ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سوپای كوێت: پەیوەندییەكی ڕیشەییمان لەگەڵ عیراقدا هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوێت ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عیراق ڕیشەییە و هیچ قەیرانێك لە نێوانماندا نییە.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوێت لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕەتیكردەوە هیچ گرژی و ئاڵۆزیەك لە پەیوەندی نێوان وڵاتەكەیی و عیراقدا دروست بووبێت، ڕوونیشیكردەوە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دروستبوونی قەیران لەنێوان كوێت و عیراقدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی ناسر سەباح ئەحمەد ئەلسوباح وەزیری بەرگری كوێت درۆیەكی هەڵبەستراوە.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوێت جەختیشیكردووەتەوە، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا (عیراق و كوێت) ڕیشەییە و بەردەوامی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا لەڕووی سەربازيی و لەسەرجەم بوارەكانی تردا بەردەوامە و زیاتریش پەرەی پێدەدەن.

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژاپۆن بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/١٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ناوفۆمی ھاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژاپۆن كردەوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەشداری لە باشتركردنی دۆخی ئابووری و سەقامگیری لە عیراقدا.

ھەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ژاپۆن، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو گەلی دۆست بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری عیراقەوە دەكات و گفتوگۆ لەسەر داگیركاری توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و سەقامگیری عیراق و كاركردن لەسەر ئەو تەحەدیاتانەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت و مافی هاونیشتیمانیان و گەشەسەندنی ئەزموونی دیموكراسی عیراق كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و بەوهۆیە بەدەیان هەزار خێزان ئاوارەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان