ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەشێك لە شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە شەقامی سەرەكی 100 مەتری، بەشێك لە سایدێكی شەقامەكە نزیك چوار ڕیانەكە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە شەقامی سەرەكی 100 مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، لە ئەمڕۆوە بەشێوەیەكی كاتی تەنها بەشێك لە سایدێكی شەقامەكە نزیك چوار ڕیانەكە دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، شوفێران ئەوانەی ئەو ڕێگایە بەكاردەهێنن بەشێوەیەكی كاتی دوو سایدی تەنیشت نەخۆشخانە بەكاربهێنن تاكو لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا بە ڕووی شوفێراندا دەكرێتەوە.

ئابوری

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند و لەمڕۆوە فۆڕم لەپارێزگای هەولێر دابەشدەكات.

ئەمڕۆ یەكشەمە 22ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەریمی كوردستان سەرجەم پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكاتەوە، لەمڕۆوە فۆڕم بۆ وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

لە نووسراوەكەی پەروەردەدا مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ مامۆستای وانەبێژ روون كراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەیش دراوە، فۆڕمی وانەبێژی بەشی پەروەردەكانی ناوەند و دەوروبەر و دەشتی هەولێر ناگرێتەوە كە دەكاتە بازنەكانی یەكەم و دووەم.

لە بەشێكی ئەو مەرجانەی بۆ وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ داندراون ئاماژە بەوە دراوە، پیویستە وانەبێژ خەڵكی ئەو ناوچەیە بێت كە فۆڕمەكەی لێ وەردەگرێت و خەرجی هاتوچۆكردن لە ئەستۆی خۆی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە بەهۆی كەمی میلاك ناتوانێت مامۆستا دابمەزرێنێت و چەند ساڵێكە بەناچاری دەستی كردووە بە وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 2019/9/22 مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتیناوخۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
وەزارەتی سامانەسروشتیەكان
ھێزەكانی زێرەڤانی
ئەنجومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش
هێزی بەرگریی فریاكەوتن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم
پۆلیسی نەوت وگاز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان