ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

10 چەكداری داعش لە موسڵ و كەركوك دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شارەكانی موسڵ و كەركوك 10 چەكداری داعش دەستگیركراون.

بەپێی زانیارییەكانی ڕاگەیەندراو لە وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە، 8 تۆمەتبار لە موسڵ دەستگیركراون و دوو تۆمەتباری دیكەش لە كەركوك.

دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بووە و دواتری ڕەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.

دەستگیركردنی تۆمەتباران و پاشماوەكانی داعش لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی عیراق بەردەوامە و هێزە سەربازییەكانیش لە ناوچە سنورییەكانیدا ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئەو چەكدارانە دەستپێكردووە و بەپێی دواین ئامارەكانیش سەدان چەكداریان كوشتووە و دەستگیركردووە.

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سێ‌ ملیۆن ئێرانی بەشداریی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن دەكەن”

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت ڕایدەگەیەنێت، لانی كەم سێ‌ ملیۆن ئێرانی خۆی بۆ بەشداریی لە مەراسیمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا ئامادەكردووە.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری عەبدولفەتاح نەواب، نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت بڵاویكردەوە”لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی كلتوری و ڕێنماییەكانی سەر بە لیژنەی چلەی ئیمام حسێن، ڕاوبۆچوونی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی، تەئكید لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە گەلی عیراقی كردووەتەوە، بەو پێیەی خزمەتكاریی ئیمام حسێنن (د.خ)”.

بە وتەی نەواب”گەلی عیراق كە عاشقی پێشكەشكردنی خزمەتە بە زیارەتكارانی ئیمام حسێن درودی خودای لێبێت، بەڵام زۆر هەستیارن، بۆیە لەبەر ئەوەی ئێمە دوژمنان چاویان تێبڕیوین و دەیانەوێت نێوانی ئێران و عیراق تێكبدەن، پێویستە بایەخ بە پێگەی گەلی عیراق بدرێت”.

نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت دەڵێت”میوانداریكردنی سێ‌ ملیۆن زیارەتكار كارێكی مەزنە، بۆیە پێویستە ڕێز لە مەرجەعەكانی عیراق و بە تایبەت ئایەتوڵڵا سیستانی بگیرێت و ڕەچاوی ڕێنماییەكانی سەماحەتی بكرێت لە بەرنامەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، 40 تەرمی نەناسراو لە كەربەلا ژێرخاكدەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی عيراقى،  ئاماژە بە ژێرخاكنانی 40 تەرمی نەناسراو دەكات لە كەربەلا و ڕایدەگەیەنێت، ئەو تەرمانە پێشتر لە فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغدا بوون.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”40 تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانی (وادی السلام) لە كەربەلا ژێرخاكنران”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ئەو تەرمانە پێشتر لە فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغدا بوون و بەپێی فەرمانی دادوەریی ژێرخانران”.

لە دوای ساڵی 2003 بەهۆی تێكچوونی ڕەوشی ئەمنی و ناكۆكی تایەفەگەریی و هێرش و پەلاماری گروپە توندڕەوەكان، كوشتن و بڕین و بێسەروشوێنكردن لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كرد، لەم ماوەیەی دواییشدا ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، عیراقی بە وڵاتی زۆرترین بێسەروشوێنكراوان لە جیهاندا لەقەڵەمدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان