ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕەشەبا و زریانی دۆریان 43 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەی قوربانیانی ڕەشەبا و زریانی “دۆریان” لە دوورگەكانی بەهاما، بۆ 43 كەس بەرزبووەوە.

كەناڵی (ئێن بی سی) ئەمریكایی لە زاری نوێنەری هۆبرت مینیس سەرۆك وەزیرانی دوورگەكانی بەهاماوە بڵاویكردەوە”ژمارەی قوربانیانى ڕەشەبا و زریانەكە گەیشتە 43 كەس”، ئاماژەی بە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری قوربانیانیش كرد.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریكایی بڵاویكردبووەوە، 35 كەس بەهۆی ڕەشەبا و زریانی دوورگەكانی ئەباكۆس و بەهاما بونەتە قوربانی، ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕوسيش ئاماژەی بە بەردەوامبوونی پرۆسەكانی فریاكەوتن و گەڕان كردبوو لە ناوچەكەدا.

جیهان

ئەبو بەكر بەغدادی تۆمارێكی دەنگی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی داعش، تۆمارێكی دەنگی نوێی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوەكە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دان بە شكستەكانی داعشدا دەنێت لە ژمارەیەك لەو شەڕانەی ئەنجامیداوە.

تۆمارە دەنگییە نوێیەكەی بەغدادی كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن تۆڕی (الفرقان)ی سەر بە داعشەوە بڵاوكرایەوە”ئامۆژگاریی ئاینی و كۆمەڵایەتی وئاكاریی بەپێیی شەریعەت و نەریتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت”، داواش لە شوێنكەوتوانی دەكات “دانبەخۆداگر و خۆڕاگربن”.

هەروەها سەركردەكەی داعش، باس لە ژمارەیەك هێرش و پەلاماری ڕێكخراوەكەش دەكات لە شارە جیاجیاكان و دەڵێت”وێڕای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی داعش، تائێستاش كەسانێك هەن بەیعەت بە خەلافەتەكەی دەدەن”.

بەغدادی وەك لە تۆمارە دەنگییەكەیدا، بەوشێوەیە وەسفيان دەكات دەكات، ڕەخنە لە “شیرك و بیدعە و خورافەت” دەگرێت لە وڵاتانی ئیسلامی.

ئەم پەیامەی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش، بە دووەم پەیامی لەو جۆرە دادەنرێت لە دوای شكستی تەواوەتی ڕێكخراوەكە لە عیراق و سوریا، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران دەست بەسەر نەوتهەڵگرێكی تردا دەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، دەستگرتن بەسەر نەوتهەڵگرێكی تردا رادەگەیەنێت لە ئاوەكانی كەنداو كە بە وتەی ئەو”250 هەزار لیتر دیزڵی هەڵگرتووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری عەمید عەلی عەزمائی، فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە”كەشتی (لنش) لە بەندەری لینكەی سەر كەنداوەوە بەڕێكەوتووە و بەرەو ئیمارات و لە دووری 20 میل لە خۆرهەڵاتی دوورگەی تەنبولكوبرا دەستبەسەركراوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەڵێت”تیمەكەی كەشتی لنش كە لە 11 كەس پێًكهاتووە دەستگیركراون و ڕەوانەی لایەنی دادوەریی كراون”.

كەشتی لنش كە بە وتەی فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسداران “لەبەرانبەر پارێزگەی هورمزكان لە باشووری ئێران دەستبەسەركراوە”، بە دووەم نەوتهەڵگر دادەنرێت كە لەم ماوەیەدا لەلایەن ئێرانییەكانەوە لە ئاوەكانی كەنداودا دەستبەسەردەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەو ھێرشەی كراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی عەرەبستانی سعودیە هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەكات.

دۆناڵد ترەمپ لە لەتویتێكدا ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن ھێرشی سەربازی بكەن، كاتێك ھۆكاری ئەو ھێرشە ڕوون دەكرێتەوە، ئەوان ئامادەیی ھێرشی سەربازییان ھەیە.

ترەمپ دەڵێت “كێڵگەیەكی نەوت لە سعوودیە هێرشی كرایە سەر. هۆكارمان هەیە بۆ پشوودرێژیمان لەوەی باوەڕ بكەین ئەنجامدەری كێیە، پەیوەندیدار بە پشتڕاستكردنەوە ئێمە سەرنجمان خستۆتە سەر ئامانج و چەكەكانمان پڕن، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەكەین ئەوەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوەیە لە عەرەبستانەوە ببیستین”.

ڕۆژی شەممە دامەزراوەی ئارامكۆی نەوتی سعودیە بۆردومانكرا و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دروستبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان