ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

شەش ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە تازە فێری شۆفێری دەبن و پێویستە ڕەچاوی بکەن

خێزان

شۆفێری وەک هەر بوارێکی دیکە بەردەوام ڕێگاو شێوازی نوێی تێدا فێردەبیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە بۆ تازە شۆفێرەکان و شۆفێرانی دیکەش کە دەتوانن بۆ لێهاتووی زیاتر سودی لێببینن:

 

-بۆ ئەوەی فێری ئەوە بیت کە تایەکانت لە کوێدایە و بۆ پارککردن و چونە پێشەوە سودی لێببینیت، دەبەیک لە بەردەمتدا دابنێ و چەند جارێک بەسەریدا بڕۆ، کە تایەکەت چوە سەری بوەستە، بەو جۆرە لەسەر شوێنی تایەکەت ڕادێیت.

-بۆ ئەوی لە کاتی پارک پێشی ئۆتۆمبیلەکەت نەیدات لە شۆستەکە، با بنی ئاوێنەکەی لای خۆت هاوتەریب بێت لەگەڵ شۆستەکەدا.

-بۆ ئەوەی بزانیت لە پێشتەوە چی هەیە، تەنها تەماشای ئۆتۆمبیلەکانی بەردەمت مەکە، بەڵکوو تەماشای ئۆتۆمبیلە بەرزەکانی پێشەوەش بکە، گەر هەمویان بە ئاڕاستەیەک لایاندا کەوابێت چاڵ یان ڕوداوێک هەیە و تۆش پێشتر لابدە.

-لە ئاوێنەی ناوەڕست دوو هەڵبژاردە هەیە، یەکێکیان بۆ ڕۆژە day mode و ئەوەی دیکە بۆ شەوەnight mode  بۆ ئەوەی لایتی پشتەوە بێزارت نەکات، سوود لەوە وەربگرە و بەکاری بهێنە لە شەواندا.

-هەرکاتێک بینیت ئۆتۆمبێلی لاتەنیشتەکانی خاوی کردەوە تۆش هەمان کار بکە، چونکە ڕەنگە ئاژەڵێک یان کەسێک هەبێت کە تۆ نەتوانی بیبینیت.

-کاتێک دەتەوێت بەلای چەپدا پێچ بکەیتەوە و چاوەڕوانی ئۆتۆمبێل لە شەقامی ئەوبەر نەمێنێت، پێشتر تایەکانت پێچ پێمەکەرەوە تا ئەو کاتەی دەردەچیت، چونکە وەستان بەو جۆرە مەترسیدارە، بەو پێیەی گەر لە دواوە ئۆتۆمبیلێک لێت بدات بەبێ ویستی خۆت دەچیتە شەقامی ئەوبەر کە بەوەش ئۆتۆمبێلەکانی دیکە خۆت پێدا دەکێشن.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند جل و ستایلێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ پیاوان نابیت لەبەری بکەن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ستایلە کە پێویستە پیاوان خۆیانی لێبەدوور بگرن و ئەم جۆرە جلوبەرگانە لەبەر نەکەن و ڕێگا ڕاستەکەی بەکار بهێنن:

 

– گۆرەوی سپی مەگەر بۆ وەرزشکردن، ئەگەر نا لەگەڵ پێڵاو لەپێی مەکە.


– تیشێرتی درێژ یەکێکی دەیکەیە لەو جلوبەرگانەی بۆ پیاوان نابێت.

– لەپێنەکردنی گۆرەویی یەکێکە لە هەڵە کوشندەکانی ستایلی پیاوان.

– كه‌ی كراس ده‌خه‌یته‌ نێو پانتۆڵ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ ته‌ماشای خواره‌وه‌ی كراسه‌كه‌ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خواره‌كه‌ی رێك نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت بیكه‌یته‌ ژێره‌وه‌و گه‌ر ڕێكیش بوو ئه‌وا ده‌توانیت به‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌دا به‌ری بده‌یته‌وه‌.

–  له‌گه‌ڵ كراسی سپیدا جلی ژێره‌وه‌ی سپی له‌به‌ر مه‌كه‌، به‌ڵكوو جلوبه‌رگی ڕه‌ساسی كاڵ له‌به‌ر بكه‌.

– پانتۆڵی سترێجی یەکێکە لەو هەڵە دیارانەی کە بۆ پیاوان نابێت، بۆیە بەهیچ جۆرێک لەبەری مەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ داهێنان کە ڕێک بۆئەوانە کراوە تاقەتیان نییە لە جێگای خۆیان هەڵبستن

خێزان

ئەمەی خوارەوە ١٠ داهێنانی جیاوازە کە ڕێک بۆئەوانە کراوە تاقەتیان نییە لە جێگای خۆیان هەڵبستن و زۆر تەمبەڵن:

ئامێری گۆرەوی لەپێکردن

پێویست ناکات خۆت بۆ ڕۆشتن عەزیەت بکێشیت

بەڕاکشانەوە کار بکە

ئامێری دروستکردنی ئایسکرێم

بۆ ئەوانەی حەزیان بە سکس پاکە

جێگای پێڵاو بۆ تەمبەڵەکان

وەرە با دوگۆڵی بکەین

ئاوا گسکدان ئاسانە

ئەو کورسیەی هەموان حەزمان لێیەتی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

حەوت نهێنی لەسەر شازادەکانی دیزنی کە پێشتر پێت نەزانیوە

خێزان

شازادەکانی دیزنی لای هەموان ناسراون و بەناوبانگن، ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە لەسەر ئەو شازادانە:

 

-بالێ تاکە شازادەی دیزنیە کە چاوی گەنم ڕەنگیە

-ئەو کچەی کە دەنگی  دەنکە هەنارە Snow White ی بەرجەستە دەکرد، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایی دیزنی هەبوو کە نابێت بەهیچ جۆرێک دەنگی بۆ کاری دیکە بەکار بهێنێت، بۆیە پاش ئەوە نەیتوانی کاری هاوشێوە بکات، لەکاتێکدا بۆ گرێبەستەکەی تەنها ٩٣٠$ی وەرگرتبوو.

-زۆربەی شازادەکانی دیزینی بەبێ دایکن، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە واڵت دیزنی بە منداڵی دایکی مردووە.

-مولان تاکە شازادەی دیزنیە کە لە ڕاستیدا خۆی شازادا نییە، ئەوانی دیکە هەموو لە بنەڕەتدا شازادەن یان شوویان بە شازادە کردووە.

-تینا تاکە شازادەیە کە غەمزەی هەیە.

-ساندرێلا تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە.

-لە ٢٠١٣ و ٢٠١٥ شازادەکانی دیزنی جارێکی دیکە دیزاین کرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان