ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانكردنی عەریزەنووسەكان دێتەدەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانكردنی نرخی عەریزەنووسەكان و گرێبەستی نێوان وەزارەتی داد و كۆمپانیای (INFORR) بۆ بە ئەلكترۆنیكردنی مامەڵەی دادنووسەكان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە 10/9/2019 ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبوونەوە ئاساییەكانی دەستپێبكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكی ئەنجوومەن لە نووسراوێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی بۆ كۆبوونەوەكە ئاگادار كردۆتەوە و كۆبوونەوەكەش لە 5 تەوەر پێكدێت.

ئاشكراشی كرد، بەپێی بەرنامەی كار، دەنگ دەدرێت لەسەر فراوانكردنی سنور گوندی (بێستان سووری گەورە) لە شارەدێی تانجەرۆ و گفتوگۆش لەسەر گرێبەستی وەزارەتی داد و كۆمپانیای (INFORR) بۆ بە ئەلكترۆنیكردنی مامەڵەی دادنووسەكان دەكرێت، كە ئێستا بەهۆی گران كردنی نرخی عەریزەنووسینەوە ناڕەزایی دروست بووە.

دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە، دواین كۆبوونەوەی ئەو ئەنجوومەنە لە (14/4/2019)دا ئەنجامدرا بەهۆی كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تا هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆمپانیاكانى بازرگانى ڕێگرن لە هەرزانكردنی بەنزین

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی بەنزین بەپێی دۆخی هاوردەكردن، نرخی ستانداردی جیهان و پاڵپشتی حكومەت دەگۆڕێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت”هۆكاری سەرەكی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزینن”.

كەریم عەلی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بەپێچەوانەی عیراقەوە پاڵپشتی دابینكردنی سووتەمەنی، نەوت و بەنزین ناكات، سەرباری ئەوەی كۆمپانیاكانی هاوردەكاری بەنزین خۆیان ڕێگرن لە دابەزینی نرخی بەنزین.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، بەگشتی كۆمپانیاكانی بازرگانی لە كوردستاندا هەماهەنگی یەكتر دەكەن بۆ گرانكردنی كاڵا و شتومەك و سوومەتەمەنی و حكومەتیش هیچ ڕێوشوێنێكی لەمبارەوە نییە.

لە هەرێمی كوردستاندا بەپێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە تائێستا نرخی بەنزین بە گران دەفرۆشرێت، چونكە دراوە بە كەرتی تایبەت و حكومەت سەرپەرشتی ناكات، لەكاتێكدا حكومەتی عیراق خۆی ئەركی كڕین و فرۆشتنی گرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك)مەرجەكان ئاشكرا دەكات
سەندیكای ئابووریناسان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانیان دروست دەكەن

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین لەسەر پێدان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان و ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ووردەكارییەكان بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرا دەكەین.

وتیشی”لە ئێستادا كۆمپانیاكە لە كاردایە و سەرقاڵی كاركردنن و لەسەر نرخ و شوێن و كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونیش ڕێككەتووین”.

ڕونیشیكردەوە، لە سنووری لقی پارێزگای سلێمانی سەندیكا كە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیانیشی لەسەرە زیاتر لە 2700 ئەندامان هەیە و یەكەكانی نیشتەجێبوونیش نزیكەی 700 یەكەیە و ئەگەر زۆرینەیان فۆڕم پڕ بكەنەوە ئەوكات دەیكەینە قورعە.
ئاشكراشیكرد، تاكە مەرج بۆ پێدانی فۆرم ئەوەیە كە ئەو كەسە ئەندامی سەندیكای ئابووریناسان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان