ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێیوایە تەنیا گلەیی و گازندەیان بۆ ماوە
بەرپرسێك: توركمان لە كەركوك ستەملێكراوترینە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك لە پێكهاتەی توركمان ڕایدەگەیەنێت، توركمان لە سەردەمی حزبی بەعس و لە دوای ساڵی 2003وە،  ستەملێكراوترین پێكهاتەیە لە كەركوك و كەس گوێ‌ بە گێڕانەوەی مافی توركمانەكان، نادات.

نەجات حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”توركمان لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا، ستەملێكراوترینە، چونكە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و لەئێستاشدا هەر مافخوراوە و كەس گوێ‌ بۆ گێڕانەوەی مافی توركمانەكان ناگرێت، بەتایبەت لە پارێزگەی كەركوك كە پێشتر لەلایەن پێكهاتەی عەرەبەوە دەست بەسەر چەندان ملیۆن دۆنم زەوی توركماندا گیراوە و تائێستاش ئەو زەویانە بۆ توركمانەكان نەگێڕدراونەتەوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە توركمانە”وێڕای ئەوەی لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوو هەوڵێكی زۆرییان داوە ئەو زەوییانە كە مافی پێكهاتەكەیە بگێڕدرێنەوە، بەڵام بێ‌ سوود بووە، چونكە پێكهاتەی عەرەب لە كەركوك كە دەستییان بەسەر ئەو زەویانەدا گرتووە، لەئێستاشدا دەستڕۆیشتوون و لەنێو حكومەتدا قسەیان دەڕوات و داواكاریی توركمان بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی، پەڕاوێز دەكەن”.

نەجات حسێن دەڵێت”لە سەردەمی دەسەڵاتی كوردی لە كەركوك، برا كوردەكان هەوڵیاندا گۆڕانكاریی لە یاسای كشتوكاڵیدا بكەن، ئەوان لەبەر ئەوەی خاوەنی هێز و چەك و پێشمەرگەن، توانیان هەندێك لەو زەوییانەی كە مافی دێرینی پێكهاتەكەیانە بگێڕنەوە، بەڵام توركمان هێز و چەكی نییە و ئەوی هێز و چەكیشی نەبوو مافی دەخورێت و تەنیا هەر گلەیی و گازندەی بۆ دەمێنێتەوە”.

لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، بۆ گۆڕینی سیمای دیموگرافی ناوچەكە و دوورخستنەوەی دانیشتوانی ڕەسەنی شارەكە، زۆربەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمان لە كەركوك زەوتكران و بە گرێبەست درانە عەرەبە هاوردەكان، بەڵام وێڕای تێپەڕینی 16 ساڵً بەسەر ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە عیراق، تائێستاش زۆرێك لەو زەوییانە نەگێڕدراونەتەوە بۆ خاوەنەكانیان و لەلایەن عەرەبەكانەوە هەڵسوكەوتییان پێوەدەكرێت.

عێراق

گفتووگۆ بۆ دانانی جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی “سبوتینك”ی ڕوسیا بڵاوی كردەوە، هێزە دەسەڵاتدارانی عیراق گفتووگۆ لەسەر سێ‌ كەس دەكەن بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا كەسێكیان دەستنیشان بكەن وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.

ماڵپەڕەكە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە باسی لەوەكردووە، تەنانەت هێزەكانی نزیك لە ئێرانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕواییەی كە سەرۆك وەزیرانێكی نوێ‌ دەستبەكاربێت.

سەرچاوەكە ڕەتیكردووەتەوە ناوی هیچ یەكێك لەو كەسانە ئاشكرابكات كە گفتووگۆیان لەسەر دەكرێت و تەنها وتویەتی”یەكێك لەو كەسانە كەسایەتییەكی سیاسی دیاری عیراقە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بەڵگە.. پارێزگاری نەینەوا داوای داخستنی دەرگای ئەنجومەنی پارێزگاكەیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە نوسراوێكدا پارێزگای نەینەوا داوای لە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا كردووە، لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕێگری بكەن و ڕێگەنەدەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەكاربهێنرێت.

ڕۆژی 28ی مانگی پێشوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقی هەڵوەشاندنەوە بێجگە لە هەرێمی كوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوو كارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی لە كەركوك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە پەلامارێكی چەكدارانی داعشدا لە پارێزگای كەركوك دوو كارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی كوژران.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان درەنگانێكی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی ڕەشاد پەلاماری بنكەیەكی هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادییانداوە و بەهۆیەوە دوو كارمەندی ئەو هێزانە كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و چەكدارەكانیش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان