ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كورد و توركمان و عەرەب ئاشكرا دەكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرایدەكات، كاندیدی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و یەك كاندیدمان هەیە.

خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، وەفدی ئێمە نوێنەرایەتی لیستی برایەتی دەكرد لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كۆبوونەوەكەمان بەمەبەستی ناساندنی كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بە پێكهاتەی عەرەب و توركمانی بوو كە ئەندامیان هەیە لە ناو ئەنومەنی پارێزگای كەركوكدا و داوامان لێكردن متمانە بەو كاندیدە بدەن بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگار، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەیەكی سیاسی و ئیداریشمان پێبوو بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ پێكهاتەی عەرەب و توركمان كە دەكرێت ببێتە پڕۆژەیەك لەسەری ڕێكبكەوین لەداهاتوودا.

وتیشی”هێشتا كۆبونەوەكانمان تەواو نەبووە و لەگەڵ چەند لایەنێكی تری توركمانی و عەرەب كۆدەبینەوە كە بەشێك نین لە لیستێكی دیاریكراوی یەكگرتوو، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای تری كەركوك لە عەرەب و توركمان هەیە كە ئەوانیش داواكارییەكانیان جیاوازە، كۆبوونەوەكان ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبن و چاوەڕیی وەڵامی ئەوان دەبین لەسەر ڕۆشنایی وەڵامی ئەوان ئێمە بڕیار و هەنگاوی داهاتوو دەنێین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لایەنی توركمانی نۆ ئەندامی هەیە لە ئەنجومەنی پارێزگا هەر نۆ ئەندامەكەی وەك یەك بیر ناكەنەوە و دابەش بوون بەسەر چەند بەرەیەكدا، عەرەبیش بەسەر چەند بەرەیەكدا دابەش بوون، بەڵام ئێمە جەختمان كردەوە پۆستی پارێزگار مافی كوردە و ئێمە دورخراوینەتەوە لە ئیدارەو زۆرینەشین، لەبەرامبەردا لەپۆستەكانی تردا توركمان و عەرەب هاوبەشی ڕاستەقینەمان دەبن.

شوانی ڕاشیگەیاند، بەڕوونی لەگەڵ توركمان باسمان كرد كە ئەوان ئەگەر بەشدار بن لەگەڵ ئێمەدا ئەوا لەسەر پۆستەكانی تری پارێزگای كەركوك گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین و بیاندەینێ و ئیستحقاقی خۆشیانە و ئامادەین بیاندەینێ، ئیستحقاقی خۆیانە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا یان بەڕێوەبەری گشتی، ئێمە لاریمان نییە و بەگرنگیشی دەزانین بیاندەینێ و لەگەڵمان بن، دەمانەوێت بەدانانی پارێزگار كێشە دروست نەكەین بەڵكو دەمانەوێت بەدانانی پارێزگاری كەركوك سەرەتایەك بێت بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك.

ناوبراو دەنگۆی گۆڕنی كاندیدی پارێزگاری ڕەتكردەوە و ئاشكرایكرد، كاندیدی پارێزگاری كەركوك “تەیب جەبار”ە، كاندیدی لیستی برایەتییە و ڕێككەوتنی لەسەركراوە، ئەو كاندیدە بەشێك نەبووە لە ململانێ نەتەوایەتی و حیزبییەكانی ئەو شارە هەوڵدەدەین دانانی ئەو كاندیدە بكەینە سەرەتای پێكەوەكاركردن و پێكەوەژیان لەنێوان حزبە كوردییەكان و پێكهاتەی توركمان و عەرەب.

کوردستان

وەزیری تەندروستی: تكایە لە ماڵەكانتان بمێننەوە با كارەسات ڕوونەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان هۆكارە بۆ تووشبوونی 79%ی نەخۆشەكانی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ چوار شەممە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند هۆکاری تووشبوونی 139 حالەت بە ڕێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارن و داواشی لە هاووڵاتییان كرد نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەركەوتنیان لەگەڵ کەسی تردا نەبێت بۆ ئەوەی “با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا ڕوونەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەشی سبەینێ باراناوییە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم باران بارین لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ سبەینێ بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ پێنج شەمممە خستەڕوو، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم، زیاتر لە هەزار و 250 ملم باران باریوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 9 ملم باریوە.

بەپێی ئامارەكانی كەشناسی هەرێم، زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 1252.6 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان