ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کریستاڵ دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە خۆیدا بکات! (بە ڕێکەوتیش تەماشای کارەکانی پێشووی خۆم ناکەمەوە!)

خێزان

خانمە گۆرانیبێژ کریستاڵ دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی کاری هونەری خۆدا  بکات و دەڵێت”بە ڕێکەوتیش تەماشای کارەکانی پێشووی خۆم ناکەمەوە!”

کریستاڵ ڕایگەیاندووە”بڕیارمداوە گۆڕانکاری گەورە لە خۆمدا بکەم لە هەموو ڕووەکانەوە و بەتایبەتیش لەکاری هونەریدا، گەر ئەمجارە کاربکەم هەوڵدەدەم کارێکی هونەری باش بکەم و وەک کچێکی کورد پێویستم بە پشتگیری و دڵسۆزییە”

کریستاڵ وتوشیەتی”بە ڕێکەوتیش تەماشای کارەکانی پێشووی خۆم ناکەمەوە کە لە بواری هونەری کردووەمە، ئەوکات تەمەنێکی منداڵ و ئەقڵێکی منداڵم هەبوو، هیچکام لە کارەکانیشم هەڵبژاردەی خۆم نەبووە، بەڵکوو ئاوازدانەرێک شتەکانی بۆ هەڵدەبژاردم، بەڵام ئەم ئەقڵەی ئێستا هەمە ئەوکات  نەمبوو، بۆیە بڕیارمداوە تەنها کاری هونەری باش بکەم”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتریش هونەرمەند لۆکە زاهیر هەمان کاری کرد و ڕایگەیاند گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی کاری هونەری خۆیدا دەکات، ئێستاش کریستاڵ دەیەوێت هەمان کار دوبارە بکاتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kristal Hemn 🧿 (@kristal.officiall) on

ریکلام

هەواڵەکان

خانمە ڕاگەیاندکار  ژیلە: ئەوەی لێی ترساوە ڕوویدا

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار  ژیلە  ڕایدەگەیەنێت ئەوەی لێی ترساوە ڕوویداوە و بەوەش زۆر دڵگیران بووە.

ژیلە دەڵێت”بەداخەوە دایک و باوکم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”

ژیلە وتوشیەتی””هەتا  ئەوان چاک نەبنەوە، من دڵم ئیستراحەتناکەت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاجوانی کوردستان: موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلم لێ وەرگیراوەتەوە

خێزان

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا ئەو بە فەرمی شاجوانی کوردستان نەماوە و موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلی لێ وەرگیراوەتەوە.

سانا مەحمود دەڵێت”موچەی شاجوانیەکەم بۆ یەک ساڵ بوو، شوقە و ئۆتۆمبێلەکەش تەنها بە کاتی پێم درابوو، هەر بۆیە لەپاش ساڵێک هەموویم ڕادەستکردەوە”

سانا وتیشی”زۆر کەس دەڵێت لەم ساڵەدا تۆ چیت کردووە، بەڵام خەڵک بە هەڵە لە شاجوان تێگەیشتووە، چونکە شاجوان تەنها ئایکۆنێکە و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە تا وڵات بگۆڕێت”

شاجوانی پێشووی کوردستان وتیشی”تا ڕادەیەک گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی بڵێم پەشیمانم لەوەی کە بومەتە شاجوان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەزان ئاتەش: هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکەم و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرم

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان هەزان ئاتەش کە زۆێک لە ئاهەنگەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات ڕایدەگەیەنیت کە ئەو هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکات و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرێت.

هەزان ئاتەش ڕایگەیاندووە کە ئەو ناچێتە هەموو جۆرە ئاهەنگێکەوە و تەنها لە شوێنە خێزانیەکان و گرانبەهاکاندا ئاهەنگ دەکات و بەهۆی ئەوەشەوە مانگانە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

هەزان ئاتەش بەوتەی خۆی داهاتەکەی مانگانە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەڵام بەگشتی هەموو مانگێک ١٠ هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت کە دەکاتە یەک دەفتەر دۆلار.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان