ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شنیار محەمەد: من خۆم لێوم ئەستورە و ڕومەتم بەرزە و لوتم ڕێکە و پێویستم بە جوانکاری نییە

خێزان

خانمە هونەرمەند شنیار محەمەد لە پاش ئەوەی ڕایگەیاند یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە، وێنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆتە مایەی قسە و باس و ئاماژە بەوە دراوە کە زۆر گۆڕاوە و نەشتەرگەری جوانکاری کردووە.

شنیار لە ڕونکردنەوەیەکدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە”لەپاش بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆ نوێکانم بەردەوام نامەم بۆ دەنێرن و دەڵێن هەموو ڕوخسارت تەجمیل و فیلەر و بۆتۆکسە”

شنیار دەڵێت”ئەو قسانە دوورن لە ڕاستی و من نە نەشتەرگەری جوانکاریم کردووە نە فیلەر و بۆتۆکس، من لێوی خوارەوەم ئەستورە و بەقەڵەم لێوی سەرەوەشم ئەستور دەکەم بۆ ئەوەی وەک یەک بن، جگە لەوەی  ئەو ماکیاژەی لە ساڵۆندا بۆت دەکەن دەتگۆڕێت و ئەوەش شتێکی ئاساییە، بۆیە من جگە لە ماکیاژ هیچی دیکەم نەکردووە و سوپاس بۆخودا ڕومەتیشم بۆخۆی بەرزە و لوتم ڕێکە و لەسەر ئەوەش سوپاسی خودا دەکەم و پێویستم بە تەجمیل نییە”

شنیار محەمەد لە ساڵی ١٩٨٨ لە هەڵەبجە لە دایک بووە و ئێستاش لە شاری سلێمانی ژیان بەسەر دەبات و یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی کوردئایدڵی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات.

شنیار لە سەرەتای دەرکەوتنیدا

هەواڵەکان

لە فڕۆکەخانەی هەولێر کارمەندێک شاجوانی کوردستان توڕە دەکات، چی پێ وتووە؟

خێزان

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە لە نێو فڕۆکەخانەی هەولێر و لەکاتی پشکنیندا کارمەندێک سوکایەتی پێکردوووە:

سانا بەم جۆرەی خوارەوە گفتوگۆی نێوان خۆی و کارمەندەکە دەگێڕێتەوە:

 

لە كاتی تەفتیش كردن لە فرۆكەخانەی هەولێر:

كارمەند: ئەم سەیارەیە هی تۆیە؟
من: بەڵێ
كارمەند: هیچ دەمانچە و چەكی تیایە؟
من: نەخێر
كارمەند: هیچ سوراو و بۆدرە؟ (بە پێكەنینەوە)
من: تەبعەن لە جانتەكەی خۆم (بە پێكەنینەوە)
كارمەند: ئێ یەعنی پێتە، ئەی ئەوە دەمانچەی ئێوە نیە؟

 

سانا لەو بارەیەوە دەڵێت”ئەوەیە سوكایەتی بە ئافرەت! ئەو كارمەندە سەلماندی كە من وەك ئافرەتێك لە سوراو و بۆدرە هیچی زیاتر نیم. ئەوە ئەو كەسانەیە كە پێویست ئەكات فێر بن كە سوكایەتی لە بەرامبەرەكەت بەشێك نیە لەو كارە. كارمەند هەیە كە كارەكەیان زۆر بە باشی و بە جوانی دەیكەن، بەڵام لەبەر ئەم جۆرە كەسانە باشەكانیش شاردراونەتەوە. ئەمە سێیەم جارمە لە هەمان فرۆكەخانە ئاوام بەسەربێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هانی و فرمێسک لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکەن

خێزان

هەردوو خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هانی و فرمێسک کۆنسێرتێکی هاوبەش ساز دەکەن.

کۆنسێرتەکەی هونەرمەندان هانی و فرمێسک لە ڕۆژی ٢٦/٩/٢٠١٩ لە هۆڵی سپی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

هانی و فرمێسک دوو خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێستادا هەردووکیان لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبەن.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

وێنەکانی ميريان لە ئەندەنوسیاوە بڵاودەبێتەوە، بۆچی چووە؟

خێزان

ميريان قادر  هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئەندەنوسیایە و لەلایەن شاجوانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.

بەپێی زانیاریەکان میریان قادر بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی شاجوانی سوپەرئینتەرناشیۆناڵ سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

میریان لەبارەی سەردانەکەیەوە وتویەتی”بچمە ھەرشوێنێ کوردستان ھەر لە دڵمە کوردبوونم شەرەفە ھاتوم لێرە ئەوەیان پێبڵێم بە ڵێ ئێمەو ئاڵاکەمان ئەبێت لە ھەر کوچەیەکی ئەم جیھانە ھەبێت، ھەروەھا ئەو درێسەی بەرم جلی ڕەسمی وڵاتی ئەندەنوسیا یە ھەرشاجوانێک کە دەچێتە ئەو وڵاتە دەبێت ئەو جلە بپۆشێ ئەمە دەستورە”

میریان لە لەدایکبوی ساڵی 1992، لە ساڵی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان