ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرهەم ساڵح: لە بەرزنجەوە پەیامی زیندووی ئیمام حسێن دووبارە دەكەینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق لە مزگەوتی بەرزنجەوە لە هەرێمی كوردستان یادی شەهید بوونی ئیمام حسێن دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، یادەوەری ئیمام حسێن داوامان لێدەكات، كەھەمیشە ڕیزەكانمان یەكبخەین و گیانی برایەتی و لێبوردەیی زاڵ بكەین.

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 9-9-2019 بەشداریكرد لە مەڕاسیمی عاشورا لە مزگەوتنی بەرزنجە، بەبۆنەی شەھیدبوونی ئیمام حسێن (س.خ) ئاماژەی كرد بە بەرجەستەبوونی كەسایەتی ئیمام حسێن، كە ڕێبەرێكی ناوازەیە لەناو مێژووی ئینسانی و ئیسلامیدا.

ڕاشیگەیاند، یادەوەری ئیمام حسێن ھەردەم داوامان لێدەكات، كە تێبكۆشین لە پێناو ئازادی و چاكەخوازی و بەخشین و بەخشندەیدا، ھەردەم داوامان لێدەكات بەئەوپەڕی ھۆشیاریەوە ڕووبەڕووی زوڵم و بێدادی و توندوتیژی بوەستینەوە و ئەو پڕۆژە چاكسازییە بەئاكام بگەیەنین، كە لە كەربەلاوە چەخماخەی دا و لە ئێستاشدا ئێمە لە پێناویدا لە بەرزنجەی كوردستاندا كۆبووینەتەوە.

دەقی وتارەكەیە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

خوشك و برایانی ئازیز، ماتەمگێڕانی ساڵڕۆژی شەھیدبوونی پێشەوای ئازادیخوازان ئیمام حوسەین سەلامی خودای لێ بێت سەرەتا لەم یادە بە ئازارەدا سەرەخۆشی لە خۆم و لە ئێوە و لەھەموو ئەوانە دەكەم، كە دەستیان گرتووە بە بەھاو و پەیامە پیرۆزە بڵندەكانی ئەو پێشەوا مەزنەوە.

بەرجەستەبوونی كەسایەتی ئیمام حوسەین بەرجەستەبوونی ڕێبەرێكی ناوازەیە لەناو مێژووی ئینسانی و ئیسلامیدا، بوونی ڕێبەرێكە كە سیمبوڵی بەگژداچونەوەی زۆردارییە ھەتا ئەندازەی گیانبەخشین لە پێناوی بەدیھاتنی باوەڕی بەرز و پەیامی نەگۆڕ، كەئەویش بەرز ڕاگرتنی حەق و بەگژداچونەوەی زوڵم و زۆرداری بوو.

لە بەرزنجەی مەڵبەندی ناوداری كوردستان، ناوەندی عیرفان و تەریقەت مەڵبەندی سادات ئیلھامی ئەو پەیامە زیندوەی ئیمام حوسەین بەسەر دەكەینەوە دووبارەی دەكەینەوە كە لەگەڵ خۆیدا شۆڕشێكی بەردەوامی گەورەی فكری بۆ بەدیھێنانی یەكسانی و دادپەروەری لەو بەرەبەیانیەی مێژوەوە بۆ ئێستا بەدیھێنا، شۆڕشێك، كە ھەردەم بەھاكانی لە ناو دڵ و دەرون و بیركردنەوەدا، بە نەمری دەمێننەوە و لە ئێستاشدا داوامان لێدەكات، لە پێناو بەردەوامبوونیدا، یەكێتی ڕیزەكانی گەلی بۆ ببپارێزین ھەتا لەو سۆنگەیەوە بنیاتنانەوە و چاكسازی و دادپەروەی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراقیش بەدیبھێنین.

یادەوەری ئیمام حوسەین داوامان لێدەكات كەھەمیشە ڕیزەكانمان یەكبخەین و گیانی برایەتی و لێبوردەیی زاڵ بكەین و بەگژ گەندەڵی و زوڵم و زۆرداریدا بچینەوە. ھەروەك چۆن بینیشمان كە پێكھاتەكانی عێراق بە كورد و عەرەب و توركمان و موسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و سابئییەكان بەیەكڕیز دژی دڕندەیی داعش وەستانەوە و بەنوێنەرایەتی ھەموو جیھان جەنگان و سەریشكەوتین.

یادەوەری ئیمام حوسەین ھەردەم داوامان لێدەكات كە تێبكۆشین لە پێناو ئازادی و چاكەخوازی و بەخشین و بەخشندەیدا، ھەردەم داوامان لێدەكات بەئەوپەڕی ھۆشیاریەوە رووبەڕووی زوڵم و بێدادی و توندوتیژی بوەستینەوە و ئەو پڕۆژە چاكسازییە بەئاكام بگەیەنین كە لە كەربەلاوە چەخماخەی داو لە ئێستاشدا ئێمە لە پێناویدا لە بەرزنجەی كوردستاندا كۆبووینەتەوە.

سڵاو لە میوانان و زیارەتكاران و ماتەمگێڕانی ئیمامی حوسەین لە سەرانسەری عێراق و جیھان.

سڵاو لە گیانی پیرۆزی ئیمام حوسەین پێشەوای ئازادیخوازان كەیەكماندەخات لەسەر ڕێز و شكۆمەندی بۆ ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵانی خەڵكی ئەم نیشتمانە.

کوردستان

گۆڕان: بەشداریکردنمان لەحکومەت، بەمانای وازهێنان نییە لەڕەخنە و بۆچوونەکانمان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، سورین لەسەر هەموو ئەو دروشم و بەرنامانەى هەمانبوە و فشار دروست دەکەین بۆ جێبەجێ کردنیان، دەشڵێت: “کاتێک لەبرى باشبونى موچە دۆخەکە خراپ بێت، بێگومان خەڵک رەخنە دەگرێت و رەخنەکانیش رەوایەتى خۆیان هەیە”.

عەدنان عوسمان وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆى دەنگى گۆڕان ڕایگەیاند، بەشداریکردنى هەر هێزێکى سیاسى لە حکومەت، بە ماناى وازهێنانى لە بەرنامەکانى رابردوى نییە.

 

وتیشى: “بزوتنەوەى گۆڕان لەپێناو بەرەو پێشبردنى بەرنامەکانى، بەشدارى لە حکومەتدا کردوە، ئەم بەشداریکردنە بە ماناى وازهێنان لە رەخنە و بۆچونەکانى رابردو و قسەکانمان نییە، ئێمە سورین لەسەر هەموو رەخنە و دروشمەکانمان و دەمانەوێت هەموو ئەوانە بەرجەستە بکرێت و بکرێتە کردار، بزوتنەوەى گۆڕان بە بەرنامە و پاکێجى خۆیەوە چوەتە دەسەڵات و کاریان لەسەر دەکات”.

لەبارەى ئەو رەخنانەى لە بزوتنەوەى گۆڕان دەگیرێت، عەدنان عوسمان رایگەیاند، بەشێک لە رەخنەکان بریتى بووە لەوەى کە بزوتنەوەکە پەیامى چاکسازى و دادپەروەرى و بەدامەزراوەیى کردنى دامودەزگاکانى هەبووە، بەڵام لە بەشداریکردنى ئێستا و پێشوى لە حکومەتدا، ئەگەر تەماشاى واقعى کوردستان بکەین بەو شێوەیە نەبوە کە ئێمە ویستومانە، هێشتا ئەو قۆناغە گرنگانەى کە پێویستە رەنگدانەوەى هەبێت لەسەر ژیانى خەڵک و هەرێمى کوردستان و دامەزراوەکان، بەوشێوەیە نەبوە.

دەشڵێت: “بزوتنەوەى گۆڕان بەرامبەر رەخنەکان لەسەر دوو ئاست قسەى خۆى هەیە، یەکەم؛ ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین لە حکومەت و پەرلەمان و حکومەتە خۆجێیەکان و پەیوەندیە سیاسیەکانمان لەگەڵ لایەنەکانى بەشدار لە حکومەت، بۆ ئەوەى هەنگاوى خێرابنرێت و فشار دەکەین. بوونى ئێمە لە حکومەت بەهێزبوونى فشارەکەیە و نەبوونى ئێمە لاوازبوونى فشارەکەیە.
دوەم؛ چارەسەرى (29) ساڵى گەندەڵى و نادادپەروەرى و بێ سیستمى کاتى دەوێت، هەبوونى فشار و دانانى کات بۆ جێبەجێ کردنى بەرنامەکان گرنگە، بەڵام هەندێک هەنگاو دەرفەتى دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوازیارى ئێمە ئەوەیە بەشێکى زۆر لە پرسەکان بە زوترین کات چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى، خەڵک مافى خۆیەتى کە دەیەوێت لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەرى پرسە گرنگەکان رەنگبداتەوە لە ژیانیدا، کاتێک لەبرى باشبونى موچە دۆخەکە خراپ بێت، لەبرى ئەوەى پەرلەمان بەرەو بەهێزى بڕوات؛ لاواز ببێت، بێگومان رەخنە دەگرێت و رەخنەکان رەوایەتى خۆیان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا شەهیدكردنی دوو گەریلای راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیادا، دوو گەریلای پەكەكە لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان كوژراون.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەی ئاڤاشین، دوو گەریلای پەكەكە كە لە ئامادەكاریدابوون بۆ ئەنجامدانی هێرش شەهید كراون.

لە راگەیەندراوەكەدا، جەخت لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان كراوەتەوە.
تاكو ئێستا هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە هیچ رونكردنەوەیەكی لەبارەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیاوە نەداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێمی كوردستان هەل بۆ وەبەرهێنەرە ئیسپانییەكان دەڕەخسێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق خوان خوسیە ئیسكوبار و شاندێكی بازرگانیدا كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جەختیكردووە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا بە تایبەت لەلایەنی ئابووری و بازرگانییەوە.

وتیشی: هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی سەرجەم پشتیوانی و كارئاسانی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی ئیسپانی بۆ رەخساندنی هەلی كار و وەبەرهێنان لە هەرێم و بەشداریكردن لە كەرتی ئابووری لە كوردستان.

هەردوولایەن تاوتوێی رەوشی گشتی ناوچەكە، پرۆسەی سیاسی عێراق، پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانیان، ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسییەكانی تیرۆر و دۆسێ گرنگەكانی دیكەیان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان