ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کام یاریزانانه‌ی بواری تۆپی پێ زۆرترین هه‌لی گۆڵکردنیان ڕه‌خساندووه‌؟

خه‌ڵک سپۆرت

له‌سه‌رده‌می نوێی بواری تۆپی پێدا هاوشێوه‌ی تۆماری گۆڵ گرنگی به‌ دروستکردنی هه‌لی گۆڵکردن ده‌درێت و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌کان لوتکه‌یان گرتووه‌.

له‌ سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ و سه‌رچاوه‌کان هێنده‌ی سه‌رده‌می نوێ شاکاریان له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی داتا و ئاماره‌کاندا نه‌نوسیوه‌، به‌وپێیه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌واوی داتای یاریزانان به‌رده‌سته‌ له‌ تۆماری گۆڵه‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ی و گواستنه‌وه‌کان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گۆڵ، ته‌نانه‌ت شێوه‌ جموجۆڵی یاریزانانیش بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر به‌دوای باشترین دروستکه‌ری گۆڵدا بگه‌ڕێین ناچارین پشت به‌و داتا و ئامارانه‌ ببه‌ستین که‌ له‌ئێستادا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌..

به‌پێی داتا به‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ “ترانسفێر مارکێت”ه‌وه‌، لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تائێستا و به‌درێژایی مێژوو زۆرترین ڕێژه‌ی گۆڵی ڕه‌خساندووه‌ (ئه‌سیست) که‌ ده‌گاته‌ (٢٤٣ گۆڵ) به‌درێسی بارسا و (٤٢ گۆڵ) به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌، کۆی گشتی ئه‌سیسته‌کانی (٢٨٥) ده‌کات له‌ماوه‌ی یاریکردنی له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا.

چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناودار له‌ هێڵه‌کانی هێرشبه‌ر و ناوه‌ند له‌م داتایانه‌دا بونیان هه‌یه‌ له‌ نمونه‌ی زینه‌دین زێدان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش ته‌نها توانیویه‌تی ١٤٢ گۆڵ دروست بکات، هه‌روه‌ها ڕۆنادینیۆی به‌رازیلی توانیویه‌تی ١٨١ گۆڵ بڕه‌خسێنێت و جگه‌ له‌وه‌ش وازهێنانیان ڕاگه‌یاندووه‌، واتا به‌جیاوازی زیاتر له‌ ١٠٠ ئه‌سیست له‌دوای به‌رغوسه‌که‌ی تانگۆوه‌ن و ناشتوانن ڕیکۆرده‌که‌ی هاوتا بکه‌نه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ چاڤی هێرناندێز که‌ توانیویه‌تی ٢٣٦ گۆڵ دروست بکات.

ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌، مه‌سعود ئوزێلی ئه‌ڵمانی ڕکابه‌رێکی سه‌رسه‌ختی لیۆیه‌ و توانیویه‌تی ٢٥٣ گۆڵ به‌درێسی ئه‌ڵمانیا و یانه‌کانه‌وه‌ بڕه‌خسێنێت، له‌دوای ئوزێلیشه‌وه‌ ناوی کریسیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پورتوگالی دێت به‌ ڕه‌خساندنی ٢٤٧ گۆڵ.

تاکه‌ یاریزان که‌ گومان ده‌کرێت له‌ داهاتوودا مێسی بگرێته‌وه‌ نایماری به‌رازیلیه‌، به‌وپێیه‌ی تائێستا ١٨١ گۆڵی دروستکردووه‌ و له‌ڕووی ته‌مه‌ن و ئاسته‌وه‌ زیاتر له‌ مێسی له‌نێو یاریگاکاندا ده‌مێنیته‌وه‌.

جیهانی

مۆرینیۆ لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاح گفتوگۆی کردووە و ئەگەر هەیە پەیوەندیان پێوە بکات !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەئێستادا بێکارە و لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاحی خولی ئەڵمانیا چووەتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی ڕاهێنەرە سپێشەڵەکەوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی پەیوەندیان بە مۆرینیۆوە کردووە و داواکاربوون پاش دوورخستنەوەی لوسیان فاڤەر لەپۆستی ڕاهێنەری یانەکەیان پۆستەکە بەدەست بهێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گفتوگۆی نێوان “مۆو” و سەرۆکایەتی “ڤیستیڤالین” لە ئاستێکی پیشکەوتوودایە و چەند قۆناغێکی تێپەڕاندووە، بەڵكو ڕاهێنەری ناوبراو خۆشحاڵی نیشانداوە و وەڵامەکانی ئەرێنی بوون، بەڵام لە ڕووی کارگێڕی و وەرزشییەوە ڕێکەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم بابەتە لەچەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت.

سەرۆکی یانەی لیۆن لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە مۆرینیۆ یانە فەرەنسیەکەی لەپێناو یانەیەکی گەورەی تردا ڕەتکردۆتەوە، زۆرینەی شارەزایان پێیان وابوو “سپێشەڵ وەن” چاوی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و چاوەڕوانی چانسێکی نوێ دەکات لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیەوە، لەبەرامبەردا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەهەمان شێوە یانەیەکی گەورەیە و بەدوور نازانرێت ڕاهێنەرەکە بە ئۆفەرەکەیان قایل بێت ئەویش لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم: یانە زەردەکە خاوەنی پڕۆژەیەکی نوێیە و پاش دانەوەی تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکان، دەیانەوێت هاوشانی بایرن میونشن بگەنەوە بە لوتکەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و ئەوروپا.

دووەم: لەڕووی وەرزشییەوە یانەیەکی بەهێزە و لەڕووی داراییشەوە توانای گواستنەوەی یاریزانی گەورە و پێدانی موچەی بەرزی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (گرانبەهاترین بۆندەکانی تۆپی پێ) ڕێکەوتنی بارسا و ئەتلەتی گریزمانی کردە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە بۆندی ئیمزاکراوی ئەنتوان گریزمان ئەنجامدا و بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەوە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پاش ئەوەی سەرۆکایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەهۆی کەلێنێکی یاساییەوە سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە کڕینی ئەنتوان گریزمان تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توانیان بەشێوەی ڕاوێژ و بە پێشکەشکردنی زیادەی بڕی (١٥ ملیۆن یورۆ) کۆتایی بە سکاڵا و ڕەخنەکانی ئەو یانە مەدریدیە بهێنن، بەو شێوەیەش نرخی یاریزانەکە لە (١٢٠ ملیۆن)وە بۆ (١٣٥ ملیۆن) بەزبووەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێتو بڕی (١٣٥ ملیۆن یورۆ)ی نرخی نوێی بۆندی کەڵەشێرە فەرەنسیەکە لەنێو سەرجەم بۆندە ئیمزاکراوەکانی تردا هەژمار بکەین، ئەوا یاریزانەکە دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا (بەشێوەی کاش).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین ئەو بۆندانەن کە تائێستا ئیمزاکراون:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی دەبێت، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:

لایپزیگ – زینیت سانت پترسبۆرگ (٧:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – چێڵسی (٧:٥٥)

سلاڤیا پراگ – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

ئینتەرمیلان – دۆرتمۆند (١٠:٠٠)

جینک – لیڤەرپوڵ (١٠:٠٠)

ڕیدبول سالزبۆرگ – ناپۆلی (١٠:٠٠)

لیل – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

بەنفیکا – لیۆن (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان