ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

لوکلێر لە ئیتاڵیا شۆفێرانی مێرسیدسی تێپەڕاند و بردنەوەی بە “فێراری” بەخشی !

خەڵک سپۆرت

شارل لوکلێری شۆفێری ئەمارەی مۆناکۆ نازناوی پێشبڕکێی مۆنزوای ئیتاڵی بەدەستهێنا و سەرکەوتنێکی گەورەی بە تیمی فێراری بەخشی.

پێشبڕکێکە لەدەستپێکەوە جیاواز دەرکەوت، لوکلێر توانی لەسەر حەلەبەی مۆنزوا، ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری تیمی مێرسیدس تێپەڕینێت و هەروەها سودیشی لەهەڵەی لویس هامیڵتۆنی پاڵەوانی جیهان وەرگرت و پێشەنگی بەدەستهێنا، کە ئەوەش دووەم سەرکەوتنە تیمە ئیتاڵیەکە لەم وەرزەدا و لەچوارچێوەی پاڵەوانێتی جیهان بەدەستی دەهێنێت.

لوکلێر لەکۆتا دوو پێشبڕکێی بەلجیکا و ئیتاڵیا توانیویەتی پلەی یەکەم بۆ تیمی فێراری مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا سباستیان ڤیتێڵی شۆفێری سەرەکی بەردەوامە لە هەڵە کوشندەکانی و تائێستا هیچکام لە نازناوەکانی پاڵەوانێتی وەرزی بەدەست نەهێناوە.

لە ڕیزبەنی شۆفێراندا شۆفێرە ناودارەکەی ئەمارەی مۆناکۆ کەوتۆتە پلەی پێنجەمەوە و خاوەنی ١٥٧ خاڵە، لەدوای هەریەک لە شۆفێران: لویس هامیڵتۆن، ڤاڵتێری بوتاس، ماکس ڤێرستابن، سباستیان ڤیتێڵەوە دێت.

تیمی فێراری لە ڕیزبەندی کۆمپانیا وەبەرهێنەکاندا بە ٣٥١ خاڵەوە دەکەوێتە پلەی دووەمەوە و لەدوای تیمی مێرسیدس دێت کە خاوەنی ٥٠٥ خاڵن.

وەرزشەکانی تر

مێرسیدس ڕیکۆردی مێژوویی فێراری هاوتا کردەوە و کۆتایی بە ململانێکانی فۆرمولا ١” هێنا !

خەڵک سپۆرت

ڤاڵتێری بوتاس شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس پێشبڕکێی ژاپۆنی بە پلەی یەکەم بڕی و ململانێکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی لەبەرژەوەندی تیمە ئەڵمانیەکەی کۆتایی پێهێنا.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی سوزوکا پێشبڕکێی ژاپۆن ئەنجامدرا، ڤاڵتێری بوتاسی فنلەندی شۆفێری تیمی مێرسیدس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەم بردنەوەیەش لەسەر ئاستی تیمە وەبەرهێنەرەکان یەکلاکەرەوە بوو و ڕێژەی خاڵەکانی تیمی مێرسیدسی گەیاندە (٦١٢) خاڵ، لەبەرامبەردا تیمی فێراری ئیتاڵی تەنها خاوەنی (٤٣٥) خاڵە، بەوپێیەی پاڵەوانێتی جیهان تەنها سێ جەولەی ماوە تیمی مێرسیدس وەک براوەی وەرز هەژمار دەکرێت و نازناوی ئەم وەرزە دەبێتە شەشەم نازناو لەسەریەک کە بەدەستی دەهێنن.

لەسەر ئاستی شۆفێران، ڤاڵتێری بوتاس لە پلەی یەکەمدا هات و پلەی دووەم بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی و سێیەم بۆ لویس هامیڵتۆنی پاڵەوانی جیهان بوو، لە خولانەوەی یەکەمیشەوە ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول و لۆکلێری شۆفێری لاوی تیمی فێراری بەهۆی پێکدادانەوە لەپێشبڕکێکە کشانەوە.

لەڕیزبەندی شۆفێراندا بۆ نازناوی جیهان، تا ئەم ساتە لویس هامیڵتۆن لە لوتکەدایە و ڕاستەوخۆ بوتاسی هاوکاری بەدوایدا دێت، بۆیە نازناوی تاکە کەسی شۆفێرانیش بەهەر ئەنجامێک بێت لە کۆتا سێ جەولەی داهاتوودا لەبەرژەوەندی یەکێک لەو دوو شۆفێرەی تیمی مێرسیدس یەکلایی دەبێتەوە.

لە مێژووی فۆرمولا وەندا و تا ئەم وەرزە تەنها تیمی فێراری ئیتاڵی توانیبویان شەش وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی وەرز (١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٤)، بەڵام لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس بێنز ئەو ڕیکۆردە مێژووییەی هاوتا کردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

مارکێزی ئیسپانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی یەکلایی کردەوە و مێژوو لەبەر پێیەکانیدایە !

خەڵک سپۆرت

مارک مارکێزی شۆفێری ئیسپانی تیمی “ڕیسپۆل هۆندا”ی پێشبڕکێکار لە پاڵەوانێتی جیهانی “مۆتۆ جی پی”، نازناوی پاڵەوانی جیهانی مسۆگەر کرد.

مارکێز لەکۆتا پێشبڕکێی تایلاند لەحەلەبەی چانگ توانی نازناوی ژمارە نۆی ئەم وەرزە لەکۆی ١٥ جەولەی پاڵەوانێتی جیهان بە پلەی یەکەم کۆتایی پێبهێنێت، لەکاتێکدا پاڵەوانێتی جیهان چوار گەڕی کۆتایی ئەنجام نەدراوە، بەڵام شۆفێرە ئەفسانەییەکەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی (٣٢٥) خاڵ هیچ هەلێکی بۆ ڕکابەرانی نەهێشتەوە.

لەپێشبڕکێی چانگ – تایلاند، فابیۆ کوارتارارۆ توانی پێگەی یەکەم لەسەرجەم شۆفێرانی تری “مۆتۆ جی پی” بگرێت، بەڵام لەکۆتا خولانەوەدا شۆفێرە ناودارەکەی ئیسپانیا توانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پێشی بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ئەوەش واتای پاڵەوانی جیهانی دەبەخشی، چونکە ناوبراو لەکۆی پێنج جەولەی کۆتایی تەنها پێویستی بە یەک سەرکەوتن بوو بە پلەی یەکەم.

پاڵەوانێتی ٢٠١٩ بۆ مارکێز تاموچێژێکی تایبەتی هەبوو، بەوپێیەی ناوبراو هێشتا تەمەنی ٢٦ ساڵە و توانیویەتی هەشت نازناوی جیهانی بەدەست بهێنێت، ئەگەر بێتو لە ساڵانی داهاتوودا تەنها یەک نازناو مسۆگەر بکات ئەوا لەگەڵ ڤالێنتینۆ ڕۆسی ئەفسانەی بوارەکەدا هاوتا دەبێتەوە (نۆ نازناو).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

تیمی فێراری ترسی له‌ پێکدادانی دوو شۆفێره‌که‌ی هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری تیم دووبارە ڕێکخستنەوە دەکات !

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی فێراری ئیتاڵی به‌ بارودۆخێکی نه‌خوازراودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌هۆی ململانێی و کێبڕکێی دوو شۆفێری تیمه‌که‌وه‌‌ ناچارده‌بن دووباره‌ ڕێکخستنه‌وه‌ بۆ پێگه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی له‌زاری “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، بینۆتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی فێراری سه‌رسامه‌ به‌تواناکانی چارلیس لوکلێری شۆفێری دووه‌می تیمه‌که‌ و به‌ گه‌وهه‌ر ناوی ده‌بات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ کاتێکدا ڕووده‌ده‌ن که‌ لوکلێر له‌ پێشبڕکێکانی پێشوودا پێگه‌ی سباستیان ڤیتێڵی ئه‌ڵمانی شۆفێری یه‌که‌می تیمه‌که‌ی له‌سه‌ر خانه‌ی پاڵه‌وانان گرتۆته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی ئیتاڵیا پێیان وایه‌ له‌دوای ڕووداوه‌کانی پێشبڕکێی سوچی له‌ڕوسیا، چیتر سباستیانی ئه‌ڵمانی هه‌ڵه‌ی کارگێڕی تیمه‌که‌ی قبوڵناکات و به‌هه‌مان شێوه‌ لوکلێر لاوێکی به‌هره‌مه‌نده‌ و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک هه‌ر بۆخۆی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی ململانێی ناوخۆ له‌نێو تیمه‌که‌دا ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان کردووه‌، ماتیا بینۆتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری تیم بڕیاریداوه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتن له‌گه‌ڵ شۆفێره‌کاندا ئه‌نجام بدات و دووباره‌ ستراتیج و پلانی نوێ ڕێکبخاته‌وه‌ له‌پێناو گرتنه‌وه‌ی تیمی مێرسیدس، به‌ر له‌هه‌موو شتێکیش پێویسته‌ پێگه‌ی شۆفێری سه‌ره‌کی و یاریده‌ده‌ری تیمه‌که‌ی یه‌کلایی بکاته‌وه‌ تا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له‌به‌رچاوی هانده‌رانی فۆرمولا وه‌نه‌وه‌ دووانه‌ی ناوبراو نه‌بێته‌ کێبڕکێی ناوخۆییان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان