ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی ڕاپۆرتێكی لەسەر كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەی گەرما دادەبەزێت.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ یەك شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور (هەرێمی كوردستان) پلەكانی گەرما دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور وەك پلەی گەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممە و چوار شەممە پلەكانی گەرما بە سەقامیگری دەمێننەوە.

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی دینارتە سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 31 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە شارباژێڕ هاووڵاتییەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشەو و ڕۆژ بەردەوام لە هەوڵ و ماندووبوندان بۆ مانەوەی داری دارستانەكان ژینگەی كوردستان و دەشڵێت: “بەهۆی تێكدانی ژینگەوە هاووڵاتییەك لە شارباژێڕ دەستگیر كرا”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

دەشڵێت: “لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر لە درەنگانێكی شەودا بۆ شارەدێی سیتەك، توانیان هاووڵاتییەك دەستگیربكەن بەهۆكاری تێكدانی ژینگە و دەستیش گیرا بەسەر (2) ئامێری شۆفڵدا” .

ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان