ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین بەرنامەکانی ڕیکۆردکردنی شاشەی کۆمپیوتەر و ئەندرۆید و iOS

خەڵک-

دەیان هۆکار هەیە کە وات لێدەکات پێویستت بەوە بێت ڕیکۆردی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت، لەم بابەتەدا سێ بەرنامەی گرنگتان پێ دەناسێنین کە بۆ ریکۆردکردنی شاشەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانتان تەواو گونجاون.

تۆمارکردنی شاشەی کۆمپیوتەر لە ڕێی بەرنامەی OBS
ئەم بەرنامەیە جگە لەوەی دەتوانیت لە ڕێیەوەیە پەخشی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت ببەیتە پەڕە و پێگەکان، دەتوانێت شاشەی کۆمپیوتەرەکەشت ڕیکۆرد بکات هاوشێوەی بەرنامەی کامتاسیا سوودی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە بە خۆڕاییە.
بۆ داگرتنی بەرنامەکە، کرتە لێرە بکەن.


ڕیکۆردکردنی شاشەی مۆبایلەکەت لە ڕێی بەرنامەی AZ Screen Recorder ـەوەن کە هەڵبژاردەیەکی تەواو گونجاو و باشە، کارناکاتە سەر توانای پڕۆسێسەری مۆبایلەکەت و توانای ڕیکۆرد کردن بەشێوەی تایملاپس و توانای ڕیکۆردنی کامێرای سێڵفی هاوکات لەسەر ڤیدیۆکە.

بۆ داگرتنی بەرنامەکە، کرتە لێرە بکەن.


ڕیکۆردکردنی شاشەی مۆبایلی ئایفۆن لەڕێی بەرنامەی Record It
دەتوانیت لە ناو بەرنامەکەدا ڕیکۆردی کامێرای پێشەوەش بکەیت، جگە لە توڵێکی زۆر ئاسان بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆکە لە پاش ڕیکۆرد کردن دەتوانیت لەڕێی ئێردرۆپەوە هاوبەشی بکەیت بە ڤیدیۆکە لەگەڵ چەندین ئاسانکاری دیکە.
بۆ داگرتنی بەرنامەکە، کرتە لێرە بکەن.

Image result for Record It

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەک لە خۆشترین یارییە جەنگییەکان بۆ مۆبایل بەردەست دەخرێت

خەڵک-

پاش بڵاوبوونەوەی یارییەکانی پەبجی و فۆرتنایت بۆ سەکۆ جیاوازەکانی گەیمینگ و بەتایبەتی هەردوو سیستەمی مۆبایلە زیرەکەکانی وەکو ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا یاری Call Of Duty بۆ مۆبایل بەردەست دەخرێت کە یارییەکی جەنگییە و بە گرافیکێکی بەرزەوە بنیات نراوە.

ناوی یارییەکە: Call Of Duty Mobile
کۆمپانیای گەشەپێدەر: Activision
دەگونجێت لەگەڵ وەشانی: ئەندرۆید 5.0 و بەرزتر
نرخ: بەخۆڕایی بەڵام لە ناو یارییەکەدا کڕینی تێدایە.

أخيرًا لعبة Call of Duty: Mobile قادمة في 1 أكتوبر على أندرويد و iOS
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی یارییەکە Call Of Duty Mobile:
ڕوونی گرایفی زۆر بەرز بە شێوازی HDR.
توانای پیشاندانی ٦٠ وێنەی هەیە لە چرکەیەکدا.
ڕێژەیەکی زۆری چەک لە خۆ دەگرێت.
کۆنتڕۆڵ کردنی یارییەکە و ئەنجامدانی یاری تێیدا ئاسانە.
درووستکردنی تیم بەهەمان شێوازەکانی PUBG و Fortnite ــە.

لە ڕێی ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن ڕێجستەری یارییەکە بکەن تاوەکوو لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا ئاگاداربن:
ئەندرۆید | ئای ئۆ ئێس

أخيرًا لعبة CallofDuty: Mobile قادمة في 1 أكتوبر على أندرويد و iOS

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە نوێکەی ڤیڤۆ بە دوو کامێرا دەرهاتووی سێلفی ڕاگەیەنرا

خەڵک-

مۆبایلی V17 Pro نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ڤیڤۆیە کە خاوەنی دیزاینێکی سەرنجڕاکێشە و دوو کامێرای دەرهاتووی هەیە لە بەشی سەرەوە و چوار کامێراش لە بەشی پشتەوەیدا هەیە.

دوو کامێراکەی پێشەوە بە ڕوونییەکانی ٣٢ + ٨ مێگاپێکسڵن و هاوێنەی یەکەمیان بە ١٠٨ پلەیە فراوانییەکەی.

هەروەها لە بەشی پشتەوەیدا ٤ کامێرای هەیە، بە ڕوونییەکانی 48+13+8+2 مێگاپێکسڵن کە بۆ باری تایبەت و جیاواز بەردەستن

شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری سۆپەر ئەمۆلێدە بە ڕوونی فوول ئێچ دی پڵەس، مۆبایلەکە خاوەنی سناپدراگۆنی ٦٧٥ ـە بە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت.

جێگەی ئاماژەیە مۆبایلەکە هەڵگری باترییەکە بە توانای ٤١٠٠ میلی ئەمپێر و خێرای ١٨ وات هەروەها لە ڕێی ژیری دەستکردەوە پارێزگاری لە وزەیەکی زیاتر دەکات، بەڵام کێشی مۆبایلەکە زۆرە و ٢٠١ گرام دەبێت، پێشبینی دەکرێت نرخی مۆبایلەکە بگاتە ٤٢٥ دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئۆپۆ تەکنەلۆژیایەکی زۆر ئاست بەرزی خێرا شەحن کردنەوە بەردەست دەخات

خەڵک-

لە دواین نوێکاری و زانیارییەکان لە بارەی مۆبایلی ڕێنۆ ئەیسەوە براین شێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپۆ نوێترین تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکەی ڕاگەیاند کە بریتییە لە شەحن کەرەوەی ٦٥ واتی.

تەکنەلۆژیا نوێکە ناوی سۆپەر ڤۆک ٢.٠ ـەـ، کە خێرایی دوو هێندەی نەوەی پێش خۆیەتی و لە ٥ خوولەکێکدا توانای بارگاویکردنەوەی دەگەیەنێتە سەدا ٢٤ ی شەحن و هەروەها لە ٢٧ خولەک بۆ نیو کاتژمێردا دەگاتە سەدا سەد بۆ مۆبایلێک کە توانستی باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر بێت.

هەرەها بارگاویکەرەوەی وایەرلێسی کۆمپانیاکە بە ناوی Wireless VOOC Flash Charge توانای ٣٠ وات دەبێت کە لە ٨٠ خوولەکدا مۆبایلێک بە تەواوی بارگاوی دەکاتەوە، بۆ مۆبایلێک کە توانستی باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر بێت.

گەر زیاتر وردبینەوە لەم پێشکەوتنەی کۆمپانیاکە هاوشێوەی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کە توانایەکی زیاتر و خێراییەکی بەرزتری دەوێت ئەوا مۆبایلەکان پێویستیان بەوەیە بە شێوازێکی خێراتر بارگاوی ببنەوە کە تا ڕادەیەکی زۆر ئۆپۆ سەرکەوتوو بووە لەم هەنگاوەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان