ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکە، گرنگی كچه‌كه‌ت له‌ نێو خێزانه‌كه‌تدا ده‌زانیت

خێزان

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رگیریاندا ژن و پیاوێك رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تا ماوه‌یه‌ك ده‌رگا له‌ كه‌س نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ دایك و باوكی پیاوه‌كه‌ دێن بۆ سه‌ردانیان.

له‌و كاته‌دا كه‌ ئه‌وان له‌ ده‌رگا ده‌ده‌ن، ژن و پیاوه‌كه‌ ته‌ماشای یه‌كدی ده‌كه‌ن و پیاوه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌رگا له‌ دایك و باوكی بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی رێكه‌وتن له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ ده‌رگاكه‌ ناكه‌نه‌وه‌و دایك و باوكی ده‌ڕۆن.

پاش ماوه‌یه‌ك و له‌ هه‌ما ڕۆژدا دایك و باوكی كچه‌كه‌ دێن بۆ سه‌ردانیان، ژن و پیاوه‌كه‌ ته‌ماشای یه‌كدی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ڕێكه‌وتنیان هه‌یه‌ به‌ڵام چاوی ژنه‌كه‌ پڕده‌بێت له‌ فرمێسك و ناتوانێت خۆی بگرێت، بۆیه‌ به‌ هێواشی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت”ناتوانم ئه‌مه‌ بكه‌م به‌ دایك و باوكم” پاشان ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و پیاوه‌كه‌ش هیچی نه‌وت.

ساڵ تێپه‌ڕی و 2 كوڕیان بوو، پاش ماوه‌یه‌ك منداڵی سێیه‌میان له‌دایك بوو كه‌ كچێك بوو، باوكه‌كه‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێكخست و هه‌موو خزم و كه‌سوكاری بانگ كرد، بۆ رۆژی دوای ژنه‌كه‌ی لێی پرسی كه‌ بۆچی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌یه‌ی كردوه‌ بۆ له‌ دایكبونی كچه‌كه‌ی له‌ كاتێكدا بۆ براكانی ئه‌وه‌ی نه‌كرد.

ئه‌و پیاوه‌ش به‌ ساده‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه‌”چونكه‌ كچه‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌رگاكه‌م بۆ ده‌كاته‌وه‌”

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند ڕێگەیەک کە مێشکمان بەکاری دەهێنێت تا هەڵمان بخڵەتێنێت

خێزان

لەوانەیە هەرگیز بیرت لەوە نەکردبێتەوە کە تەنانەت سادەترین کاری ڕۆژانەت   فێڵکردنی مێشکە ، ئەگەر دەتەوێت هۆکاری ئەم دیاردەیە بزانی ئەوا خوێنەری ئەم چەند خاڵەی خوارەوە:

 

-چاومان دەتوانێت تامی خواردنێک بگۆڕیت 

ڕەنگی قاپ و کوپ تام و بۆنی خواردن دەگۆڕن بۆنمونە ڕەنگی زەردی قاپ وادەکات بۆنی لیمۆ بەهێزتربێت و خواردن شیرینتر دەبێت ئەگەر لە قاپێکی پەمەیدا دابنرێت.

 

-دەستی ڕاست درێژتر دەردەکەوێت وەک لە دەستی چەپ 

دەستی ڕاست وادەردەکەوێت کە ١ ئینج لە دەستی چەپ درێژتربێت، ئەمەش تەنها بۆ ئەکەسانە وادەردەکەوێت کە ڕاستەن بەڵام ئەوکەسانەی کە چەپەن هەست بەم جیاوازیە ناکەن. 

 

-مێشکمان ناتوانێت تەنانەت گەورەترین گۆڕانکاریەکان ببینێت 

ئەم دیاردەیەپێی دەوترێت کوێری گۆڕانکاری کە میکانیزمێکی پاراستنی مێشکە یارمەتی دەدات کە لێکدانەوە بۆ هەموو ئەو زانیاریانە نەکات کە پێیدەگات.

 

 

-تا هەستی باوەڕبەخۆبوونت کەمتربێت کەسانیتر سەرنجڕاکێشتر دەردەکەون لەلات 

ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخۆیان هەیە خۆیان بەوجۆرە پێپەسەندە کە هەن بەڵام ئەو کەسانەی کە هەستی باوەڕبەخۆبونیان کەمە پێیان وایە کە کەسانیتر لەمان سەرنجڕاکێشترن. 

 

-مێشک ناتوانێت جیاوازی بکات لە نیوان ڕاستی و خەیاڵ  

کارلێکی ماددە کیمیایەکان لە جەستەدا ڕوودەدات ئەگەر ئەو بارودۆخەی تێیدایت ڕاستی بێت یان خەیاڵ بۆ نموونە ئەگەر تۆ زۆربەی کاتەکان دڵەڕاوکێت هەبێت وادەکەیت کە ڕێژەی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی فشار) لە خوێندا بەرزبێتەوە بەڵام ئەگەر وابیربکەیتەوە کە تۆ کەسێکی دڵخۆشی ئەوا سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) بەرزدەبێتەوەو هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وەرزشێک کە وادەکات سەرجەم چرچیەکانی ڕانت بپوکێنیتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسوودە کە وادەکات سەرجەم چرچیەکانی ڕانت بپوکێنیتەوە:

 

-لەسەر پشت ڕابکشێ و دەستەکانت درێژ بکە، دواتر قاچەکانت بەشێوەی پەپولە لێبکە و بۆماوەی ٤ بۆ ٥ چرکە ڕایبگرە. ١٠ بۆ ١٥ جار دوبارەی بکەرەوە.

-دواتر قاچەکانت کۆبکەرەوە و بە دەست بیگرە تا بکشێت، ٤ بۆ ٥ چرکە ڕایبگرە. ١٠ بۆ ١٥ جار دوبارەی بکەرەوە.

-بچۆرە سەرلاو قاچەکانت بە پلەی ٤٥ دابنێ، دواتر قاچی سەرەوەت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە، هەر لایەک ٢٠ دانە.

-بەڕێکی بوەستە و قاچەکانت جوت بکە، دواتر قاچی ڕاست بەرە پێشەوە و بینوشتێنەرەوە، قاچی چەپ زیاتر بنوشتێنەرەوە بەجۆرێک نزیک بێتەوە لە زەویەکە و دواتر بگەڕێرەوە بۆ دۆخی وەستانەکەت، هەر لایەک ١٥ دانە.

-بچۆرە سەر پشت و بە قاچەکانت سمتت بەرز بکەرەوە، دواتر قاچیکیان درێژ بکە، ٤ بۆ ٥ چرکە ڕایبگرە. ١٠ بۆ ١٥ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

گیراوەیەکی بەسوود و چەند ڕێنماییەکەی کاریگەر بۆئەوەی چەوری ورگت بسوتێنیت

خێزان

ناوچەی سك و ڕان زۆرترین ڕێژەی چەوری تێدا كۆدەبێتەوە کە لە ئەنجامی وەرزشی هەڵەو سبستمی خۆراكی ناتەندروستی وەك خواردنی شیرینی و چەوری و هتد.. دروست دەبێت و زۆر بەسەختی دەتوانین خۆتی لێ ڕزگار بكەیت! هیچ چارەسەرێكی یەكسەریش نیە كە لە ماوەیەكی كەمدا كێشت دابەزێنێت، بەڵام چەند هەنگاوێكی تەندروستی هەیە كی یارمەتیت دەدات بۆ دابەزاندنی كێش و توانەوەی چەوری كە لێرە باسی دەكەین:

-خواردنەوەی ئاوی زۆر بەجۆرێك كە پێویستە ڕۆژانە ٨ پەرداخ ئاو بخۆیت، ئەمەش جەستە پاكدەكاتەوە و چەوری ورگ و چەوریە كەڵەكە بوەكانی جەستە زوتر دەسوتێنێت.
-هەروەها پێویستە سیستمێكی خۆراكی تەندروستت هەبێت و خۆت لە خواردنی خۆراكە نا تەندروستەكان بپارێزیت، لەگەڵ وەرزشی بەردەوامی ڕۆژانە كە ئەگەر بۆماوەی نیو كاتژمێریش بێت.
-جگە لەوەش ئەمەی خوارەوە چارەسەرێکی سروشتییە كە ئەم خواردنەوەیە ئاسان ئامادە دەكرێت و لەماوەیەكی زۆر كەمدا لە چەوری ورگ و ڕان رزگارت دەبێت:

كەرەستەكان:


– زەنجەفیل ،  چای سەوز ،  زەردەچەوە ،  نەعنا

چۆنێتی ئامادەكردن:

یەك كەوچكێكی چا لە هەرچوار مادەكە تێكەڵ بکەو  لە ئاودا بیكوڵێنە پاشان لەدوای كوڵان بیپاڵێوە و  و ڕۆژانە ٣ كوپ لەو گیراوەیە بخۆرەوە. لە پێش هەموو نان خواردنێك، دەتوانی بۆ شیرینی كەوچكێك هەنگوینیشی تێبكەیت بە پێی ئارەزوو، بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەم گیراوەیە لەماوەی یەك هەفتەدا %٣٥ بۆ ٤٥ ی چەوری ورگ دەسوتێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان