ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بارتومیۆ له‌باره‌ی نایماره‌وه‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ی بێهیوا کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

جوسێپ ماریا بارتومیۆی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ڕاشکاوی ده‌رباره‌ی نایمار و ئه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌دوێت و دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، کڕینی یاریزانه‌که‌ له‌ پلانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌دا نه‌ماوه‌‌.

سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار پرسیاری ئاڕاسته‌ ده‌کرێت، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” بۆ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی داهاتوو نایمار له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌کانماندا نییه‌، له‌ئێستادا یاریزانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌ و ناکرێت ئاماژه‌ به‌ داهاتووی بکه‌ین”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” دوورخستنه‌وه‌ی نایمار له‌ پلانه‌کانمان؟ له‌ئێستادا به‌ڵێ، کاتێکیش سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزی داهاتوو پلان داده‌رێژین بارودۆخه‌که‌ گۆڕانکاری دروست ده‌کات، ئێمه‌ له‌دوای گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌وه‌ پلانی وه‌رزی نوێ داده‌رێژین، نه‌ک له‌ئێستاوه‌ بۆ زستانی داهاتوو”.

سه‌رچاوه‌ که‌ته‌لۆنیه‌کان پێیان وایه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆکی ئازولگرانا داخستنی ته‌واوه‌تی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی نایماره‌ ڕووه‌و خولی ئیسپانیا و ته‌نها ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوینی داهاتوو هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی بدرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا ئیداره‌ی بارسا به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵیدا یاریزانه‌که‌ له‌پاریسه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی پێداگری ئیداره‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ شکستیان هێنا.

جیهانی

مۆرینیۆ لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاح گفتوگۆی کردووە و ئەگەر هەیە پەیوەندیان پێوە بکات !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەئێستادا بێکارە و لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاحی خولی ئەڵمانیا چووەتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی ڕاهێنەرە سپێشەڵەکەوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی پەیوەندیان بە مۆرینیۆوە کردووە و داواکاربوون پاش دوورخستنەوەی لوسیان فاڤەر لەپۆستی ڕاهێنەری یانەکەیان پۆستەکە بەدەست بهێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گفتوگۆی نێوان “مۆو” و سەرۆکایەتی “ڤیستیڤالین” لە ئاستێکی پیشکەوتوودایە و چەند قۆناغێکی تێپەڕاندووە، بەڵكو ڕاهێنەری ناوبراو خۆشحاڵی نیشانداوە و وەڵامەکانی ئەرێنی بوون، بەڵام لە ڕووی کارگێڕی و وەرزشییەوە ڕێکەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم بابەتە لەچەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت.

سەرۆکی یانەی لیۆن لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە مۆرینیۆ یانە فەرەنسیەکەی لەپێناو یانەیەکی گەورەی تردا ڕەتکردۆتەوە، زۆرینەی شارەزایان پێیان وابوو “سپێشەڵ وەن” چاوی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و چاوەڕوانی چانسێکی نوێ دەکات لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیەوە، لەبەرامبەردا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەهەمان شێوە یانەیەکی گەورەیە و بەدوور نازانرێت ڕاهێنەرەکە بە ئۆفەرەکەیان قایل بێت ئەویش لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم: یانە زەردەکە خاوەنی پڕۆژەیەکی نوێیە و پاش دانەوەی تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکان، دەیانەوێت هاوشانی بایرن میونشن بگەنەوە بە لوتکەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و ئەوروپا.

دووەم: لەڕووی وەرزشییەوە یانەیەکی بەهێزە و لەڕووی داراییشەوە توانای گواستنەوەی یاریزانی گەورە و پێدانی موچەی بەرزی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (گرانبەهاترین بۆندەکانی تۆپی پێ) ڕێکەوتنی بارسا و ئەتلەتی گریزمانی کردە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە بۆندی ئیمزاکراوی ئەنتوان گریزمان ئەنجامدا و بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەوە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پاش ئەوەی سەرۆکایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەهۆی کەلێنێکی یاساییەوە سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە کڕینی ئەنتوان گریزمان تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توانیان بەشێوەی ڕاوێژ و بە پێشکەشکردنی زیادەی بڕی (١٥ ملیۆن یورۆ) کۆتایی بە سکاڵا و ڕەخنەکانی ئەو یانە مەدریدیە بهێنن، بەو شێوەیەش نرخی یاریزانەکە لە (١٢٠ ملیۆن)وە بۆ (١٣٥ ملیۆن) بەزبووەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێتو بڕی (١٣٥ ملیۆن یورۆ)ی نرخی نوێی بۆندی کەڵەشێرە فەرەنسیەکە لەنێو سەرجەم بۆندە ئیمزاکراوەکانی تردا هەژمار بکەین، ئەوا یاریزانەکە دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا (بەشێوەی کاش).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین ئەو بۆندانەن کە تائێستا ئیمزاکراون:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی دەبێت، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:

لایپزیگ – زینیت سانت پترسبۆرگ (٧:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – چێڵسی (٧:٥٥)

سلاڤیا پراگ – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

ئینتەرمیلان – دۆرتمۆند (١٠:٠٠)

جینک – لیڤەرپوڵ (١٠:٠٠)

ڕیدبول سالزبۆرگ – ناپۆلی (١٠:٠٠)

لیل – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

بەنفیکا – لیۆن (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان