ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ئامۆژگاریەکی جوانکاری سەیر و سەمەرە کە نابێت کچان باوەڕی پێبکەن

خێزان

ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت چەندین بیرۆکە و هاکی ژیان بڵاودەکرێتەوە بەتایبەت بۆ خانمان، بەڵام بەشێک لەو هاکانە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان نییە و پێویست ناکات ئەنجامی بدەیت، ئێمە لە خێزان بەشێک لەو هاکانەتان بۆ ئاشکرا دەکەین:

 

-ئەستوورکردنی لێو لە ڕێگەی پەرداخەوە، لێوت سوردەبێتەوە و دەئاوسێت، گەر پەستانی زۆر بخەیتە سەر ڕەنگە ئازارت پێبگەیەنێت، بەڵام گەر جارێک کردت دڵنیاین دوبارەی ناکەیتەوە، جگە لەوەی لێوت بەو جۆرە جوانە کە هەیە!

-بەکارهێنانی سوراو بۆ شاردنەوەی خاڵە ڕەسەکانی ژێر چاو یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی لە ئنتەرنێت بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەسڵی نیە و دواتر سوراوەکە ناشاردرێتەوە بە ئەساس و هەر دیار دەبێت.

-بەکارهێنانی چەتاڵ بۆ کۆنتوری لوت بۆئەوەی جوان دەربچێت: ئەم بیرۆکەیە تاڕادەیەک کاریگەرە، بەڵام بە شێوازە کلاسیکیەکە کاریگەرتر و ئاسانترە.

-بەکارهێنانی قەڵەم بۆیەی ئاسایی وەک ئایلاینەر: کاریگەر نیە و زۆر رەنگاو ڕەنگ دەردەچێت، جگە لەوەی کە وشکبویەوە کاریگەری نامێنێت.

-بەکارهێنانی لیمۆ بۆ سپیکردنەوەی نینۆک: کردمان و ڕەنگی نینۆکەکە هەر وەک خۆی بوو.

-کێشانی خەتی چاو لە رێگەی کارتەوە: خەتەکە ئاسایی دەرناچێت و کارەکەش ئەستەمە، بە شێوازە کلاسیکیەکە کاریگەرتر و ئاسانترە.

ژیاندۆستی

چیرۆکی لانە و ئامانج، لە هاوسەرگیریەوە تا کۆتایی ژیانیان

ڕاپۆرتی ڕاوێژ کامەران

 

ئەمشەو هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەکەیان بەناوی (هانۆ) لە شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.

 

لانە حەمە ساڵح لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ کە و خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە قۆناغی یەکدا بووە کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایکبووی ١٩٧٩ درووستدەکات، کە خوێندکاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوکردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنن.

ئامانج بابانی لە پەیمانگا ساڵی 2006

 

ئەوەی لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیری لانە و ئامانجدا دەبێتە جێگای سەرنج مارەیی هاوسەرگیریەکەیان دەبێت، کە گۆرانیەکەی هونەرمەند مەزهەری خالقییە، لانە حەمە ساڵح لەوکاتەدا و لەبارەی ئەو مارەییەوە وتی”وردە وردە لەگەڵ زیاتر ئاشنابوونم بە ئامانج هێمن مەزهەری خالقی و بەتایبەت گۆرانی پەپولەی ئازادیم ناسی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرجار ئامانج گوێی لەو گۆرانیە دەگرت. لەگەڵ گەورەبوونی خۆشەویستی ئامانج، بێگومان خۆشەویستی و بەهرە و خۆزگەكانی ئامانج گەورە دەبوو، بەتایبەتی گۆرانی پەپولەی ئازادی، كە هاودەمی هەمووكاتی بوو لەلای ئامانج هیچ گۆرانیەك هێندەی ئەم گۆرانیە عەشقی تیا بەرجەستە نەبووە، وەك چۆن هیچ گۆرانیەكیش هێندە فیراقی تیا بەرجەستە نەبووە، بۆیە منیش هەمان رام هەیە، كە هەست بكەم ئەم گۆرانیە لەئاستی دەربڕینی عەشقماندا بێت بۆیەكتری و هەتا ئەبەد”

 

ئامانج بابانی و لانە لە سەرەتای هاوسەرگیریەکەیان

 

لەپاش تەواوکردنی بەشی ڕۆژنامەنووسی لانە حەمەساڵح لە کەناڵی کوردسات دەبێتە بێژەر و ئامانج بابانی دەچێتە کەناڵی NRT  و کارکردنیان لەو دووکەناڵە درێژە پێدەدەن و ژیانێکی هاوسەرگیری ئاساییان دەبیت  و دەشبنە خاوەنی کوڕێک بەناوی (هانۆ).

بەڵام بەپێی وتەی هاوڕێیەکی لانە حەمەساڵح کە نەیوسیت ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەم ساڵانەی دوایدا لانە و ئامانج کێشەی هاوسەرگیریان هەبووە و کێشەکەیان بەردەوام پەرەی سەندووە، تا دواجار هەردووکیان لەگەڵ منداڵەکەیاندا بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە.

لەپاش ڕوداوەکەش پۆلیسی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە”بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).

لە ڕونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە”

لانە حەمەساڵح بەر لە هاوسەرگیری لە ساڵی ٢٠٠٩

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە لایەن ئامانج بابانیەوە فیشەک نراوە بە سەری لانەی هاوسەری کە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، دواتریش فیشەکنی ناوە بە سەری  هانۆ کوڕیەوە، پاشان گولـلەیەكی لەچەناگەیەوە بە ئاڕاستەی سەری ناوە بە خۆیەوە.

ئەو دەمانچەیەی کە کارەکەی پێ ئەنجام دراوە

 

هەر ئەمشەویش  لە دوو مزگەوتی جیادا نوێش لەسەر ئامانج و لانە کراو دواتریش لانە و منداڵەکەی بەجیا نێژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٢ ئەستێرەی منداڵ کە هەر زۆر زوو گەورە بوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆەمڵێک لە ئەستێرەکانی هۆلیۆدە کە ئێمە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە منداڵی بینیومانن، بەڵام ئێستا بونەتە کچی گەورە و سەرنجڕاکێش:

Alyson Stoner

Thomas Brodie-Sangster

Emma Watson

Ariel Winter

Jaden Smith

Bindi Irwin

Alexa Vega

Maddie Ziegler

Hailie Scott-Mathers

Freddie Highmore

Dakota Fanning

Bella Thorne

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کەس کارەکانی خۆیان زۆر بە سەقەتی ڕادەستکردۆتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن کە کارەکانی خۆیان زۆر بە سەقەتی ڕادەستکردۆتەوە:

پێویستە کە خوارەوە یەکێک بیگرێتەوە!

دەرگای تەوالێت!

هەر یەکسەر قیرەکەی هەڵڕشتووە

دەرگای بەربوونەوە

خلیسکێنەی منداڵان

ڕێگای پاسکیل!

فەرموو خلیسکێنە بکە

پلاکی کارەبا لای ئاوەکەوە

ڕێگاکە لێرەدا دەبێت بە دوو بەشەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان