ناكۆكی لەناو فراكسیۆنی كۆمەڵدا دروستبوو


 

ئەمڕۆ چوارشەممە ناكۆكی لەنێو فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان سەریهەڵدا و فراكسیۆنەكە، یەكێك لە ئەندامەكانی دوورخستەوە.

فراكسیۆنی كۆمەڵ بەهۆی بەشداریكردن لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان،  عوسمان كانی كوردەیی دوورخستەوە.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی دادگەری دوورخراوەتەوە و هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نەماوە.

ڕوونیشیكردەوە دوورخستنەوەی كانی كوردەیی بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراكسیۆنەوە بووە.

لای خۆیەوە عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پێی حەرام بووە مووچە وەربگرێت و دەوام نەكات، بۆیە گەڕایەوە بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

پێشتر فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاریدا بوو ئەندامەكانی بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نەكەن لە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی خوولی پەرلەمان بۆ ساڵێك.

 

بارزانی: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت
پێشت بارزانی: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت
یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
دواتر یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
پەیوەندیدار