ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرە بوژانەوەی یەكێتی ناو یەكێتی دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی جەختدەكاتەوە، كۆنگرەی یەكێتیی كۆنگرەی نوێبوونەوە و بوژاندنەوەی گیانی یەكێتیی بوون و یەكێتیی ناو یەكێتیی دەبێت.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ( ستیڤ فەیگن) كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و لەدیدارێكدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر كۆی ھاوكێشە سیاسییەكان دۆخێ نەخوازراوی ناوچەكە و ئاڵۆزییە ئەمنییەكانی كراو تەئكید لە كاری ھاوبەش و پێكەوەیی كرا لەنێوان حكومەتی ھەرێم و ئەمریكا بۆ تێپەڕاندنی ھەلومەرجەكە.

‎بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەكەدا، دووپاتی خواستی یەكێتیی كردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكان و بەھێزكردنی ھاریكاری ھاوبەش لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا، ‎لەبەرامبەردا وەفدی میوان پیرۆزبایی دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیان كرد و بەگرنگییەوە لە رۆڵی یەكێتیشیان روانی لە ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

ھەر لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی جەختیكردەوە، كۆنگرەی یەكێتیی كۆنگرەی نوێبوونەوە و بوژاندنەوەی گیانی یەكێتیی بوون و یەكێتیی ناو یەكێتیی دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتیی سیاسەتی یەكڕیزی و ئاشتەواییە لە نێوان لایەنە سیاسیەكان بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی كار بۆ دروستكردنی ئەو برایەتییە دەكەین و وەك یەكێتیش بە دڵنییاییەوە ئەركمانە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆمان بكەین و دەستی ئاوەدانی زیاتر لە ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و سلێمانی بەگەڕدەخەین.

کوردستان

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ھەرێم جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 17/9/2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرا، بەتایبەتی پرسەكانی بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عیراق و ماددەی (140) و داڕشتنی یاساكان و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و توندڕەویی.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لە عیراق و هێزە عیراقییەكان و كاری پێكەوەییان و یەكدەنگی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كرایەوە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆك كۆماری عیراق و شاندێكی یاوەری، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان