ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ لەنێوان پاسداران و پژاك ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداری لە نێوان هێزێكی كوردستانی و هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕوویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرێك كوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “شەوی ڕابردوو ٦ی ئەیلولی ٢٠١٩، تێكهەڵچوونێكی چەكداری لە نێوان هێزێكی كوردستانی و هێزە چەكدارەكانی ئێران لە گوندی خشكەڵان سەر بە بەخشی سەرشیوی مەریوان ڕوویداوە و لەئەنجامدا ئەفسەرێكی ئێرانی بە ناوی (مەجید شیری پەز) خەڵكی شاری خومەین سەر بە پارێزگای مەركەزی ئێران كوژراوە و دوو ئەفسەری دیكەش بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی كوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەكە، “لایەنی ئەو شەڕە گریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بوون”.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی ڕابردوو ٢ی ئەیلول، هێزەكانی سوپای پاسداران دوای تێكهەڵچوونێكی چەكداری بەرزاییەكانی گوندی نزدەرەی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ-یان تۆپباران كردووە.

جیهان

مەكگۆرك:”10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو”

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی كردووە كە ئێستا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات.

برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعشلە جریوەیكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لە سوریا بێتە دەرەوە، من پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستام كردبوو”.

برێت مەكگۆرك ئەوەش دەخاتەڕوو:”10 مانگ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكم نووسی و ئاماژەم بەوەدابوو كە لە كاتی كشانەوەی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هیچ چارەیەكی تریان نابێت جگە لەوەی لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە دیمەشق ڕێكبكەون بۆ مانەوەی ئارامی ناوچەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتۆ: بەردەوامی هێرشەكانی توركیا كارەساتی مرۆیی گەورە دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند: بەردەوامی شەڕ و خراپی بارودۆخی ئەمنی لە سوریا كارەساتی مرۆیی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

سكرتێری گشتی ناتۆ ڕوونیشیكردەوە، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات و پێویستە كاری جددی بكرێت بۆ ڕاگرتنی هێرش و توندوتیژییەكان، چونكە بەردەوامی ئەو دۆخەی ئێستا كارەساتی مرۆیی گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ: یەكێتی بەئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری هەریەك لە ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵیان كرد و لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، باسی دۆخی كوردستان و ناوچەكە و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و دووپاتیكردەوە كە پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی.

كۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بەدۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر داهاتووی ناوچەكە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا كۆسرەت ڕەسوڵ، باسی لەهەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی كردووە و خەبات دەكات بۆ سەركەوتنی دیموكراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان