ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پنتاگۆن: تاكە ڕێگە بۆ ناچاركردنی ئێران بۆ دانوستان سزاكانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێیوایە، پتەوكردن و زیاتركردنی سزاكانی بەسەر ئێراندا، شیاوترین ڕێڕەوە بۆ ناچاركردنی ئێران، تا دانوستان بكات.

ئەمڕۆ هەینی، (سكای نیوز عربیە) لە زاری بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردەوە”واشنتن پێیوایە، پتەوكردن و زیاتركردنی سزاكان بەسەر ئێراندا، شیاوترین ڕێڕەوە، تا وڵاتەكە ناچار بكرێت مل بۆ دانوستان كەچ بكات”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسەكەی پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو”سبەینێ‌ واشتن و پاریس وتوێژ دەكەن بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی هاتووچۆ و جموجۆڵە دەریاییەكان لە كەنداو”.

چوار شەممەی ڕابردوو ویلایەتە یەكگرتووەكان، سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند كە لەمجارەدا 16 قەوارە و 10 كەسێتی و 11 نەوتهەڵگری گرتەوە.

 

جیهان

3 ملیۆنی وەك خەڵات دیاری كردووە
پەڕلەمانتارێكی ئێرانی داوای كوشتنی دۆناڵد تڕەمپ دەكات

خەڵك-لوقمان غەفوور

ئەندامێكی پەڕلەمانی ئێران پاداشتێكی ڕاگەیاند بۆ هەر كەسێك كە دۆناڵد تڕەمپ تیرۆر بكات یان بكوژێت كە بڕەكەی 3 ملیۆن دۆلارە.

سی ئێن بڵاویكردەوە، تیرۆركردنەكەی تڕەمپ وەك تۆڵەكردنەوەیە بەرامبەر تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودسی پاسداران.
ئەحمەد هەمزە نوێنەرێكی نەناسراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ئەم پاداشتەی خستۆتەڕوو وەك نوێنەری خەڵكی كرمان كە شوێنی نیشتەجێبوونی قاسم سولەیمانییە.

ڕێككەوتی 36ی ئەم مانگە سێ موشەك فڕۆكەخانەی بەغدای هەژاند و بووەهۆی كوژرانی 7 بەرپرسی عیراقی و ئیرانی لەنێو كوژراوەكاندا، قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژنە داعشێك حكومەتی نەرویجی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر وەرگرتنەوەی ژنە داعشێك كە لەگەڵ دوو منداڵەكەیدا گەڕێنرانەوە ئەو وڵاتە، پارتی پێشكەوتن لە حكومەت كشایەوە و بەوەش حكومەت هەڵوەشایەوە.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن لەگەڵ ئێرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج كۆبووەوە و دوای ئەوە كشانەوەی پارتەكەی لە حكومەت ڕاگەیاند.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن ڕایگەیاند:”دەتوانین پێشوازی لە منداڵەكان بكەین، بەڵام سازش لەسەر كەسانێك ناكەین كە خۆبەخشانە پەیوەندییان بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستییەوە كردووە. من ئەوە دەكەم، چونكە ئەوە تاكە ڕێگەی ڕاستە بیگرمەبەر”.

سیڤ یێنسن ڕاشیدەگەیەنێت:”نەمتوانیوە بەشی زۆری سیاسەتەكانی لەنێو حكومەتدا جێبەجێ بكات”.

ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرۆك وەزیرانی نەرویج كە سەر بە پارتی پارێزگارانە، بەرگریی لە بڕیاری وەرگرتنەوەیان دەكات.

سیڤ یێنسن، سەرۆكی پارتی پێشكەوتنە كە پارتێكی دژە كۆچبەرانە و ڕەخنە لە بڕیارەكە دەگرێت و باس لەوە دەكات، “ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیران سەلماندی كە پارتی پارێزگاران تەنیا و تەنیا بیر لە بەرژەوەندییە بەرتەسكەكانی پارتەكەی دەكاتەوە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گەل و وڵات”.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو ژنێكی نەرویجی كە هاوژینی تیرۆریستێكی كوژراوی داعش بوو، لەگەڵ دوو منداڵەكەی لە كەمپی هۆڵی ژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە ڕێگەی ؤەوە برانەوە نەرویج.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، سێ‌ ملیۆن دۆلار وەك خەڵات بۆ كوشتنی ترەمپ تەرخان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (ئێسنا)ی ئێرانی باس لە تەرخانكردنی 3 ملیۆن دۆلار دەكات لەلایەن ئەندامێكی پەڕلەمانی وڵاتە كە “وەك خەڵات دەدرێت بەو كەسەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكوژێت”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (ئێسنا)ی نیمچە فەرمی ئێرانی لە زاری ئەحمەد حەمزە، ئەندامی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی (پەڕلەمان) بڵاویكردەوە، “لە بری گەلی هەرێمی كرمان، بڕی سێ‌ ملیۆن دۆلاری كاش وەك خەڵات بۆ ئەو كەسە تەرخان دەكرێت، كە ترەمپ دەكوژێت”.

حەمزە لە لێدوانەكەیدا ڕونی نەكردۆتەوە، كە ئایا بڕیارەكە لەلایەن پیاوانی ئاینی حوكمڕانی ئێرانەوە دەرچووە بۆ هەڕەشەكردن لە ترەمپ یان لەلایەن خۆیانەوە.

كرمان، زێدی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسە، كە لە هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكادا لە 3ی ئەم مانگە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كوژرا.

پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، خەڵاتێكی بە بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەسە دیاری كردبوو كە “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەناودەبات”.

پێشكەشكاری یەكێك لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاندبوو، “دانیشتووانی ئێران كە 80 ملیۆن كەسن، پێویستە هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەستپێبكەن و پێشكەش بەو كەسەی بكەن، كە سەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەهێنێت”.

 

أ.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان