ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی منداڵێك بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی حەوت ساڵانی، لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی كرد بەژێرەوە، بەو هۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلولی 2019 ئۆتۆمبێلێك لەگەڕەكی سەرچنار لەنزیك باڵەخانەی پۆلیسی فریاكەوتن، منداڵێكی لەدایكبووی ساڵی (2012)ی كرد بەژێرەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گواستنەوەی منداڵەكە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكانی گیانی لەدەستدا.

جەختیشی كردۆتەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستبەسەركراوە‌ و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی سەرچنار كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی توركیا دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان دەگۆڕێت.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ئەوەی كە سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندووە سەبارەت بە “نیشتەجێكردنی ملیۆنێك كەس لە سەرێكانی و گرێ‌ سپی گۆڕینی” كارێكی مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە،”ئەمریكا و ڕوسیا بەرپرسیارن لە ڕێگری كردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان”.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواشی لە ئەمریكا و ڕوسیا كردووە:”پێویستە هەردوو وڵات بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن سەبارەت بە گێڕانەوەی دانیشتووانی ناوچەكە كە بە بنەچە و خەڵكی ئەو ناوچانەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: جگە لە پاسپۆرت بەڕێوەبەرایەتییەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جگە لە نووسینگەی پاسپۆرت، نووسینگەیەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەنەوە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە میانی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەپێی ڕاسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت بڕیارمانداوە، خزمەتگوزارییەكان بگەیەنینە هەموو ناوچەكان و مزگێنی بە خەڵكی زاخۆ دەدەین، كە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەش لە زاخۆ دەكەینەوە”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا: “لە ماوەیەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەست بە كارەكانی دەكات، چونكە ئەم قەزایە سنوورییە و هاتوچۆییەكی زۆری تێدایە و پێویستی بەو بەڕێوەبەرایەتییە هەیە، هەم بۆ خەڵكی ئێمە و هەم خەڵكی بیانیش، ئەوانەی دێنە زاخۆ و پارێزگای دهۆك، كارەكانیان بەڕێوە ببەن”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سێ شەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمو پارێزگاری دهۆك و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ناوەند، نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ كرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تیرۆریستێك لەسنوری كەركوك دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق ئاشكرايكرد، لەبازگەی مەكتەبی خالدی سەر بە شاری كەركوك تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق، ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ هێزەكانی لیوای 6ی مغاویری سوپای عیراق بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە”.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشكردووەتەوە:”تیرۆریستەكە ویستویەتی لەبازگەی مەكتەب خالد تێپەڕێت، بەڵام بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ناسراوەتەوە و دەستگیركراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان