ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤیدیۆ.. منداڵێكی پەنابەری سوریایی پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

منداڵێكی پەنابەری سوریایی لە توركیا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا پرسیارێك لە حكومەتی ئەنقەرە دەكات و دەڵێت:” بۆچی فێری زمانی توركیمان دەكەن و پێشمان دەڵێن بڕۆنەوە سوریا؟”.

شەزا سەبڕە منداڵێكی پەنابەری وڵاتی سوریاییە لە توركیا و لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە و بووەتە جێی سەرنجی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پرسیار لە حكومەتی ئەنقەرە دەكات و دەڵێت:”ئایا بۆچی خۆیی و منداڵانی هاوشێوەی بە زمانی عەرەبی ناخوێنن لە خوێندنگە توركییەكاندا؟”

شەزا سەبڕە لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا ڕایدەگەیەنێت:”سڵاوت لێبێت دەوڵەتی توركیا.. دەمانەوێت بە ڕاستگۆیانە بدوێین.. ئێمەی منداڵانی سوریا لە خوێندنگا توركییەكاندا ئەمڕۆ نازانین بە عەرەبی بدوێین و بنووسین، تەنها دەزانین بە توركی بنووسین و بدوێین”.

دەشڵێت:”بۆچی فێری توركیمان دەكەن و هەموو ڕۆژێكیش پێمان دەڵێن بڕۆنەوە سوریا.. من و نیو ملیۆن منداڵی سوریایی تر چارەنووس و داهاتوومان چییە.. داهاتوومان ونە.. ئێمە بە دەوڵەتی توركیا دەڵێین داهاتوومان لەدەستی ئێوەدایە.. ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە سوریا.. تەنها ئارامیمان لە ئێوە دەوێت.. ئێمە مرۆڤین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دەسەڵاتدارانی توركیا زۆربەی ئەو خوێندنگا سوریاییانەیان لە وڵاتەكەیاندا داخست كە زمانی عەرەبی تێدا دەخوێندرا و بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا 650 هەزار خوێندكاری پەنابەری سوریایی زمانی توركی وەك زمانی سەرەكی دەخوێنن و لە زمانی خۆیان بێبەشن.

جیهان

بەوێنە..هێرشی هیندۆسەكان بۆسەر مزگەوت و موسڵمانان

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هیندۆسەكان لە وڵاتی هیندستان هێرشێكی ناڕەوایان بۆسەر مزگەوت و ماڵ و حاڵی موسڵمانانی ئەو وڵاتە دەستپێكرد و بە دەیان هاوڵاتی موسڵمانیان كوشت.

میدیای ئێرانی چەند وێنەیەكی لە دوای هێرشەكان بڵاوكردووەتەوە، كە موسڵمانەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری نیو دلهی پایتەختی ئەو وڵاتە هێرشیان كراوەتەسەر و لانی كەم ۳۸ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی هەینی كە 327 حاڵەت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، تۆماركردنی 427 حاڵەتی توشبوونی نوێی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لە وڵاتەكەدا گەیشتە 79251 كەس.

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستدا گەیشتۆتە 2835 كەس.

هەرێمی هوبی كە لانكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، 45 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی تۆماركرد كە 37 حاڵەتیان لە شاری ووهانی پایتەختی هەرێمەكەدا بوون.

دكتۆر تادرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر تەشەنەكردنی خێرای حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەرەوەی چین، ئاماژەی بە بوونی 3474 حاڵەت كردبوو لە 54 دەوڵەتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم پەڕلەمانتاری ئێرانى بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانتارێكی نوێی ئێرانی بە هۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە پارێزگای گیلان گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، پەڕلەمانتاری هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسەكە ئاشكرایدەكات، ناوبراو خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و لە شەڕی نێوان عیراق و ئێران بریندار بووە، دوای گەیشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئێران، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و بەهۆیەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوبراو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای خۆكاندیدكردنی بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژێردرا و بە بڕیارێكیش دوێنێ هەینی، پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو كاتێكی نادیار داخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان