ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

( UFC بەوێنە) سەرکەوتنی خابیب نۆرماگۆمادۆڤی ڕوسی بەسەر داستن پۆیرێری ئەمریکی

خەڵک سپۆرت

خابیب نۆرماگۆمادۆڤی ڕوسی پاڵەوانی کێشی سوکی (UFC) لە دابەزینی سەرەکی پاڵەوانێتی ژمارە (٢٤٢)دا و لە شاری ئەبوزەبی ئیماراتی سەرکەوتنی بەسەر داستن پۆیرێری ئەمریکیدا بەدەستهێنا  وپارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد.

خابیبی ناسراو بە “جەنگاوەرە موسوڵمانەکە” لەمێژووی یاریکردنی لە بواری (UFC) تائێستا ٢٨ ڕووبەڕوبونەوەی ئەنجامداوە و لەسەرجەمیاندا براوە بووە، پاڵەوانی کێشی سوکە و لەساڵی ٢٠١٨وە ئەمە یەکەمین ڕووبەڕوبونەوەیە ئەنجامی دەدات و تیایدا پارێزگاری لە پشتوێنەکەی دەکات.

ورچە سپیەکەی ڕوسیا وەرزی ڕابردوو و لە دابەزینێکی مێژوویدا سەرکەوتنی بەسەر کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی پاڵەوانی ئەوکاتەی جیهان بەدەستهێنا و لەو کاتەوە تائێستا سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

 

وەرزشەکانی تر

ئیسپانیا بەسەر ئەرجەنتیندا سەرکەوت و دووەم نازناوی مۆندیالیان بەدەستهێنا !

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی جیهانی باسکە و یاریی پلەی سێیەم و چوارەم ئەنجامدران و تیایاندا هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا براوە بوون.

لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی (٦٧ – ٥٩) سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا تۆمار کرد و ئەنجامەکەش چاوەڕوانکراو بوو، بەوپێیەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی توانیان ئەمریکای ئەفسانەیی لە ململانێکە بکەنە دەرەوە و ئەوەش دەریدەخات کە ئاستیان لەئاستی کەنگارۆکانی ئوسترالیا بەرزترە.

لە یاریی کۆتاییشدا، هەمووان چاوەڕوانبوون ئەرجەنتینیەکان ئاستێکی ناوازە هاوشێوەی قۆناغەکانی چارەک و نیوەی کۆتایی نیشان بدەن، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانە بوو، بەڵکو ماتادۆرەکانی ئیسپانیا بە سەرکردایەتی مارک گاسۆل توانیان لەچارەکی یەکەمەوە تا چوارەم کۆنترۆڵی وردو درشتی ڕووبەڕوبونەوەکە بکەن.

لە چارەکی یەکەمدا لارۆخا بە ئەنجامی (٢٣ – ١٤) پێشەنگی گرت، لە چارەکی دووەمیشدا پێشەنگیان بە ئەنجامی (٢٠ – ١٧) درێژە پێدا، سەیر لەوەشدا بوو سەماکەرانی تانگۆ هەرگیز ڕوحیەتی ڕووبەروبونەوەکانی پێشوویان نیشان نەدا و لە هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکەدا سەرکەوتوو نەبوون، لە چارەکی سێیەمدا مارک گاسۆڵ و هاوەڵانی بە ئەنجامی (٢٣ – ١٦) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئەنجامی کۆتاییان تا چارەکی سێیەم گەیاندە (٦٦ – ٤٧) کە مەحاڵ بوو لە چارەکی کۆتاییدا هاوتا بکرێتەوە، چارەکی کۆتاییش بە ئەنجامی (٢٩ – ٢٨) کۆتایی هات و کۆی ئەنجامەکە کردییە (٩٥ – ٧٥) لەبەرژەوەندی ماتادۆرەکان.

لەڕووی مێژووییەوە بۆ دووەمجارە ئیسپانیا نازناوی مۆندیال دەچنێتەوە و بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ٢٠٠٦ جامەکەیان بەرزکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(ئەمریکا بۆ ماڵەوە) مۆندیالی باسکە گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی و چاوەکان لەسەر ئەرجەنتین و ئیسپانیان !

خەڵک سپۆرت

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئیسپانیا یاریی کۆتایی مۆندتیالی ٢٠١٩ی باسکە ئەنجام دەدەن و هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و ئوسترالتیاش کێبڕکێ بۆ پلەی سێیەم دەکەن.

بڕیارە سبەینێ (یەکشەممە) هەردوو یاریی کۆتایی مۆندیالی باسکە و یاریی پلەی سێیەم و چوارەم ئەنجام بدرێن، هەردوو ڕووبەڕوبونەوەکەش خاڵییە لە هەڵبژاردەی ئەمریکا کە لەقۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا شکستی هێنا.

لە مۆندیالەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ ئەستێرەکانی “ئێن بی ئەی” ئەمریکا کۆنترۆڵی مۆندیالی باسکەیان کرد و هەردوو نازناوەکەیان لەسەریەک چنییەوە، سەرباری ئەوەی بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکانی باسکە هیچ هەڵبژاردەیەک لە ئاستی ئەستێرەکانی وڵاتی “مام سام”دا نەبووە، بەڵام لەم مۆندیالەدا هەڵبژاردەی فەرەنسا کۆتایی بە خەونەکانیان هێنا، ئەوەش دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ هەڵبژاردەکانی وەک ئەرجەنتین و ئیسپانیا تا نازناوەکە بچننەوە، هۆکاری ئەم شکستەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە زۆرینەی ئەستێرە ناودارەکان بەشداریان تێدا نەکرد و کەشتی هەڵبژاردەی ئەمریکاتیان بە لاوانی خولی یانە پیشەگەرەکان سپارد.

لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ماتادۆرەکانی ئیسپانیا و سەماکەرانی تانگۆی ئەرجەنتین ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کرد و توانیان فەرەنس ا و ئوسترالیا لە ململانێی پاڵەوان بەدەرنێن.


یاریی کۆتایی (یەکشەممە)

ئەرجەنتین – ئیسپانیا (٣:٠٠)

یاریی پلەی سێیەم و چوارەم (یەکشەممە)

فەرەنسا – ئوسترالیا (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

سەرچاوەیەک: شوماخەر لە نەخۆشخانەی “جۆرج پۆمپیدۆ” چارەسەری بۆ کراوە و بە خەبەرە !

خەڵک سپۆرت

یەکێک لەو کەسانەی بەشداری لە پڕۆسەی چارەسەرکردنی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرمولا ١”دا کردووە ئاشکرای کردووە، کە شۆفێرە ئەفسانەییەکە ئاگاداری چواردەورە و لەسەر کورسی تایبەت بەڕێدەکات.

لەزاری یەکێک لەو پەرستارانەی لە نەخۆشخانەی جۆرج پۆمپیدۆی فەرەنسی بەشداریان لە پڕۆسەی چارەسەری شوماخەردا کردووە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، شۆفێرە ناودارەکەی ئەڵمانیا و جیهان چارەسەری خانەی بنەڕەتی بۆ کراوە و پڕۆسەکەش لەلایەن پزیشکێکی ناوداری شاری پاریس بەناوی فیلیپ میناشەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، شومی بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیەنراوەتە شاری پاریس و لەژێر چاودێری توندی تیمێکی ئەمنیدا بەرەو نەخۆشخانە ناودارەکە براوە، جۆری ئەو چارەسەرەی پێیدراوە “ئینجێکشنی خانە بنەڕەتیەکان” بووە، کە جۆرە چارەسەرێکی تایبەتە بەو نەخۆشانەی چارەسەرەکانی تر سودیان پێناگەیەنێت لە دڵ و جگەریاندا، لەدوای چارەسەریش پەرستارەکە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە شۆفێرەکە بەخەبەر بووە و ئاگاداری چواردەوری بووە.

لەم بارەیەوە کۆرینا شوماخەر و هیچکام لە وتەبێژەکانی “شومی” زانیارییان بە میدیاکان ڕانەگەیاندووە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پاش کۆتاییهاتنی وادەی چارەسەر، بە فڕۆکەی تایبەت دووبارە گوێزراوەتەوە بۆ نشینگەکەی خۆی لە سویسرا.

شوماخەر لە ساڵی ٢٠١٣وە بەهۆی کەوتنی لەکاتی خلیسکانی سەر بەفردا بەشێک لە ئێسکی سەر و دەماغی (بەشی ڕاست) زیانی زۆری پێگەیشت، لەو کاتەدا پزیشکەکان بۆ پاراستنی لە جەڵتەی دەماغ خستیانە حاڵەتی خەواندنی ماوە درێژەوە، هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ئەفسانەی ناوبراو تەنها چاوەکانی کاردەکەن و وەک کەسێکی ئاسایی ناژی، بۆیە خێزانەکەی دەیان ملیۆن یورۆیان لە کۆمپانیاکانی سیکوریتیدا بەکارخستووە تەنها بۆ ئەوەی هیچ وێنە و زانیارییەک لەبارەی تەندروستیەوە بڵاونەکرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان