بەزمەسات
کۆمەڵێک کەس کە هیچ شەرم و حەیایان نییە!

بەزمەسات
کۆمەڵێک ڕێوشوێنی شێتانە بۆ جوانکاری کە هەر بەڕاستی بەکاردەهێندرێت

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی جوانکاریە کە زۆر شێتانە و بێمێشکانەیە، بەڵام هەر بەڕاستیش کەسانێک هەن کە بەکاری دەهێنن:
-مەساجکردن بەئاگر لە ڕێگەی سود وەرگرتن لە گەریمی کە زۆر مەترسیدارە و وەک دەڵێن یاری بە ئاگر ناکرێت.
-ماسکی خوێن بۆ ڕوخسار کە هەندێک لە خانمان خوێنی قۆڵیان بە مەبەستی جوانکاری دەدەن لە ڕوخساریان، کیم کارداشیان یەکێکە لەوانە
-مەساجکردن بە مار بۆ لابردنی سترێس، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە کارە شێتانەکان.
-خواردنی کردمی شریتی لە ڕێگای حەبەوە بۆ لاوازبوون، کە ئەم جۆرە حەبە لە زۆر وڵات قەدەغەکراوە بەڵام هەندێک هەر بەکاری دەهێنن.
-گەورەکردن و ئەستورکردنی لێو لەڕێگەی موجەفیفەکردنەوە.
-خۆ کردن بە بوکی باربی لەڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە کە پارەیەکی زۆری تێدەچێت.
بەزمەسات
لە ٨ وێنەی کارتۆنیدا ببینە کە سرووشتی ڕاستەقینەی کچان چۆنە

خێزان
کچان تایبەتمەندی خۆیان هەیە کە وادەکات ئەستەمبێت لێیان تێبگەیت، ئەمەی خوارەوە ٨ وێنەی کارتۆنیە کە بەشێک لە سروشتی کچانت بۆ دەردەخات:
1
2
3
4
5
6
7
8
بەزمەسات
ڤیدیۆ: گەنجێک بە شێوازێکی سەیر و ناوازە باڵانسی شتەکان ڕادەگرێت

خێزان
لە شارۆچکەی بەیت حانون لە کەرتی غەزە گەنجێکی فەڵەستینی بە شێوازێکی سەر و سەمەرە و ناوازە هاوسەنگی شتەکان ڕادەگرێت و کارەکەشی بۆتە جێگای سەرسوڕمانی هەمووان.
ئەو گەنجە ناوی محەمەد شنبریە و ڕاهێنەری وەرزشییە، بەهرەی ڕاگرتنی شتە جیاوازەکانی هەیە بە هاوسەنگیەکی ناوازە بەبێ ئەوەی بکەوێت و لەسەر ئەم کارەشی چەندین خەڵاتی ناوخۆی وەرگرتووە و وەک خۆشی دەڵێت دەیەوێت لە ئاستی جیهانیدا کارەکانی نمایش بکات.