ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانى بەغدا كۆدەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە، پرسی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ فراكسیۆنەكان تاوتوێ دەكەن.

سبەی یەك شەممە 8ی ئەیلولی 2019 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەڕلەمانی عیراق كۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ‌ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لە بوارەكانی بودجە و دارایی و نەوت و گاز تاوتوێ دەكرێت.

بە پێی سەرچاوەكە، بڕیارە سەرجەم پەڕلەمانتارانی هەموو لایەنە كوردستانییەكان بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف ئەو هاووڵاتیانەی ناوییان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروبای ئاینی هەرێمی كوردستان، ئەو هاووڵاتیانە ئاگاداردەكاتەوە كە ناویان لەتیروپشكی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ 2020 دەرچووە، تا ڕەچاوی چەند خاڵێكك بكەن.

بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوە بڵاوكراوەتەوە””ئەگەر ڕێكەوتی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكانیان لە 31/1/2021 بەرەو خوارەوەبێت، دەبێت پاسپۆرتەكانیان نوێ بكەنەوە”.

هەر لە ئاگادارنامەكەدا هاتووە”ئەو پاسپۆرتانەی لە مانگی دوو بەسەرەوەن، دەتوانرێت بەرزبكرێتەوە بۆ سیستمی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا”.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەڵێت”تەمەنی ئەو ئافرەتانەی پێویستییان بە مەحرەم نییە، دەبێت 1975/4/30 بێت، واتا لە مانگی ئایار بەرەو سەرەوە پێویستییان بە مەحرەم دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ تەرمی چوار قوربانی دەریای ئیجە دەگەڕێنرێنەوە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا كە لە پەڕەی فەڕمی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە ئەو تەرمانەی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە سبەینێ‌ دەگەڕێنرێنەوە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش فەرمانگە پەیوەندارەكانی حكومەت كارئاسانی تەواویان كردووە.

دەقی لێدوانەكە:

لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‌

ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١/٢٤ كاتژمێر ٨:٤٥ ، تەرمی چوار لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەكانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەكر) لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگاتەوە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.

هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییان، دەزگاكانی حكومەتیشی راسپارد، هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەك بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییان بۆ هەرێمی كوردستان بكەن.

جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/٢٣

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشنیازی گۆڕینی شێوازی كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت

سلێمانی ـ نزار جەزا

لەشاری سلێمانی پێشنیازی گۆڕینی سیستمی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لەئەمپێرەوە بۆ کیلۆوات دەکرێت، بەجۆرێک هاوڵاتییان بەپێی بەکارهێنانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان مانگانە پارە دەدەن.

زوبێر خدر لێپرسراوی مۆلیدەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشنیازێک بۆ گۆڕینی سیستمی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کراوە، بەجۆرێک کە هاوڵاتییان بەپێی بەکارهێنانی کارەبا، پارە بدەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بڕیارە ئەو پێشنیازە بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەوێ بڕیاری لێ بدرێت، کە ئایا چ سیستمێک بۆ پێدانی پارەی کارەبای مۆلیدە گونجاوە.

باسی لەئەوەشکرد، پێشنیازەکە شتێکی باشە، بەڵام کات و بودجەی زۆری پێویستە.

لەشاری سلێمانی نزیکی 580 مۆلیدەی ئەهلی لەگەڕەکەکان بۆ هاوڵاتیان دانراون، کە زۆرینەی هاوڵاتیان بەشداربووی مۆلیدە ئەهلییەکانن و بەپێی ئەمپێر مانگانە پارەی کارەبا دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان