ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(لەباشترینەکانی جیهانە و لە وڵاتەکەی خۆی دووەمە) شتیگن گلەیی لە ڕاهێنەری ئەڵمانیا دەکات !


خەڵک سپۆرت

مارک ئەندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنە، لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا تەنها یاریزانێکی یەدەگە و ئەوەش بەتەواوی بێزاری کردووە.

ئەستێرە ئەڵمانیەکەی بارسا لەپاڵ ئالیسۆن بیکەر و ئیدیرسۆن مۆرایسی بەرازیلی پاڵێوراوی یەکێتی تۆپی پێی جیهانە بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان، لەپێکهاتەی یانە کەتەلۆنیەکەیدا پارچەیەکی کاریگەر و دانەبڕاوە، بەڵام ئەوەی جێی تێرامانە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا “ئەڵمانیا” تا ئەم ساتە وەک یەدەگێکی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایرن میونشن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا نۆیەر لە خانەی باشترینەکانی جیهاندا نەماوە و ئاستیشی لەچاو ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ بەرەوخوار هاتووە.

لەبارەی بەیەدەگ کردنی لەڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، تێر شتیگن بە “تی ئۆنلاین”ی ڕاگەیاندووە :” بێگومان ئەوەی ڕوودادات کەمێک بەرەو شێتیم دەبات، تۆ باشترین کار دەکەیت و هەمەو هەوڵێک دەدەیت، بەڵام لەو پێگەیەدا نیت کە پێویستە تیایدا بیت، پێموابێت لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا وەڵامێک بۆ ئەو بارودۆخە بەدەست دەهێنم”.

هەروەها دەڵێت :” یەدەگ بوون ئاسان نییە، بەڵام دان بەخۆمدا دەگرم و خۆڕاگر دەبم، ئەوە بەشێکە لە تۆپی پێ و بەشێکیشە لە کاری ئێمە وەک یاریزانان، ئامانجی خۆمم دیاری کردووە و دەمەوێت بگەمە لوتکە و پێگەی گۆڵپارێزی یەکەمی وڵاتەکەم بەدەست بهێنم، دەمەوێت بگەمە ئەو ئاستەی لە ئاوێنەدا تەماشای خۆم بکەم و بڵێم: ماندوبوویت تا بەم ئاستە گەیشتیت، تۆ ترست لە یاریکردن هەبوو لەدەرەوەی وڵات و بەسەریدا سەرکەوتیت”.

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە یاریکردنی نۆیەر لەناوخۆی ئەڵمانیا و شتیگن لەدەرەوەی وڵات کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری “ناسیوناڵ مانشافت” دروست کردووە، لەم بارەیەشەوە شتیگن دەڵێت :” نەخێر هەرگیز پێموانییە یاریکردن لەدەرەوەی وڵات کاریگەری دروست کردبێت، چی لەوە باشتر هەیە لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەکەم و ئەزمونێکی زۆرم لەدەرەوەی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، هەرگیز لە بڕیارەکەم پەشیمان نیم”.

ئایا لۆوڤ لەڕووبەڕوبونەوەی ئێرلەندا بیر لە شتیگن دەکاتەوە؟ یاخود کێشەکە قوڵتر دەکاتەوە و زیاتر یاریزانەکە بەرەو سەرشێتبوون دەبات؟

جیهانی

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە بە گەورەترین مەترسی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ


خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێێ ئەڵمانیا پلان بۆ سەردەمی دوای یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەر دادەڕێژێت و یۆرگن کلۆپ وەک جێنشینی ڕاهێنەرە مێژووییەکە دیاریکراوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەدووای مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەر بۆندی نێوانیان کۆتایی دێت، ڕاهێنەرەکە لەحاڵەتی سەرکەوتن و شکست بڕیاریداوە بەردەوام نەبێت.

لێرەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بیر لە چارەسەر دەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە تواناکانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بڕیوە، پێیان وایە باشترین جێنشینە بۆ لۆوڤ و دەتوانێت هاوشێوەی یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپوڵ دووبارە هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوە لوتکەی تۆپی پێ.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: خۆشبەختانە کۆمپانیای فینوای خاوەنی پشکەکانی یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی بۆندی کلۆپ تا هاوینی ٢٠٢٤، لەکاتێکدا بۆندی پێشووی لە هاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دەهات و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوامبووایە ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٢ یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئاسانی مسۆگەریان دەکرد.

یانە ئینگلیزییەکە لەم بارودۆخەشدا ترسیان لە مەکینەکانی ئەڵمانیا هەیە، بۆیە بڕیاریانداوە لەپێناو پاراستنی ڕاهێنەرەکەیان و بەردەوامیدان بەکارەکانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بۆندی نوێی پێشکەش بکەن، بەپێی بۆندە نوێیەکە هاوشێوەی فێرگسۆن تا ئەو ساتە بەردەوام دەبێت کە خۆی حەزی پێدەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای تایگەر وودز و مایوێزەر سەروەتی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ دەگاتە سنوری ملیار


خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نزیکدەبێتەوە سەرەوتی دارایی بگاتە ملیار یورۆ و بەوشێوەیەش دەبێتە یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێ دەبێتە ملیاردێر.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەدەرەوەی بواری وەرزش بازرگانییكی جیهانییە و ساڵانە داهاتی بە سەدان ملیۆن یورۆ مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کریستیانۆ لەڕێگەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی و کۆمپانیا و کۆگا و براندەکانییەوە لە هاوینی ٢٠٢٠ داهاتێکی زیاتر دەخاتە سەر سەروەتەکەیی و دەگاتە سنوری ملیارێک یورۆ، کە ئەوەش یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێیە دەگاتە ئەو ئاستە.

هەروەها لەسەر ئاستی وەرزش تائێستا تەنها تایگەر وودزی ئەفسانەی گۆڵف و فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن گەیشتونەتە سنوری ملیار یورۆ.

دۆنی پورتوگال لە ٢٠٠٣وە داهاتی ساڵانە کۆدەکاتەوە و لەساڵانی ٢٠٠٩وە یەکێکە لەخاوەن زۆرترین داهاتەکان لە بواری وەرزشدا و چەندین ساڵ یەکەمی ڕیزبەندی بووە، بەڵام لەئێستادا لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە لوتکەی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

زە سەن ئاماژەی بە کردنەوەی زنجیرەیەک ڕێستورانتی ناوازەکردووە لە وڵاتانی پورتوگال و ئینگلتەرا و مەغریب، بەهۆی ئەو زنجیرەیەوە تائێستا بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ داهاتی گشتی بەهەموو بوارەکان ١٠٠ ملیۆن یورۆ بووە بەرامبەر ١١٦ ملیۆن بۆ لیۆ مێسی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەستێرەیەکی دێرینی ئیتاڵیا: بەرپرسانی یوڤانتۆس دەزانن کە خولی ئیتاڵیا کۆتایی هاتووە


خەڵک سپۆرت

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما دووپاتی دەکاتەوە، کەمکردنەوەی موچەی یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس واتای ئەوەیە خولی ئیتاڵیا لەم وەرزەدا کۆتایی هاتووە.

لەئێستادا خولی ئیتاڵیا بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێ و ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکان ڕاگیراون و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تادێت زیاتر دەبێت، بەو هۆیەشەوە نازانرێت کەی و لە چ بارودۆخێکدا خولەکە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

بەم هۆیەوە بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریان لەسەر کەمکردنەوەی موچەکانیاندا و یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی تر ڕەزامەندییان نیشاندا، ئەوەش (١٠٠) ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەگەڕینێتەوە.

لەم بارەیەوە کاسانۆ بە کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس موچەی یاریزانانی یانەکە کەم بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دووبارە ئەنجام نادرێتەوە و کۆتایی هاتووە، بەنسبەت منەوە بابەتەکە یەکلایی بۆتەوە، ئەگەرنا یانەیەکی یوڤانتۆس بۆ هەنگاوێکی وەها دەنێت”.

هەروەها دەڵێت :”دەکرا ئەم بڕیارە لەکۆتایی هەر مانگێک، یاخود لەکۆتاییەکانی مانگی شەش بدرێت، بەنسبەت یانە هەژارەکانیشەوە پێویستە چارەسەرێک بۆ لێبڕینی موچەی یاریزانەکان بدۆزنەوە، چونکە هەندێک لەو یاریزانانە تەنها چوار و پێنج هەزار یورۆ موچەیانە و کرێ خانوو ئوتۆمبێل دەدەن، هەندێکیان پارەی قیستی ئوتۆمبێل و خانویان لەسەرە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا باشترین بڕیاریداوە بە دووبارە ئەنجامدانی خولەکە لە دۆخێکی لەباردا، تایبەت بەخۆشی بەباشی دەزانێت قۆناغێکی چوار یانەیی ئەنجامبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە خولی ئیتاڵیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان