ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دادگای توركیا، بەرپرسێكی باڵای جەهەپە بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرپرسانی جەهەپە ئاشكرایدەكەن، دادگای توركیا سزای نزیكەی 10 ساڵی بەسەر بەرپرسی یەكەمی ئەو حزبە لە ئەستەنبوڵ سەپاند.

میایاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەندامانی پارتی جەهەپە ئاشكرایدەكەن، بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵاتییەكانەوە، دادگایەكی توركیا بڕیاری داوە بەرپرسی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ بۆ ماوەی 9 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بكات.

بەپێی زانیارییەكان، جانان ئۆغڵو تاوانباركراوە بە پڕۆپاگەندە بۆ تیرۆریزم و دادگاكەش بڕیارەكەی لەسەر بنەمای چەند نووسینێكی جانان لە تویتەر داوە كە لە نێوان ساڵانی 2012 هەتا2017 بڵاویكردوەتەوە و لە ئێستادا پارێزەرەكانی داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەكەی دادگا دەكەنەوە.

جانان قەفتانچی‌ ئۆغڵوی تەمەن 47 ساڵ پزیشك و سیاسەتمەدارە و لە 13 ی مانگی یەكی ساڵی 2018 وە بەرپرسی یەكەمی جەهەپەیە لە ئەستەنبوڵ و یەكێك بووە لەو كەسانەی كاری بۆسەرخستنی سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ كردووە لەسەر لیستی حزبەكەی.

جیهان

ئەردۆغان: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراقدا هەیە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر دۆخی عیراق و بە ناجێگیر وەسفی كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنجلینا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕونیكردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی ئیدلب.

وتیشی”ناردنی سەربازەكانمان بۆ لیبیا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە تەنها بووە و تەنها بۆ مەشقكردن بووە، بەڵام كێشەی لیبیا تەنها بە شەڕ چارەسەرنابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرهەم ساڵح: 600 خۆپیشاندەری عیراقی كوژراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لەو خۆپیشاندانانەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە عێراق درێژەیان هەیە، بەهۆی ئەو كردە توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون.

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی داڤۆس لە گوتارێكدا رایگەیاند “گەنجانی عێراقی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر، هەلی كاری زیاتر، باشتركردنی كەرتی خزمەتگوزاری و كۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی ماوەیەكی زۆرە وڵاتی ئیفلیج كردووە خۆپیشان سازدەكەن”.

دەشڵێت “بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری ئاشتیخوازی بێتاوان كە زۆربەیان گەنج بوون، كوژراون”.

وتیشی “خۆپیشاندەران داوای ئیدارەیەكی سیاسیی دیموكراسیی دەكەن كە رەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكان بێت و شكۆی لەدەستچوویان بۆ بگێڕێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر داوای ئەردۆغان گەیشتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ، لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە ئیستانبوڵ.

بەپێی زانیارییەكان، كاروانەكەی مێركڵ و شاندی یاوەری لەژێر‌ رێوشوێنێكی ئەمنیی توندوتۆڵدا گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبوڵ.

مێركڵ كە چاوەڕوان دەكرێت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركۆماری توركیا ئەردۆغان تاوتوێی پەیوەندیە دوو قۆڵییەكان بكات.

هاوكات لە چوارچێوەی سەرۆكایەتی یەكێتیی ئەورووپا لە لایەن ئەڵمانیاوە كە مانگی تەمووز دەستپێدەكات تاوتوێی بابەتەكانی وەك پەیوەندییەكانی توركیا- یەكێتیی ئەورووپا، قۆناغی بەشداری لە یەكێتییەكە، نوێكردنەوەی یەكێتیی گومرك و هەڵگرتنی ڤیزە بكات.

هاوكات پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سەبارەت بە بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بە تایبەتی لیبیا و سووریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان