كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دەستیپێكرد



 

كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەستلەكار كێشانەوەی حەوت پەڕلەمانتاری كوردستانە.

ئێستا پەڕلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە كە دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانە و بڕیارە دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەڕلەمانتاری كوردستان پەسەند بكرێت.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجەمی ئەنجام دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەڕلەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە.

لەبارەی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەڕلەمانتارانە، سامان ئەحمەد وتی، هیچ هۆكارێك لەو بارەیەوە نەخراوەتەڕوو، تەنها داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو حەوت پەڕلەمانتارە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كراوە و خراوەتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەڕلەمانی كوردستانەوە.

ناوی پەڕلەمانتارەكان..
1. شێركۆ جەودەت مستەفا، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
2. ئەبوبەكر عبدالله سعید، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
3. ئیسماعیل عەلی تەها، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
4. سەرچنار ئەحمەد مەحمود، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
5. هلز ئەحمەد محەمەد حەسەن، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
6. علی حمەصالح ، بزووتنەوەی گۆڕان.
7. كازم فاروق نامیق، نەوەی نوێ‌.

 

 

بوومەلەرزەی ڕووسیا لە حەڵەبی داوە؟
پێشت بوومەلەرزەی ڕووسیا لە حەڵەبی داوە؟
دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكووری كوردستان
دواتر دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكووری كوردستان
ەیوەندیدار