ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەوەی بەبێ تاقیکردنەوە بزانیت کابۆکەت بۆ دەبێت یاخود نا

خێزان

هەندێکجار دەچینە بازاڕ بۆ کڕینی کابۆ بەڵام بواری تاقیکردنەوەیمان نییە، ئەمەی خوارەوە سێ هەنگاوی ئاسانە بۆئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە ئەو کابۆیەی دەیکڕیت بەتەواوەتی بۆت دەبێت.

 

-ناوقەدی کابۆکە بە ملتەوە بنوسێنە، گەر هەردوو سەرەکەی بە ئاسانی دایەوە لەیەک ئەوا کەمەرەکەی کێشەی نییە بۆت.

-بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە پانی و تەسکی کەمەری کابۆکەش، قۆڵت بکەرە ناو قەدی کابۆکەوە، وەک لە وێنەکە دیارە، گەر بە ئاسانی جێگەی بویەوە کەوابێت کێشەی نییە.

-بۆ دیاریکردنی درێژی کابۆکە، قاچەکانی بە قۆڵتەوە بنوسێنە (وەک وێنەکە) بەو جۆرە گەر هاوسەنگ بوو ئەوا (پیرۆزە).

-بۆ ئەوەی بزانیت کە قاچەکانت بە ئاسانی دەچێت بە کابۆکەدا، دەستت بنوقێنە و بیکەرە ناو قاچێکی کابۆکەوە، گەر بۆ دەستت کێشەی نەبوو بۆ قاچیشت کێشەی نابێت.

-گەر ئەمانەت کرد کە هاتیتەوە ماڵ دڵنیابە لەوەی کابۆکەت بە ئاسانی بۆدەبێت و پڕ بەخۆتە:

ریکلام

ژیاندۆستی

توێژینەوە: کاتێک کەسێکی دیکە کاری ناوماڵمان بۆبکات زیاتر هەست بە خۆشی بەختەوەری دەکەین

خێزان

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک کاتێک کەسێکی دیکە کاری ناوماڵمان بۆبکات زیاتر هەست بە خۆشی بەختەوەری دەکەین، هەر بۆیە توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەندێک پارە لەوەشدا خەرج بکەین.

لە توێژینەوەیەکدا توێژەران لە پشووی هەفتانەدا ٤٠ دۆلاریان داوە بە ٦٠ کەسی گەورە و داوای ئەوەیان لێکردوون لە شتێکدا خەرجی بکەن کە کاتیان بۆ بگەڕێتەوە، لە هەفتەی دواتر ٤٠ دۆلاری دیکەیان پێداوین و داوای ئەوەیان لێکردوون کە لە کڕینی شتێکدا کە خۆیان حەزی پێدەکەن خەرجی بکەن، لە پاش لێکۆڵینەوە لە کەسەکان دەرکەوتووە کە ئەو هەفتەیەی پارەیان داوە بۆ ئەوەی کەسێک کارەکەیان بۆ بکات دڵخۆشتر بوون وەک لەو هەفتەیەی شتێکیان پێکڕیوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ٪٩٨ی خەڵک پارە لەو شتانەدا خەرج ناکەن کە کاتیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەوە زیاتر مایەی خۆشبەختییە.

بەڵام بەپێی توێژینەوەکە بەشێک لە بەشداربوان هەست بەتاوان دەکەن بەرامبەر خۆیان کە کارێک خۆیان دەتوانن ئەنجامی بدەن پارەی لێدەدەن، لەکاتێکدا ئەوە لێکنادەنەوە کە ئەوان بەو پارەیە (کات) دەکڕن کە وەک دەوترێت بە پارە ناکڕدرێت!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ت، كام ستایلی قژ له‌گه‌ڵتدا گونجاوه‌؟

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك ستایلی دیاریكراوی قژه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی جوانكاریه‌وه‌ به‌ پێی ته‌مه‌نه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه‌،تۆش به‌ پێی ته‌مه‌نی خۆت ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت:

ستایلی قژ بۆ سه‌روو 20 ساڵ

 

ستایلی قژ بۆ سه‌روو 30 ساڵ

 

بۆ سه‌روو 40 ساڵ

 

بۆ سه‌روو50 ساڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چیرۆکی فولكه‌ بەناوبانگەكانی‌ سلێمانی‌، له‌دروستبونیانه‌وه‌ تا ڕووخاندنیان

خێزان

فولكه‌، خاڵی‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی‌ شه‌قامه‌كانه‌، شوێنێكی‌ به‌رفراوانه‌‌و زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌ گشتییه‌كاندایه‌‌و به‌سه‌ر چوار شه‌قام یان كه‌متردا ده‌روانێت، هه‌ندێكجار له‌شوێنی‌ فولكه‌كه‌ په‌یكه‌رێك یان هه‌ر كارێكی‌ په‌یكه‌سازی‌ یان بیناسازی‌ درووست ده‌كرێت.


نۆبه‌چییه‌كان


له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵانی‌ چله‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا، ته‌نها پێنج فولكه‌ له‌شاری‌ سلێمانیدا هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌كو چه‌ترێك بۆ پۆلیسی‌ هاتوچۆیان درووست كرد بوو پێیان وتووه‌ نۆبه‌چی‌، هه‌موو ئه‌م نۆبه‌چیانه‌ش كۆنكرێتێكی‌ بازنه‌یی‌ بوون‌و چه‌ترێكیان به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م نۆبه‌چییانه‌ش (وه‌ستا ئه‌وڕه‌حمانی‌ وه‌ستا گوورونی‌ دارتاش) له‌چیمه‌نتۆ درووستی‌ كردوون.


-نۆبه‌چی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را: 
به‌كۆنترین فولكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانیدا بووه‌‌و هه‌ر چوار شه‌قامی‌ (سابونكه‌ران‌و پیره‌مێرد‌و كاوه‌‌و مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌)ی‌ به‌یه‌ك به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ ناوه‌ڕاست: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م بینای‌ تۆفیق قه‌زازدا دروستكراوه‌، كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مه‌وله‌وی‌‌و به‌ر به‌له‌دییه‌كه‌)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌.


-نۆبه‌چی‌ لای‌ ماڵی‌ موته‌سه‌ڕیف: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسی‌ ئێستادا بووه‌، شه‌قامه‌كانی‌ (مه‌وله‌وی‌‌و سالم‌و كانێسكان‌و چوارباخ)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ به‌ر ئه‌سحابه‌ سپی‌: ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌سحابه‌ سپیدا بووه‌ كه‌ شه‌قامی‌ (كاوه‌‌و پێره‌مێرد‌و ئه‌و شه‌قامه‌ی‌ بۆ سه‌ركارێز‌و فولكه‌ی‌ نالی‌ ده‌ڕوات) به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ كانێسكان: ئه‌میش له‌شه‌قامی‌ كانی‌ ئاسكان (كانێسكان) بووه‌‌و شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مامۆستایان‌و كانێسكان)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.

 


ساڵانی‌ هه‌شتاكان، ساڵانی‌ دروستكردنی‌ فولكه‌كانی‌ سلێمانی‌


له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا، سلێمانی‌ كۆمه‌ڵێك فولكه‌ی‌ تری‌ تیا درووستكرا‌و پێشیان ده‌وت (فولكه‌)، زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌و ساڵه‌دا درووستكرا په‌یكه‌ری‌ له‌سه‌ر بنایاد نرا، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ (1991)ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا دروستكرا بوون به‌بیانووی‌ (پاشماوه‌ی‌ به‌عس) روخێنران‌و لابران.


فولكه‌ی‌ كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر


ساڵی‌ 1983 هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌ساز (كۆسره‌ت جه‌مال غه‌فور) به‌هاوكاری‌ چه‌ند خوێندكارێك درووستیانكرد كه‌ په‌یكه‌ری‌ (كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر بوو كه‌لله‌ی‌ زوحاكی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بوو)، فولكه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌كان‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ سلێمانی‌ (عه‌لی‌ بۆسكانی‌) دروستكرا، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ توویمه‌لیك دانرا كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (زانكۆ‌و توویمه‌لیك‌و ئیبراهیم پاشا‌و پێره‌مێرد)ی‌ به‌یه‌ك ده‌به‌سته‌وه‌، ساڵی‌ 1985 رژێمی‌ به‌عس له‌به‌ر هۆكاری‌ سیاسی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ به‌شۆفڵ‌ روخاند، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ حزبی‌ سۆسالیستی‌ كوردستان (حسك) دیسانه‌وه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ دروستكرایه‌وه‌‌و دوای‌ چه‌ند ساڵێكیش به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ جاری‌ دووه‌م، (به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كوریدا)‌و به‌بیانوی‌ شوێنی‌ شیاو تر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ روخایه‌وه‌‌و تا ئێستاش دانه‌نراوه‌ته‌وه‌.


فولكه‌ی‌ گۆزه‌كان


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1986 له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا درووستكرا كه‌ كۆمه‌ڵێك (گۆزه‌ی‌ قه‌باره‌ جیاوازی‌) له‌سه‌ر بنیاتنرا.

 


فولكه‌ی‌ ده‌ستاڕه‌كه‌


بیرۆكه‌ی‌ ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و ساڵی‌ 1986 وه‌ستا ئه‌حمه‌دی‌ قاڵبچی‌ ته‌خته‌به‌ست له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان درووستی‌ كردوه‌.

 

فولكه‌ی‌ دكتۆر دارا


ئه‌م فولكه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ شه‌قامه‌كانی‌ (قه‌نات‌و قازی‌ محه‌مه‌د‌و پاركی‌ ئازادی‌‌و كانێسكان)ه‌وه‌ كه‌ ته‌نها فولكه‌ بووه‌‌و هیچ په‌یكه‌رێكی‌ له‌سه‌ر نه‌بوه‌.

 

 

فولكه‌ی‌ یه‌كگرتن


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1992 هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز (زاهیر سدیق، كاوان قادر) له‌و شوێنه‌ی‌ فولكه‌ی‌ دارا دروستیان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌پرۆژه‌كانی‌ (په‌یكه‌رسازانی‌ كوردستان).

 

 

فولكه‌ی‌ ساروخه‌كه‌


له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا‌و كۆتایی‌ شه‌قامی‌ داروغا دروستكرا.

 


فولكه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك


ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ركارێز له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك درووستكراوه‌.


فولكه‌كانی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا


(فولكه‌ی‌ زاره‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس‌و (فولكه‌ی‌ قۆری‌‌و پیاڵه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رچنار‌و (فولكه‌ی‌ نێرگزه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا-ن ‌و وه‌ستا فوئادی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ ئاسنگه‌ر ساڵی‌ 1986 درووستی‌ كردوون.


فولكه‌ی‌ ئاسكه‌كان‌و فولكه‌ی‌ تۆپه‌كه‌


كه‌ هه‌ردوكیان ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانێسكان بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و په‌یكه‌رساز شۆڕش ئه‌مین ساڵی‌ 1986 دروستی‌ كردوون، هه‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ساڵی‌ 1986 هه‌ردوو (فولكه‌ی‌ كۆتره‌كه‌) كه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسدا بوو له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ جاڵجاڵۆكه‌) كه‌ له‌خوار شه‌قامی‌ تویمه‌لیك بوو، ساڵی‌ 1987-یش (فولكه‌ی‌ پڵنگه‌كه‌ یان فولكه‌ی‌ سجن) كه‌ له‌ به‌رده‌م سجنی‌ سلێمانیدا بوو له‌ شه‌قامی‌ قه‌نات له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ خانه‌قا) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی‌ شه‌قامی‌ كاوه‌ دروستكران.


فولكه‌ی‌ خاڵه‌ حاجی‌


شوان كه‌مال له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئاشتی‌ دروستی‌ كردبوو.

 


فولكه‌ی‌ به‌رده‌م ئوتێل حه‌سیب ساڵح (سلێمانی‌ پاڵاس)


جگه‌ له‌وه‌ی‌ (فولكه‌ی‌ شه‌قامی‌ تازه‌)‌و (فولكه‌ی‌ ته‌جنید)یان پێ‌ ده‌وت، عه‌تا قه‌زاز (فولكه‌ی‌ پیره‌مێرد) ی‌ تیا دروستكرد‌و له‌سه‌ره‌تایی‌ نه‌وه‌ده‌كانیشه‌وه‌ (په‌یكه‌ری‌ شه‌هید ئارام)ی‌ له‌سه‌ر دروستكرا.


فولكه‌ی‌ مامه‌ ڕیشه‌


ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، هونه‌رمه‌ند دارا حه‌مه‌ سه‌عید دروستی‌ كردووه‌.


فولكه‌ی‌ عه‌قاری‌


ساڵی‌ 1958 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌ دروستكرا.


فولكه‌ی‌ نالی‌


ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ركارێز


فولكه‌ی‌ باخی‌ به‌ختیاری‌


له‌ به‌رده‌م باخی‌ به‌ختیاریدا نزیك یه‌كتربڕی‌ به‌كره‌جۆ.

 

 

ئامادەکردنی :كاوان ئه‌بوبه‌كر.

سه‌رچاوه‌:
كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی‌ راوێژكاری‌
محه‌مه‌د مه‌ردان، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌له‌پور‌و فۆلكلۆری‌ كورد
ئه‌كره‌م ساڵح ره‌شه‌، نوسه‌ر‌و كه‌سایه‌تی‌ ناوداری‌ سلێمانی‌
زاهیر سدیق، هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان