ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جگەرە دابەشدەكرێت؟
بەشەخۆراكی دوو مانگ گەیشتۆتە كۆگاكانی سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ و لە چەند مانگی ڕابردوودا لە سنوورەكەمان زۆرترین بەشەخۆراك دابەشكراوە، دەشڵێت: “لەسەر دەنگۆی دابەشكردنی جگەرە لەگەڵ بەشەخۆراك هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەنگۆی دابەشكردنی جگەرە لەگەڵ بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا تەنها لە میدیاكانەوە بیستوومانە و هیچ نووسراوێكمان بەدەست نەكەیشتووە باسی دابەشكردنی جگەرە بكات.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراك و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆرترینی بەشەخۆراك دابەشكراوە و ڕۆژانە بەردەوام خەریكی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانین”.

ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا بەشەخۆراكی مانگەكانی (ئایار و تەمموز) دابەشكراوە و مانگی ئاب-یش كۆتایی بە دابەشكردنی هاتووە، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەین بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و بەم نزیكانە دابەشكردنی دەستپێدەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بەشی دوو مانگی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە گەنجینەكانمان هەیە و بەپێی خشتەی دابەشكردن، دەیدەینە بریكارەكانی خۆراك بۆ دابەشكردنی.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان