ئەمڕۆ دەرچووە، داڕشتنەوەی هەڕەمی ڤیزەكانی زیارەتی حەج و عومرە و هاتووچۆ و هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر دووبارەكردنەوەی عومرە لەخۆدەگرێت”.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئاماژەی بە بڕیارەكە كردووە، بەو پێیەی پشتیوانی لە بەدیهێنانی یەكێك لە ئامانجەكانی دیدی شانشینی سعودیە دەكات بۆ ساڵی 2030 كە چاوەڕوان دەكات لەو ساڵەدا پێشوازی لە 30 ملیۆن عومرەكار بكات.

پێشتر سعودیە لەڕێی بڕیارێكەوە باجی بەسەر دووبارەكردنەوەی عومرەدا سەپاندبوو، كە بڕكەی بە 2000 ڕیاڵی سعودی دیاریكرابوو، دواتر نرخەكەی كەمكرایەوە بۆ 300 ڕیاڵ (80) دۆلار و لە ئێستاشدا بەتەواوی ئەو باجە لابراوە.

بەپێی بڕیارەكە، نرخی ئەنجامدانی عومرە بۆ موسڵمانان هەرزان دەبێت بەهۆی لابردنی ئەو باجە لەسەر عومرەكاران.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكە بێ‌ وەڵام بوو.

جیهان

ئێران، هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.
وتیشی”ئەمریكا بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بابەتە دەوروژێنێت”.

ئاشكراشیكرد، شكستی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەركەوتنی سیاسی ئێران بووە، تەنانەت ڕێككەوتنی ئەتۆمیش دەتوانێ ئەمریكا زەلیل بكات.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین وڵاتانی ناوچەكە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریكا و نزیكی ئەو ڕژێمە داگیركەر و ستەمكارە نەكەون كە ساڵانێكە خەریكی ستەم كردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 63 هەزار و 730 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 476 هەزار و 266 كەس و 171 هەزار و 535 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان