ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە قەرەداغ دوو ڕاوچی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری قۆپیەكانی قەرەداغ ( ٢ ) هاووڵاتی كەسەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون لەلایەن كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغەوە دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردن و پشكنینی سنورەكەیان بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ توانیان ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیربكەن بەتۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی و هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر تەواوی كەلوپەلەكانیان كە بۆ ڕاوكردن بەكاریان هێنابوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە كەلوپەلەكانیان پێكهاتوون لە ( یەك چەكی تاپڕ، ٤٦فیشەكی تاپڕ، یەك ئۆتۆمبێل ).

ژینگە

پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ۷ ڕاوچی دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دارستان هەمیشە و بەردەوام بە شەو و بەڕۆژ بەوپەڕی دڵسۆزی پارێزگاری لەسروشت و ژینگەی كوردستان دەكەن و ڕێگە لەسەرپێچیكارانی دژ بە ژینگە و ئاژەڵ و باڵندەكێویەكان دەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۰۲۰/۲/۱۷ دوای وەرگرتنی زانیاری و لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

ڕاشیگەیاند، هاوكات دەستگیرا بەسەر یەك ئۆتۆمبێل و ۱۳ ( كەو)ی زیندوو لەگەڵ ۱۰ دەستە داو، كە بۆ ڕاوكردن بەكارهینراوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 30.8 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە قەڵادزێ خواردن گەیەندرایە ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزێكی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر وەكو ئەركێكی مرۆڤایەتی هەستان بە دابینكردنی خواردن، كە بریتی بوو لە نان و گەنم بۆ ئەو سنوورانەی بەفرێكی زۆری لێ باریووە بۆ ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا لە سنورەكانی شارۆچكەی پشدەر بەفرێكی زۆر باریوە و بەمەش ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان بەئاسانی خواردنیان دەست ناكەوێ.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەكانمان لەو سنورە وەكو ئەركێكی مرۆڤایەتی توانیان خواردن ببەنە چەند شوێنێك تا سوودی لێ ببینن و بەهۆی برسیەتیەوە دووچاری لەناوچوون نەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان