ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

موقتەدا سەدر دەستبەرداری عادل عەبدولمەهدی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە حكومەتی عیراق، پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن سەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دەڵێت: “لە ماوەی ساڵێكی حكومەتەكەیدا عادل عەبدولمەهدی تەنها دەستكەوتەكەی لابردنی بەربەستە كۆنكرێتیەكان بووە”.

جەواد موسەوی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو مۆڵەتەی بۆ ساڵێك درایە عادل عەبدولمەهدی لە پێكهێنانی حكومەتەوە خەریكە تەواو دەبێت و چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە و تا ئێستا هیچ دەستكەوتێكی ئەوتۆی نەبووە و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر شكست و لاوازی ئیدارەدانی دەوڵەت.

ڕاشیگەیاندووە، بەم زووانە عادل عەبدولمەهدی لەپۆستەكەی لادەدرێت بەهۆی شكستی حكومەتەكەی لە پاراستنی سەروەری عیراق و دوورخستنەوەی ناكۆكیە هەرێمیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.

وتوشیەتی، “عادل عەبدولمەهدی دوای پێكهێنانی حكومەت هاتە پەڕلەمان و 50 دۆسیەی گەندەڵی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا هیچ كارێكی ڕاستەقینەی نەكردووە و هەموو ئەوەی پێشتر پێی وتین وەك مەرەكەبی سەر كاغەز مایەوە، چونكە ئەوەی كردویەتی تا ئێستا تەنها لابردنی بەربەستە كۆنكرێتیەكانی ناوچەی سەوز بووە”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە تویتێكدا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندبوو، ئەوەی لە عیراق ڕوودەدات واتای ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی حكومەت و گۆڕینیەتی بۆ دەوڵەتی ئاژاوە.

سەدر لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردبوو، “ئەگەر حكومەتی عیراق ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە نەگرێتەبەر ئەوا خۆمانی لێ‌ بێ‌ بەری دەكەین”.

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دروستكردنی هێزی تایبەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداو ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عيراق ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات و دەشڵێت: “بەشداری ئەو هاوپەیمانییە ناكات”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق بێلایەنی خۆی لە ئاست ئەو پەرەسەندنە دووپات دەكاتەوە و هەڵوێستی بێلایەنانەی دەبێت و پێوایە دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەشداری كردنی ئیسڕائیلیش لە پاراستنی ئاسایشی كەشتیوانی كەنداو دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات و ڕەتی دەكەینەوە، چونكە عیراق دەیەوێت لە ڕێی گفتوگۆی هێمنانەوە گرژییەكان لە ناوچەكەدا كەمبكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان