ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كارەبای نیشتیمانی دەبێتە كارت؟
هەولێر، پێوەری زیرەك بۆ كارەبا دادەنرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەری گشتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دانانی پێوەری زیرەك كە سیستمێكی پێشكەوتووە لەهەولێر، كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، سیستمەكەش بواری ئەوەی هەیە كارەبا بكرێتە كارت، بەڵام لەئێستادا وەك پێشووتر ژمێركار پێوەرەكان دەخوێنێتەوە.

حسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر لەبارەی جێبەجێكردنی دانانی پێوەری زیرەك بۆ كارەبای ماڵان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند:” پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەك كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە لەگەڕەكی ڕاستی و ناوچەی پیشەسازی باشوور ئێستا دانراوە، لەگەڕەگی شادی و دەورووبەریشی لەجێبەجێكردندایە”.

سەبارەت بەبڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەر دانانی پێوەرەكە وەردەگیرێت لەهاووڵاتیان وتی” تائێستا هیچ بڕە پارەیەك وەرنەگیراوە، سیستمی پێوەرەكەش پێشكەوتووە و بواری ئەوەی تێدا هەیە تاوەكو بكرێت بەكارت، بەڵام لەكاتی سەرەتا وەك پێشووتر ژمێركار دەچێت پێوەرەكە دەخوێنێتەوە، لەڕێی پێوەرەكەشەوە ڕاستەوخۆ داتاكان دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەری كۆمپیوتەر و پسووڵەی پێ چاپ دەكرێت”.

بەپێی زانیاریەكان لەئیستادا نزیكەی 10 هەزار پێوەری زیرەك لەهەولێر بەستراوە، هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا و وەزارەتی كارەباش لەپێناوی ڕێگری كردنە لەبوونی سەرپێچی و زیادكردنی ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا.

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابهێنن و بیكەنە بەشێك لە ژیانیان.

ئەمڕۆ یەك شەممە 27-9-2020 دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی و لە یەكێك لە خوێندنگەكانی سلێمانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2020- 2021ی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و قۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دەستدەكرێتەوە بە پڕۆسەی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و یەك و دوو بنەڕەتی و 10ی 10ش قۆناغەكانی تر دەستپێدەكەنەوە كە ماوەی 14 ڕۆژ بەردەستە، ئەگەر سەركەوتوو بن دەتوانن قۆناغەكانی تریش بهێننەوە بۆ ناو خوێندنگەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین بە بەشێك لە ژیانمان و ژیان ئاسایی بكەینەوە، كارو كەسابەت باش بێت، ڕەوشی ئابووری وڵات باش بێت ئاشتەوایی بەدوادادێت.

بەڕوەبەری پەروەردە پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕی كە ئەمرشۆ خۆپیشاندان دەكەن و وتیشی”هەوڵ دەدەین هەموو مافەكانتان بۆ جێبەجێ بكرێت و ئێمەش بەشێكین لە ئێوە، چونكە پاشەكەوت و لێبڕین ئێمەشی گرتووەتەوە”..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان