ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هەڵکەوت زاهیر وەڵامی بانگەوازێکی ئەحمەد جۆڵا دەداتەوە

خێزان

پاش ئەوەی هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت سەردانی هونەرمەند عومەر چاوشین بکات، هەڵکەوت زاهیر وەڵامی پەیامەکەی دایەوە.

هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا ڕایگەیاند کە بەنیازە لە خانەی بەساڵاچوانی شاری هەولێر سەردانی هونەرمەند عومەر چاوشین بکات و داوای لە هونەرمەندان کردووە کە لەگەڵیدا بێن بۆ ئەو سەردانە.

ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر لەپاش ئەو بانگەوازە ڕایگەیاند”سوپاسێكی زۆر بۆ هونەرمەند (ئەحمەد جۆڵا )بۆ ئەو هەڵوێستە جوانە تایبەت بەسەردانێك بۆ لای هونەرمەندی خۆشەویست (عومەر چاوشین )، وەفایەكی زۆر جوانە هەموو پێكەوە سەردانی بكەین من لە چاوەڕوانی دەستنیشان كردنی ئەو ڕۆژەم”

هونەرمەند عومەر چاوشین لەساڵی ١٩٤٢ لەدایک بووە و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکان، ئێستاش لە خانەی بەساڵاچوان لە شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات.

ریکلام

هەواڵەکان

دەشە: سۆشیال میدیا لە تام دەرچووە و ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار و خاوەنکار ذەشنێ کەریم  کە ناسراوە بە دەشە ڕەخنە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەگرێت لەلایەن خەڵک و هاوپیشەکانیەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە.

 

دەشە لە نوسینێکیدا دەڵێت”بەراستی سۆشیاڵ میدیا بووە بە ماڵ و دائیرەو کۆمپانیاو…نازانم بڵێم چی ماوە و ھیچ تایبەتمەندیەکی شەخسی و خێزانیی نەماوە”

دەشە دەڵێت”بەداخەوە ئەمڕۆ ئەزانیت فڵان کەس کەی ھەستا لە خەو چی خوارد چو بۆ کوێ کێی بینی، شەڕیان بوو زەمی کێیان کرد مەدحی کێیان کرد بەچی ڕۆشتن، یەک دنیا شتی بێزارکەری تر بەڕاستی لە تام دەرچووە ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە ئێستا ھەمووی عام ئەژی، تکایە ڕایگرن ئەم وەزعە بێتامتان کرد”

دەشە یەکێک بوو لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی گەلی کوردستان و دواتریش ڕیستۆرانتێکی دامەزراند بەناوی دەشە فاست فود.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چیرۆكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ت له‌ ئیبراهیم تاتڵیساس بیستووه‌؟ ببینه‌ پاش 13 ساڵ چی ڕوده‌دات

خێزان

هه‌موومان هه‌واڵی ڕووداوی ته‌قه‌كردنمان بیست له‌ئیبراهیم تاتڵیساس كه‌ تا ئێستاش به‌ ده‌ست ئازارەکانییەوە ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ده‌زانیت هۆكاری ئه‌و ته‌قه‌لێكردنه‌ی بۆ تۆڵه‌لێكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌یان ساڵی پێچووه‌.

 

لە ساڵی  ١٩٩٣  پاش ئەوەی  کێشە دەکەوێتە نێوان کۆمپانیاکەی تاتڵیساس و کۆمپانیای (Raks Muzik) کە بەرھەمەکانی ئیبراھیمی تیادا تۆماردەکرێت و یەکێک لەو کەسانەی  لەکۆمپانیاکەی تاتڵیساس کاردەکات تەقە بەناو خەڵکەکەدا دەکات و کەسێک بە ناوی (عەبدوڵا ئۆچماک) بریندار دەبێت و ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەکەوێت پاش ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٩٧) چاکبوویەوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ھەڕەشە لە ئیبراھیم دەکات و پاش ئەمە ئیبراھیم سکاڵای یاسایی لەسەر (عەبدوڵا ئۆچماک) تۆماردەکات و  ئۆچماک بۆ ماوەی (١٣) ساڵ دەکەوێتە زیندانەوە لە ساڵی (٢٠١٠) ئازاد دەکرێت.

عەبدوڵا ئۆچماک

لە شەوی (١٤/٣/٢٠١١) پاش ئەوەی  لەکەناڵی (beyaz show) دێتە دەرەوە لەلایەن چه‌كدارێكه‌وه‌ بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ ده‌كرێت کە دوو فیشەکی بەردەکەوێت یەکێکیان بەر سەری و یەکێکیان بەر لوتی، پاشان خێرا ئیبۆ دەبەن بۆ نەخۆشخانەی (ئاجیبادەم) ھەر لەو شەوەدا پێنج نەشتەرگەری بۆ مێشکی دەکەن تا فیشەکەکە دەردەھێنن پاشان چەکدارەکە دەستگیرکرا کە عەبدوڵا ئۆچماکە بە سزای زیندانی (٣٦) ساڵ سزا دراو ھیچ لێبوردنێکی گشتیش نایگرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شێنێ هۆشیار و هەنسک ئەحمەد لە کەمتر لە دوو مانگدا لە هاوسەرەکانیان جیابونەتەوە

خێزان

دوو کچە مۆدێلی بەناوبانگی شاری سلێمانی لە کەمتر لە دوو مانگدا لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوو هەواڵی هاوسەرگیریان لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی هەبوو.

خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە گۆرانیبێژێکی شاری هەولێر بەناوی (هەریاد) گۆڕیوەتەوە و ئێستا دەستگیراندارە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لەیەکدی جیابونەتەوە.

شێنی هۆشیار پاش ئەوەی ڕایگەیاند کە هاوسەرگیری کردووە، بەڵام لە تازەترین دەرکەوتندا ئاماژەی بەوەدا کە هەریاد خۆشەویستیەتی و مانەوەی لەگەڵ ئەودا لەئەگەر و نەگەردایە.

جگە لەوەش خانمە مۆدێل هەنسک ئەحمەد پاش ئەوەی ڕایگەیاند کە چۆتەوە لای هاوسەرە کۆنەکەی و ئیدی پێکەوە دەژین، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا دوبارە ڕایانگەیاند کە جیابونەتەوە و چیدیکە پێکەوە نەماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان