ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

هەر ئازاری گەدە و ڕیخۆڵەکانت هەبوو ئەم گیراوەیەی بکە بەسەردا، چارەسەری دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی سرووشتی بەسوودە کە لەکاتی ئازاری گەدە و ڕیخۆڵەکاندا دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

کەرەستەکان:

-٢ قاش هەرمێ

-٢ قاش سێو

-٤-٥ دەنکە ترێ

-کەوچکێکی بچوک دارچینی

-ئاوی گەرم

 

سەرجەم پێکهاتەکان بکەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە و تێكی وەربدە و ماوەیەک لەسەری بوەستە تا پاش تامدەگرێت، دواتر وەک چایەک بیخۆرەوە.

 

تەندروستی

٧ نیشانە کە دەری دەخات شێ (ڕتوبە)ی ماڵەکەت زیانی تەندرووستی بۆت هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ نیشانەیە کە دەری دەخات شێ (ڕتوبە)ی ماڵەکەت زیانی تەندرووستی بۆت هەیە:

 

-ڕۆژانە بەڕێژەیەکی زۆر دەپژمیت

-زوو زوو لوتت تەڕ دەبێت

– خوران لە چاو و قورگ و لوتتدا درووستدەبێت.

-هەناسەدانت نائاسای دەبێت و خنە خنی دەبێت و هەندێکجار پچڕ پچڕ دەبێت.

– کێشەی کۆکە کۆکت دەبێت

– سنگت توند دەبێت

– زوو زوو چاوت پڕ دەبێت لە ئاو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە وادەزانیت نەخۆشی دیکەیە، بەڵام هۆکارەکەی هەستیاریە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە زۆرجار وادەزانیت نەخۆشی دیکەیە، بەڵام هۆکارەکەی هەستیاریە (حەساسیەت):

 

– ئازاری سک یەکێکە لەو نیشانانەی کە لەپاش خواردنی ئەو خواردنانە درووستدەبێت کە هەستیاریت بەرامبەری، بەتایبەتیش ماسی و هێلکە و شیر و مۆز.

 

– سەرگێژخواردن و دڵتێکەڵهاتن یەکێکی دیکەیە لەو نیشانانەی لەپاش خواردنێک کە هەستیاریت پێی، بۆت درووستدەبێت!

– سوربونەوەی پێستت یەکیکی دیکەیە لە نیشانەکان کە لەسەر جەستەت درووست دەبێت

-کۆکە و پژمینی زۆر یەکێکی دیەکە لە نیشانەکان

-لەکاتی هەناسەدان دەنگ و خنە خن درووستدەبێت

 

-سەرئێشە و سەرگێژخواردن و زەردهەڵگەڕان و بێزاری و بێتاقەتی و کێشەی خەوتن هەندێک لە نیشانەکانی دیکەی هەستیارین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕاهێنانێکی بەسوود کە ٣ هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی ورگت پێوە نەهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕاهێنانێکی بەسوودە کە ٣ هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی ورگت پێوە نەهێڵێت:

 

-وەک هەموو وەرزشێکی دیکە سەرەتا بە خۆگەرمکردن دەستپێبکە

 

– پاشان کەمێک قاچەکانت بکەرەوە بە مەرجێک ڕێک بێت

– دەستەکانت بکەرە سەر ئەژنۆت و بنوشتێرەوە

– پاشان شانی ڕاستت ببە بۆ لای چەپ، پێویستە هەست بە کشانی شان و کەمەر و پشتت بکەیت، ٣ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە و دواتر بچۆرەوە سەر دۆخی پێشوو.

– دواتر بگەڕێرەوە سەر دۆخی پێشوو هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە.

– دواتر  شانی چەپت ببە بۆ لای ڕاست، پێویستە هەست بە کشانی شان و کەمەر و پشتت بکەیت، ٣ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە و دواتر بچۆرەوە سەر دۆخی پێشوو.

 

ڕۆژانە ٢ سێت لەم وەرزشە بکە، بۆ هەر لایەک ١٠ جار

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان