ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٩ شتی خانمان کە پیاوان لە یەکەم بینیندا سەرنجیان دەچێتە سەری

خێزان
ژنان زۆرجار حه‌زده‌كه‌ن ئه‌وه‌ بزانن كه‌ كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چاویان به‌ پیاوێك ده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه‌ تێبینی چیه‌و ته‌ماشای چیده‌كات زیاتر، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و 9 شته‌یه‌ كه‌ پیاوان له‌ یه‌كه‌م بینیندا سه‌نجی لێده‌ده‌ن:

 

-چاوه‌كانت: یه‌كه‌م شوێنه‌ له‌ خانماندا كه‌ پیاوان سه‌رنجیان ده‌چێته‌ سه‌ری و ته‌ماشای ده‌كه‌ن.

-زه‌رده‌خه‌نه‌: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ڕێگایه‌ بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی پیاوان،  بوارێكی باشیش ده‌دات به‌ لێكنزیكبونه‌وه‌.

-ده‌نگ: شتێكی باو نیه‌ كه‌ پیاوان بڵێن به‌ ده‌نگی خانمان سه‌رسامن، به‌ڵام ده‌نگ سێیه‌مین شته‌ له‌ كاتی یه‌كه‌م بینیندا پیاوان سه‌رنجی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر.

-پاژنه‌ی به‌رز: كاتێك پێڵاوی ئاسایت له‌پێدابێت، ئه‌وا پیاوان زۆر جار هه‌ر دیقه‌تی ناده‌ن، به‌ڵام گه‌ر پێڵاوی بن به‌رزت له‌پێدابێت ئه‌وا چواره‌مین شته‌ كه‌ پیاوان سه‌رنجی ده‌ده‌ن.

-قژ : قژی جوان كه‌ ستایله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روخسارت گونجاو بێت یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و شته‌ گرنگانه‌ی كه‌ پیاوان سه‌رنجی ده‌ده‌ن.

-بۆن: ئه‌و بۆنه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌و یادگاریانه‌ی كه‌ پیاوان له‌ بیریاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

-متمانه‌ به‌ خۆبونت: ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگی دیكه‌یه‌ له‌ شێوازی قسه‌ كردن و وه‌ستاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و پیاوان سه‌رنجی ده‌ده‌ن.

-نینۆكه‌كانت: ده‌ست و به‌تایبه‌تیش نینۆكه‌كان زوو ده‌كه‌وێته‌ به‌ر چاو  و هێمایه‌كی دیاریشه‌ بۆ پاك و خاوێنی ئه‌و كه‌سه‌ و پیاوانیش زۆر سه‌رنجی ده‌ده‌ن.

-شێوازی جلوبه‌رگه‌كه‌ت: شێوازی جلوبه‌رگ مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ ته‌نها به‌ جله‌كانت به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌ بكه‌یت ده‌زانرێیت چ جۆره‌ كه‌سێكی، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مه‌ش له‌ یه‌كه‌م بینیندا وێنایه‌كی گرنگت پێده‌دات.

ریکلام

خۆشەویستی

بەرلەوەی دڵت بدەیت بە کەسێک، پێویستە ئەم ٦ خاڵەت لەبەرچاو بێت

خێزان

زۆرێك له‌ كچان كاتێك ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری تێده‌په‌ڕێنن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ سۆزداریه‌كانیان به‌دوای خۆشه‌ویستێكدا بۆ ژیانیان ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام گرنگه‌ به‌ رله‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگریت:

 

-به‌ر له‌ هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دابنێ كه‌ ده‌ته‌وێت له‌و كوڕه‌دا هه‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ پیاوی خه‌ونه‌كانت.

-هیچكات په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكدا بۆ خۆشه‌ویستی، چونكه‌ ئه‌وه‌ دواتر توشی په‌شیمانی و بێ هیوابونت ده‌كات.

-ته‌مه‌نی خۆت بژی و خۆشه‌ویستی بۆ پاش تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و گه‌وره‌بونی جه‌سته‌ی و عه‌قڵی هه‌ڵبگره‌.

-به‌ر له‌ هه‌موو شت له‌گه‌ڵ خۆتدا ڕاستگۆبه‌ و به‌ر له‌وه‌ی بكه‌ویته‌ داویی خۆشه‌ویستیه‌وه‌، بزانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت سه‌دا سه‌د به‌ دڵی خۆته‌.

-هه‌موو كات له‌ كاتی بڕیارداندا بۆ خۆشه‌ویستی، به‌راورد بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ دڵت ده‌خوازێت و ئه‌وه‌ش كه‌ عه‌قڵت ده‌یه‌وێت.

-هه‌وڵبده‌ به‌ر له‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خۆت دروستبكه‌یت له‌ رێگه‌ی دیاریكردن و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت له‌ ژیاندا  و  هیچكات به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ واز له‌و بنه‌ما و ئاكارانه‌ مه‌هێنه‌ كه‌ فێریانبویت و له‌سه‌ریان په‌روه‌رده‌بویت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کاتێک کچێک زۆر توڕە و عاجز دەبێت لێت، چۆن ئاشتی دەکەیتەوە؟

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات لەسەر شتی جۆراوجۆر لە یەکدی عاجز دەبن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بەتایبەت گەر بەرامبەرەکەت کچ بوو:

 

-سەرەتا داوایی لێبوردن بکە

-ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و لە زۆر جاردا بەسیشە بۆ ئەوەی ئاش بنەوە، بەڵام گەر زۆر توڕە بوو ئەوا بچۆرە هەنگاوەکانی دواتر.

 

-نامەی لێبوردن

-هەندێجار بەتەنها قسە بەس نییە، بۆیە نامەیەکی بۆ بنوسە و تێدا داوای لێبوردی لێبکە، پاشان لەگەڵ گوڵێکدا پێشکەشی بکە.

 

-هەستی خۆتی پێبڵێ

-ئەوەی بۆ دەربڕە کە تۆ چەندێک ئەوت خۆشەوێت و خۆی و هەستی ئەو زۆر لات گرنگە.

 

-با سارد بێتەوە

-کاتێک دەزانیت هێشتا دڵی پڕ و گەرمە، هەر مەڵێ ببورە ببورە، ئەوە دۆخەکە خراپتر دەکات، هەندێ کاتی پێبدە با سارد بێتەوە.

 

-قسەکردن بگۆرە

-بۆ ڕۆژی دواتر نامەی بۆ بنێرە و بە کورتی و کەمی قسەی لەگەڵ بکە تا شتەکان وردە وردە ئاسایی دەبنەوە.

 

-گەر پێویستی بەکات بوو پێی بدە

-گەر دۆخەکە هەر چاک نەبوو ماوەیەک کاتی پێبدە تا بیر بکاتەوە و بۆچونی یەکجارەکی خۆی دەرببڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تێچووی هاوسەرگیرییەكەی دەكاتە دیارییەكی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا

خێزان

كچی وەبەرهێنەرێكی دیاری هەرێمی کوردستان، تێچووی هاوسەرگیرییەكەی دەكاتە دیارییەكی گران بەها تا خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی هیوا پێ بكرێت.

بانە ئاسۆ، كچی وەبەرهێنەر “ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆكی”، خەرجی پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی دەداتە ئامێرێكی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

ئەو ئامێرەی كە بانە ئاسۆ لە بری تێچووی هاوسەرگیرییەكەی پێشكەشی نەخۆشخانەی هیوای كردووە، نرخەكەی 70 هەزار دۆلارە و كاری تیشك و چارەسەری مۆخی پێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان