ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرشلۆنە پارێزگاری لە “گەوهەرەکە” دەکات و باوکی و خێزانەکەی ئاگادار دەکەنەوە !

خەڵک سپۆرت

ئانسۆ فاتی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، لەماوەیەکی کورتدا هەوادارانی زیادی کردووە و ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکەش لەڕێگەی باوک و خێزانەکەیەوە دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەگەڵ یەکەم دەرکەوتن و گۆڵی ئانسۆ فاتی لە پامپلۆنا چیتر ژیانی ئەو لاوە بەهرەمەندە گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەردا هاتووە، پەیج و ئەکاونتەکانی لە ٦٧ هەزار کەسەوە بۆ ٨٤٠ هەزار هاندەر بەرزبونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە، تەنانەت لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی یاریگای یۆهان کرۆیف هەوادارانی یانە چواردەوریانداوە بە ئیمزاکردن لەسەر وێنەکان زیاتر لە کاتژمێرێک لە کاتیان گرتووە.

یاریزانەکە خۆشحاڵە بە ناودەرکردن و ناساندنی بە جیهانی تۆپی پێ، بەڵام لەهەمان کاتدا گۆڕانکاری لە ستراتیجی ژیانیدا نەکردووە و ڕۆژانە هاوشێوەی ڕابردوو دەچێتە ناوچەی مەشقەکانی لاماسیا و بینەری میگێلی برا بچوکی دەبێت کە لە تیپی منداڵانی بارسا یاریی دەکات، لێرەشدا هاندەرانی زەفەریان پێبردووە و ڕێگەیان نەداوە وەک جاران لەنێو یاریگا بینەربێت، تەنانەت لە خوانێکدا بەهەمان شێوە قەرەباڵغی لێکراوە و ناچاربووە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ نێو خێزانەکەی.

فاتی لەو کاتەوە گۆڵی یەکەمی بەدرێسی بارساوە تۆمار کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە تەنها چوار پۆستی کردووە کە سەرجەمیان بڵاوکردنەوەی وێنەکانی خۆی بوون، لێرەدا ئیدارەی بارسا داوایان لە بوری فاتی باوکی و خێزانەکەی کردووە کە جموجۆڵەکانی کوڕەکەیان چاودێری بکەن و بەتایبەت دەرکەوتنەکانیشی کەم بکاتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە ئاسۆ فاتیان وەک منداڵێک نیشانی خێزانەکەی داوە و ئاگاداریان کردۆتەوە لە لادان لەو ژیانە ئاساییەی بەو ئاستەی ئێستای گەیاندووە، لەبەرامبەردا هەردوو جەمسەری ئیدارەی بارسا و خێزانەکەی بەڵینیانداوە پارێزگاری لە بەهرەدارەکە بکەن تا دەگاتە ئەو ئاستەی خۆی دەتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ژیانی تایبەتی بدات.

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڕووداوێکی دڵتەزێنە) کریستیانۆ بەدوای ئەو ژنەدا دەگەڕێت کە پاشماوەی خواردنەکەی خۆیی پێداوە !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بە یادگارییەکانیدا دەچێتەوە و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە لەسەردەمی  لاوێتیدا بەسەری هاتووە.

“دۆنی پورتوگال” لەچاوپێکەوتنێکی کراوەدا بە کەناڵی “ئای تی ڤی” بەریتانی ڕاگەیاندووە :” کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵان بوو پارەم نەبوو، هێندە پارەم پێنەبوو ئەوانە بکەم کە پێویستە کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە ئەنجامیان بدات، لەگەڵ چەندین یاریزانێکی تر بەیەکەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پورتوگال ژیانمان بەسەردەەبرد، دووربووم لە خێزانەکەم، ئەو ڕۆژانە زۆر ناخۆشبووم، ئاستەنگی زۆرم بۆ دروست بوو”.

دواتر ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکات و دەڵێت :” لەو نشینگەیەی لێی نیشتەجێ بووین ڕیستورانتێکی ماکدۆناڵد نزیکبوو لێمانەوە، جارێکیان داوامان لە ژنێک کرد کە خۆیی و دوو منداڵەکەی بوون، ئەو پاشماوەی هەمبەرگەر و خواردنەمان پێبدات کە داوایان کردبوو، ئەویش بەبێ دوو دڵی خواردنەکەی پێداین و ئێمەش سوپاسمان کرد، ئەو ڕۆژە بە خواردنی ئەو ژنە خێزخوازە سکمان پڕکرد، هیوادارام ئەو ژنە لەڕێگەی ئەم چاوپێکەوتنەوە من بدۆزێتەوە و بمناسێتەوە، دەمەوێت بانگهێشتی بکەم بۆ ئێوارەخوانێک لە تۆرینۆ یان لشبۆنە یان هەر جێگەیەک کە حەزی پێدەکات، دەمەوێت چاکەی ئەو چاکەیەی بدەمەوە کە بەرامبەرم کردی، هەرگیز ناتوانم ئەم ڕووداوە لەبیر بکەم”.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەئێستادا دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە، بەڵام هەرگیز نکوڵی لەوە نەکردووە کە لەسەرەتاکانیەوە بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا زۆر هەژاربوون و هەندێجار دایکی و خێزانەکەی ناچاربوون کار بکەن لەو پێناوەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نۆیەر ڕێگە بۆ تێر شتگن خۆشدەکات و ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ململانێ و کێبڕکێی نێوان مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەی بایرن میونشن و ئەندرێ تێر شتیگنی هاونیشتیمانی بە سودی گۆڵپارێزەکەی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، کاتێک لە دوای شکستی مۆندیال ڕۆژنامەوانان پرسیاریان سەبارەت بە داهاتووی لە نۆیەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە، ناوبراو ڕایگەیاندووە :” تا مۆندیالی ٢٠٢٢ نازانم چی ڕوودەدات، بەلایەنی کەمەوە ڕەنگە تا ئەوکاتە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنم، چونکە نازانم تا پاڵەوانێتیەکی تر جەستەم بەهەمان توانستەوە بەردەوام دەبێت یان نا، هەروەها چەندین بابەتی تر هەیە دەبێت کاری لەسەر بکەین و بیری لێبکەینەوە”.

سەرچاوەکە لە زاری کەسە نزیکەکانی نۆیەرەوە ئاشکرای کردووەی، گۆڵپارێزەکەی بایرن میونشن لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا واتا وەرزێکی تر ئەگەر زۆرە وازهێنانی یەکجارەکی لەهەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، لەئێستاشدا هەموو ئامانجێکی ئەوەیە بەشداری پاڵەوانێتی یورۆی ٢٠٢٠ بکات و لەدوای ئەو پاڵەوانێتیە ڕێگە بۆ تێر شتیگنی هاوڕێی خۆشدەکات پێگەی سەرەکی پێکهاتەی مەکینەکان وەربگرێت.

ئەم زانیاریانە پاش ئەوە بڵاوکرانەوە، کە شتیگن بەتوندی ڕەخنەی لە یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گرت بەوەی کە لە پێکهاتە سەرەکیەکانیدا جێگەی ناکاتەوە و نۆیەری بەسەردا فەرز کردووە، لەکاتێکدا ئەم خۆی بە گۆڵپارێزی باشترین یانەی جیهان دەزانێت “بەرشلۆنە” و لە باشترین ئاستی هونەریدایە، دواتریش نۆیەر بە بێزاریەوە وەڵامی ئەم لێدوانانەی دایەوە و جەختی کردەوە، تا ئەم ساتەش گۆڵپارێزی ژمارە یەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆیە ڕاهێنەر پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان