ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی فیلمێكی درێژی سینەمایی كوردی ڕاگەیەندرا

سلێمانی – نزار جەزا
بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی سینەمایی كوردی (09) لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی ڕاگەیەندرا.

فیلمی (09) فیلمێكی درێژی سینەمایی كوردییە، كە بەختیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ دەكات و بەرهەمی كۆمپانیای (كام پڕۆدەكشن)ە.

بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە بریتین لە(بەختیار فەتاح و سامان جەلال)، بەشێك لەئەكتەرەكانیش بریتین لە(شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال، چریكە عەبە ڕەش، بێساران جەسیم، ژاڵە ڕەسوڵ).

ئەم فیلمە باس لەتاوانێكی جیهانی دەكات، کە کڕین و فرۆشتنی جەستەی مرۆڤە، ئەمەش هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتۆتەوە.

ماوەی فیلمەکە 105 خولەکە و بڕیارە لەمانگی پێنجی ساڵی ئایندە لەشاشەی سینەماکان نمایش بکرێت.

ریکلام

هەواڵەکان

ناڵە سوپەر لەسەر ڤیدیۆکانی ئەم دوایەی هاتە دەنگ : کۆمێنتی بریندارکەر مەنووسن

خێزان

خانمە مۆدێل و پێشکەشکار ناڵە سوپەر  لە پاش بەشداریکردنی لە پرۆگرامی دوو بە دوو لە کەناڵی نێت تیڤی ڕونکردنەوەیەکی  ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بڵاوکردەوە.

 

ناڵە سوپەر لە بارەی پرۆگرامەکەوە دەڵێت”بەشداریکردنم لەو پرۆگرامەدا شتێکی خۆش بووە و بۆ خۆشی بووە، بەداخەوە کاتێک ڤیدیۆیەکت بڵاودەبێتەوە خەڵک لە کۆمێنت هەزار و یەک قسەی ناشرین دەڵێن لەکاتێکدا گەر هەمان ئەو کەسانە ڕووبەڕوو بتبینن هیچکات ناتوانن ئەو قسانە بکەن و بڵێن”

ناڵە دەڵێت”داوا لە خەڵک دەکەم بەر لەوەی بڕیاربدات لە پشتی مۆبایلەکەیەوە کۆمێنتی بریندارکەر بنوسێت، دووجار بیر لەوە بکاتەوە کە ئەو نوسینەی ئەو چ کاریگەریەکی خراپ جێدەهێڵێت، لەکاتێکدا چینەکانی کۆمەڵگە جیاوازن و هەمووی وەک یەک بیر ناکاتەوە، بۆیە وابزانم کاریکی ئاسانە گەر لە جیاتی شەڕ ئاشتی نیشان بدەن”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پاش دوو ساڵ لە کۆچی دوایی … هەواڵ عوسمان نامەیەک بۆ پشتیوان بەدەویی دەنێرێت

خێزان

پاش دوو ساڵ لە کۆچی دوایی هونەرمەند (پشتیوان بەدەویی)، خانمە هونەرمەند  هەواڵ عوسمان نامەیەکی بۆ دەنێرێت.

هەواڵ عوسمان خانمە هونەرمەند  و هاوسەری هونەرمەند (پشتوان بەدەوی) لە نامەکەیدا دەنووسێت”دوای تۆ تەنیا مامەوە! ئازیزەکەم پشتیوان! تامەزرۆی دیدارتم، حەزەکەم سەرم بنێم بە دڵتەوە و گوێ بۆ ترپەکانی بگرم، وەکو گوڵێک کە لە گوڵشەن و بولبول دوورخرابێتەوە ئاوارە و وێڵم بۆت، هێندەی فرمێسکەکانم و هێندەی جوانیی پێکەنینەکانت بیرت دەکەم، بۆیە ناهەقم مەگرە کە دەڵێم تەنیا و بێکەست کردووم!! دیسانەوە!”

هەر لە نامەکەیدا بۆی نوسیوە”خەو لە چاوانم تۆرا، فرمێسک باری و ئاسمانم گریاند، دەربەدەر و بێڕۆح بووم، مامەوە خۆم و ماڵی چۆڵم و یادی تۆ، هەر ڕۆژێک بەبێ تۆ وەکو ساڵێکی نەهات لێم دەڕوات، ئاخر نازانم بۆچی ڕۆژە ناخۆشەکان هێندە درێژن و شەوگارە تەنیاییەکانم هەمووی دەیجورن؟؟؟ هێندەی دووریت ئازار دەچێژم تاقانەکەم، دەمەوێت هەناسەکانم بیت تاکو ژین لە جەستەمدا بێت ژینی من بیت!! تەنانەت ڕۆژێک نییە بۆت نەگریابم، خەڵکی ساڵی جارێک یادی ئازیزانیان دەکەنەوە بەڵام من هەموو ڕۆژێک یادت دەکەمەوە!! تەنانەت ساتێکم نییە بەبێ یادی تۆ، تۆ تەنها بە جەستە لێم دووریت ئەگینا ئاوێتە و ئاوێزانی ڕۆحمیت، هەمیشە دەستلەملانی گیانمیت و بۆنت لەگەڵ هەناسەکانمایە ئەی بۆنخۆشترین کەسم!! ئێستاش هەر وەک جاران خۆشم دەوێیت جانی جانان!! هەواڵەکەی خۆت.”

 

پشتیوان نوری بەدەوی لە ١٢ – ١٠ – ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانیی و ژیانی هونەری لەوێوە دەستی پێکردووە.

 

پشتیوان بەدەوی بە منداڵی (لای چەپ) – ١٩٨٣

 

پشتیوان بەدەوی  دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ٢٠١٨  پاش ئەوەی لە سەر کارەکەی لە مۆبیلیاتی Oznil  لە شاری سلێمانی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و هەست بە ئازاری سەر سنگ دەکات،  بۆخۆی دەچێتە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە شاری سلێمانی، بەڵام دواتر دەردەکەوێت کە سەکتەی دڵ لێی داوە و ، بەهۆی سەکتەکەوە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە هەمان نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

پشتیوان بەدەوی بەهۆی بەشداریکردنی لە درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی دەبینی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، پێشتریش لە چەندین شانۆگەری و فیلم و درامادا بەشداری کردووە.

پشتیوان بەدەوی لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ خاتوونی هونەرمەند هەواڵ عوسمان (٤٠ ساڵ) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن بەناوەکانی کانی و لانی، باوکی پشتیوان (نوری بەدەوی) کەسایەتیەکی ناسراوی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠١٠ کۆچی دوایی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بۆ جارێکی دیکە، کچێکی کورد بە شاجوانی ئێران هەڵبژێردرا

خێزان

بۆ جاری دووەم لەسەر یەک کچێکی کورد وەک شاجوانی ئێران هەڵبژێردرا و نازناوەکەی وەرگرت.

لە لایەن پەیجی فەرمی شاجوانی ئێران، خانمە مۆدێلی کورد کایا خەزەرپور وەک شاجوانی ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا، ئەمەش پاش ئەوەی پێشتر  و لە سالێ ٢٠١٦ ئەو نازناوە بە سۆنیا بیتوشی درابوو.

هاوکات تیام ئەسەدپور وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان دەستنیشان کراوە.

سارینا ئەستانیجاد وەک شاجوانی کچانی نەوجەوانی ئێران دەستنیشان کراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان