ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە پەڕلەمانی عیراقەوە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە بەرهەم ساڵح دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەڕلەمانی عیراق داوا دەكات پەڕلەمان بە زۆرینەی دەنگ متمانە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق وەربگرێتەوە، بەهۆی”پێشێلكاری دەستور”ییەوە.

كازم سیادی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”داوا دەكەم متمانە لە سەرۆك كۆمار وەربگیرێتەوە بەهۆی پێشێلكاری لە بڕگەی شەشی ماددەی 61ی دەستوردا و داواش دەكەم داواكاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت”.

داواكاری بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە بەرهەم ساڵح، لەكاتێكدایە كە زۆربەی كوتلەكانی عیراق داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن و پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا متمانەی لێوەربگرێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر بێبەریبوونی خۆی لە حكومەتی ئێستا ڕاگەیاند.

عێراق

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی لە فەیسبوك داخرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.

بەپێی زانیارییەكان پەڕەكە داخراوە و تائێستا هیچ هۆكارێك بۆ داخستنی ئاشكرانەكراوە، بەشێوەیەك كۆمپانیای فەیسبوك خۆی ئەو كارەی كردبێت یان لەلایەن ئادمینەكانییەوە داخراوە.

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی یەكێك بوو لە پەڕە ناسراوەكان لای میدیای عیراق و لێدوان و هەواڵەكانی ڕاستەوخۆ گوزارشتی لە بۆچونی فەڕمی حەشدی شەعبی دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەش فەرماندەی سەربازی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە پێشتر لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیسەوە بەڕێوەدەبرا.

ماڵپەڕی”سۆمەریەنیوز” لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەكردووە، بڵاوی كردووەتەوە ئەو شەش كەسە دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن.

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پۆستێكی هەستیار و كاریگەرە لە نێو هێزە چەكدارەكانی عیراق و حەشدی شەعبییدا و پێشتر ناوی ئەبوعەلی بەسری دەهێنرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە.

ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی نەزاهەی نێودەوڵەتی عیراق لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش 162 هەمین وڵاتە بۆ شەفافیەت.

لە ئامارەكەدا ڕێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، دانیمارك پلەی یەكەمی هەیە لە ڕووی شەفافیەتەوە و هەریەك لە عیراق، باشوری سودان، سۆماڵ، سوریا و كۆریای باكور لە ڕیزی دواوەی شەفافیەتدان.

ڕێكخراوی شەفافیەت ساڵانە ئاماری گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و شەفافترین وڵاتان بڵاوكردەكاتەوە و لە دوای ساڵی 2003ەوە، عیراق یەكێكە لە خراپترین وڵاتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان