ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە ئاشكرادەكرێت
فڕۆكەكانی هاوپەیمانان داعش لە چیای قەرەچووغ بۆردومان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن ئەمریكاوە سەركردایەتی دەكرێت، مۆڵگەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ بۆردومان دەكەن، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی-ش ژمارەی ئەو داعشانەی لەو ناوچەیەدان ئاشكرا دەكات.

ڕەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، هێزێكی سوپای عیراق و ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی شارەدێی قەراجەوە لە چیای قەرەچووغ نزیكبوونەتەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا چەندان جار مۆڵگەكانی داعش لە بناری قەرەچووغ لە لایەن هاوپەیمانانەوە بۆردومان كراون، بەڵام لە بۆردوومانەكانی 48 كاتژمێری ڕابردوودا، چەكدارانی داعش زیانی زۆریان بەركەوتووە، لەبەرئەوەی بۆردوومانەكە تەنیا سەر چیاكەی نەگرتۆتەوە، بەڵكو لە دامێنی چیاكەشی داوە، كە چەكدارانی داعش زۆرتر لەو ناوچانەدا كۆدەبنەوە”.

بە وتەی ڕەشاد گەڵاڵی، “ئەگەر هەماهەنگی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و سوپای عیراق هەبێت، چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ خۆیان لەناو دەچن و بەرگەی هەفتەیەك لە تینوێتی و برسێتی ناگرن و لەناو دەچن، چونكە چیای قەرەچووخ شوێنێكە ئاوی شیرنی تێدا نییە و ئەو ئاوارەی هەیە ئاوی شۆرە، بۆیە داعش ئەگەر هاوكاری نەكرێت ناتوانێت لەو چیایەدا بمێنێتەوە”.

ئەو بەرپرسەی داعش، بەدووریشی نەزانی داعش لەو ناوچەیەدا بۆ مەبەستی گەمەیەكی تری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەكاربهێنرێتەوە.

چیای قەرەچووغ ، كە دەكەوێتە نزیك شارۆچكەی مەخمور، تائێستاش مۆڵگەی پاشماوەی چەكدارانی داعشە، ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەشڵێت: “بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیەدا لەنێوان 100 بۆ 300 چەكدار دەبن”.

کوردستان

كورد، دەستكاریكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر كابینەی داهاتوو دەستكاری ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بكات، كورد قبوڵی ناكات.

دوای دەیان كۆبوونەوەی نێوان هەێم و بەغدا، دواجار گەیشتنە ڕێككەوتنێك، بەڵام بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتنەكە، كە لەنێو پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراقدا جێیكراوەتەوە ڕەوانەی پەڕلەمان نەكراوە و بەپێی زانیارییەكانیش، لە ئێستادا چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بابەتێكم سەبارەت بە ڕەتكردنەوەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەن عەللاوییەوە نەبیستووە.

وتیشی، “ئەگەر شتێكی وا هەبێت كورد بە دڵنیاییەوە ڕەتیدەكاتەوە، چونكە كورد دەیەوێت ئەو ڕێككەوتنە وەك خۆی بڕوات”.

ئاشكراشیكرد، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا بەشێكە لە پڕۆژە یاسای بودجە و هەركات پڕۆژەكە هاتە پەڕلەمان ئەویش بەشێكە لەو، ئەگەر ئەو پڕۆژەیەش نەیەت ئەویش نایەت.

ڕوونیشیكردەوە، چاوەڕێ دەبین، چونكە بابەتەكە دەوەستێتەسەر ئەوەی ئایا حكومەتی داهاتوو دەستكاری ئەم پڕۆژەیە دەكات یان وەكو خۆی دەینیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پلەبەرزكردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی 3 ساڵ، پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران و پلەداران و هێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێكردەوە و لە دوو فەرماندا پلەی زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكرێتەوە.

بەپێی دوو نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، كە وێنەیان دەست (خەڵك) كەوتووە و لە 20 و 21ی ئەم مانگە دەرچوون، بڕیار دراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی پلەدار و هێزەكانی پێشمەرگە لە خشتەی (نەورۆزی 2019)، كە لە فەرمانی یەكەمدا ناوی 1439 كەس و لە فەرمانی دووەمدا ناوی 6571 كەس هاتووە.

بەپێی خشتەی پلەبەرزركردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە دوو جار لە مانگی (ئازار و ئەیلول) پلەی ئەفسەران بەرزدەكرێتەوە واتە بۆ هەر ساڵێك دوو خشتە، بەڵام تا ئێستا پلەبەرزكردنەوە بۆ ساڵەكانی (2017 -2018-2019) پلەبەرزكردنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوو، هاوكات لەمساڵیشدا خشتەی مانگی ئازار زیاد دەكات.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە پێشتر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، لەماوەی ڕابردوودا لیژنەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد، قسەوباس لەسەر خشتەی پلەبەرزركدنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ساڵی 2017 بە خشتەی ئازار و ئەیلول لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ واژۆكردن، ئێمە چاوەڕێی ئەوەین، بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی ناوخۆ نەوەستاوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە 4 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە و تا ئێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی بۆ ئەو مافە یاساییەی فەرمانبەران دەرنەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە مەرزێكی هەرێم دەست بەسەر یەك تۆن خۆراكی بەسەرچوودا گیرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری شارۆچكەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، لە خاڵی سنووری شوشمێ دەست بەسەر بڕێك خۆراكی خراپبوودا گیراوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری شارۆچكەی بیارە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٣-٢-٢٠٢٠ لە خاڵی سنووری تەوێڵە-شۆشمێ لە سنووری شارۆچكەی بیارە هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دەستیان گرت بەسەر بڕی (یەك تۆن) تووی وشكی خراپدا.

وتیشی، “تووەكە خراپ بووە و شیاو نەبووە بۆ خواردن و ویستراوە لە بازاڕەكانی هەرێم ساغ بكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان