ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ هەدەپە: پرسی كورد لە توركیا دەبێ لە ڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هەدەپە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئێستا كاتی ئاشتییە و دەشڵێت: “هەوڵەكانی بۆ دەسپێكردنەوە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوام دەبێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆكی هەدەپە ڕایگەیاندووە، پرسی كورد لە توركیا دەبێ لە ڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر بكرێت، چونكە شەڕ هیچ شتێك چارەسەر ناكات و نابێت هیچ دەرفەتێك بۆ ئاشتی لە توركیا لەدەست بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەوڵەكانی بۆ دەسپێكردنەوە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەدا هەرچی پێویست بێت، درێخی ناكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە ئێستا كاتی ئاشتییە و پرسی كورد لە توركیا دەبێ لە ڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر بكرێت، چونكە شەڕ هیچ شتێك چارەسەر ناكات و نابێت هیچ دەرفەتێك بۆ ئاشتی لە توركیا لەدەست بدرێت.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێكیدا لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP بە سەرۆكایەتیی بەڕێز سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆكی HDP كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، جەختی لەوە كردەوە كە لە هەوڵەكانی بۆ دەسپێكردنەوە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەدا هەرچی پێویست بێت، درێخی ناكەن.

لای خۆیەوە شاندی HDP وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست و سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانی ڕابردوو و ئێستای بەڕێز نێچیرڤان بارزانییان بۆ ئاشتی كرد و دووپاتیان كردەوە كە ئاشتی لە بەرژوەندیی تەواوی گەلانی توركیادایە و گەلی كورد خوازیاری ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەیە.

لە دیدارەكدا هەردوولا دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەیان تاوتوێ كرد.

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سۆران بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام و مامەڵە ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هۆكارەكەشی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بینای نوێ گەڕاندەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:
ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەلەی سەرجەم هاووڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد… ، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتۆمبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵەت یان هەر مامەڵەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ئەفسەر بوو لە پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان و تەمەنی 40 ساڵە.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنی تووشبووانی كۆرۆنایە كە لە گەرمیان تۆمار كرابێت.

شەویش ڕابردووش دوو تووشبوو كە تەمەنیان 40 و 50 ساڵ بوو، لە گەرمیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆش قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان