ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تاقیکردنەوەی توانا و بەرگەگرتنی شکانی مۆبایلەکانی Note 10 Plus و iPhone XS Max

خەڵک –

مۆبایلەکانی  Note 10 Plus و iPhone XS Max  لە بەرهەمی کۆمپانیاکانی ئەپڵ و سامسۆنگن بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەرهەم هاتوون، کەناڵی یوتویبی فۆن بەف هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی هەردوو مۆبایلەکە بۆ بەرگەگرتنی شکان.

بۆ ئەوەی بزانرێت کام لەو دوو مۆبایلە زیاتر توانای بەرگەگرتن و نەشکانیان هەیە، لە کۆتاییدا بەپێی چەند پێوەرێک ئاستی شکانی مۆبایلەکان دیاری دەکات و براوەی ئەم تاقیکردنەوەیە ئاشکرادەکات.

بینەربن و تەماشای تاقیکردنەوەکە بن:

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ یاری تازە و بەهێزی ئەندرۆید شایەنی تاقیکردنەوەن

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە ٥ یاری نوێ و بەهێزی ئەندرۆیدن بۆ ئەم هەفتەیە، یارییەکانی دڵخوازبونی زۆریان هەبووە لەلایەن خەڵکییەوە و توانیویانە بگەن بە پێشەنگی هەفتەکە.

1. Train Station 2

لەماوەیەکی زۆرکەمدا ئەم یاری شەمەندەفەرە توانای بەهێزکردنی هەیە، لە کەشێکی نایابی یاریکردندا، و ملیۆنێک داگرتنی تێپەڕاندووە و بە خۆڕاییە، هەروەها خاوەنی 4.3 ئەستێرەیە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


2. Penguin Isle

ئەم یارییە دەبێتە هۆی پشوودان و بەهێزکردنی مێشکت بە کۆکردنەوەی پەنگوینەکان، خاوەنی 4.4 ئەستێرەیە لە پێنج و خۆڕاییە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


3. Cat Lady – The Card Game

یاری کارتی پشیلەکان، بەکۆکردنەوەی خواردنەکان و یاری مناڵانە و پشیلەکان خاڵی زیاتر بەدەست دێنیت بە پێدانی خواردن، نرخی 1.99 دۆلارە و 4.8 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


4. King Crusher

بۆ خۆشەویستانی چەکی RPG تیم درووست بکە و شەڕبکە لەگەڵ پاشای شانشینەکان لە ٦٠ ئیڤێنتی یارییەکەدا، خاوەنی 4.6 ئەستێرەیە لە پێنج، و بە خۆڕاییە داگرتنی.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


5. Tiny Room Stories

ڕۆڵی پۆلیسێکی نهێنی دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات، ئەم یارییە بە خۆڕاییە و کێشی 67 مێگابایت دەبێت و 4.6 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپە جیاواز و سەرنجڕاکێشەی گووگڵ لە پلەی ستۆر بەردەستە!

خەڵک-

لە مانگی سێی ئەم ساڵدا گووگڵ ئاماژەی بەوەکرد بەنیازی ڕاگەیاندنی سیستەمی ستەیدیان کە تایبەتمەندی جیاوازی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە دەتوانرێت لەسەر هەموو جۆرە ئامێرەکان تاقی بکرێتەوە، وەکو کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و تابلێتەکان و تەنانەت مۆبایلەکانیش.

ئێستاش بەفەرمی ئەپەکەی ستەیدیا لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە و لێرەوە دەتوانیت دایبگریت، هەروەها ستەیدیا لەسەر سەکۆی Chrome OS بەردەستە

تایبەتمەندی گرنگی ستەیدیا ئەوەیە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات و پێویستە لەسەر بەکارهێنەر لە ڕێی کڕۆمکاستەوە مۆبایل و تیڤییەکەی پەیوەست بکات بە یەکەوە و پاشان دەتوانێت یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنیش ببینێت، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و ئاست بەرزە.

stadia-explore-tabstadia-home-screen

گووگڵ دڵنیای داوەتە بەکارهێنەرانی Stadia Founder’s Editions و Stadia Premiere Editions کە خزمەتگوزارییەکەیان لە هەمان کاتدا پێدەگات و پاشان دەتوانن کۆدی چالاک بوون لەسەر سەکۆکانی ستەیدیا و ستەیدیا پڕۆ بەکاربهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مدیاتێک ٢٦ ی ئەم مانگە پڕۆسێسەرە 5G ییەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، ٢٦ ی ئەم مانگە میدیاتێک ئەم چیپ سێتەی خۆی ڕادەگەیەنێت کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

MediaTek will be announcing ''the 5G chip'' on November 26

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

بەپێی زانیارییەکان نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

Mediatek to start shipping 5G SoC samples to manufacturers in Q3 2019

پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلانەی نرخیان لە $300 ـەوە دەست پێدەکات هەڵگری ئەم پڕۆسێسەرەبن.

پڕۆسێسەرەکە پشتگیری کامێرای 80 مێگاپێکسڵی دەکات بە ڕوونی 4K و شیتەڵکردنی ٦٠ وێنە لە هەر چرکەیەکدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان