ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەستدرێژی دەكرێتەسەر كچێكی 4 ساڵ

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

هەفتەی ڕابردوو كچێكی تەمەن چوار ساڵی دانیشتووی پارێزگای كرماشان لەلایەن بەرپرسی كۆمپانییەكی كەرتی تایبەتەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو فەرزاد قاسمی خاوەنی كۆمپانیای “مارال صنعتی غرب” لە كۆمەڵگەی پیشەسازی بێستون، كچێكی تەمەن چوار ساڵانی سواری ئۆتۆمبێلەكەی كردووە و بردوویەتی.

سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەو كچە ڕایگەیاند، فەرزاد قاسمی (ب. و)ی لەگەڵ خۆی بردووە و گێچەڵی سێكسی پێكردووە.

باوكی كچەكە كە پاسەوانی ئەو كۆمپانیا بووە بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاند، كاتێك منداڵەكەم گەڕایەوە هەموو گیانی بریندار بوو، بردمانە نەخۆشخانە و دەركەوت دەستدرێژی كراوەتەسەری و ئێمەش سكاڵامان كردووە و كچەكەشم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو كابرایە جلەكانی لەبەر داكەندوم.

فەرزاد قاسمی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە و لە ئێستادا لە بەندیخانەدایە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ، كارەكانی نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری ڕێكدەخاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێریدا كۆبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێریدا كۆبووەوە و مەبەست لەكۆبوونەوەكەش ڕێكخستنەوەی ئیش‌و كارەكانی نوسینگەكانە.

شیلان عوسمان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەكۆبوونەوەكەیان لەگەڵ نوسینگەكانی شۆفێری ڕاگەیاند، مەبەست لە كۆبوونەوەی بەشی مۆڵەت لەگەڵ نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری ڕێكخستنەوەی ئیش ‌و كارەكانی نوسینگەكانە.
وتیشی”لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە بە نووسراوی فەرمی داوای سەرجەم سەرەتا (ئەوەلیات)ی ڕاهێنەرەكانی نوسینگەكانی شۆفێری كراوە‌ و پێویستە ڕەوانەی وەزارەت بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا (ئەوەلیات)ەكان بریتین لە بڕوانامەی خوێندن ‌و بڕوانامەی ڕاهێنەرەكان كە هەموویان بەنوسراو ڕەوانەی وەزارەت دەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئێران، لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ حزبەكانی ڕۆژهەڵات پەشیمان بووەتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستان ئێران لە ئاستێكی تۆكمە و باشدایە.

حەسەن كاكیلی بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ ناوەندی هاوكاری بەرەو پێشەوە دەچێت و هەندێك بڕیار بە هاوبەشی دەدرێت.
وتیشی”هاوكارییەكی باش هەیە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی خەڵكەكە لێمان ڕازی بن و دەبێت كۆبوونەوەكان فراوانتر بكەین”.
ئاشكراشیكرد، ناوەندەكە چوار حزب سەرەكی ڕۆژهەڵاتی تێدایە و هەر خولەش حزبێك دەبێتە بەرپرسی ئەو ناوەندە.

سەبارەت بە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران ناوبراو ئاشكرایكرد، ڕێكخراوێكی نەرویجی لەگەڵ حزبەكان و ناوەندەكەش قسەی كرد و زۆرمان پێخۆش بوو، لەگەڵ ئێرانیش قسەیان كردبوو گەیشتبوونە ئەو ئاستەی دانیشتن بۆ گفتوگۆ دەستپێبكەین، ئێمەش ئامادەیمان دەربڕی و هەندێكیشمان گەیشتبوونە نەرویج، بەڵام ئێران پەشیمان بووبوونەوە.

ڕوونیشیكردەوە، هۆكاری پەشیمانبوونەوەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی سیاسی ئێران، چونكە كۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ جۆرێك بابەتی كورد بە ڕەسمی ناناسێت، چونكە ئەوان دەڵێن لە ئیسلامدا مافی نەتەوەكان باس نەكراوە وەكو چەپەكان بیر دەكەنەوە، هەرچەندە بەو شێوەیە نییە، چونكە هەموو ڕۆژێك خەڵكی لەسێدارە دەدات و كۆڵبەر دەكوژێت، ئەو شتانە هەمووی دیارە، بەڵام ئێمە هیچكات گفتوگۆمان ڕەتنەكردووەتەوە و زۆریش زیانمان بەركەوتووە وەكو ئەوی د.قاسملو لەسەر مێزی گفتوگۆ شەهید كرا، بۆیە ناچارین گفتوگۆكانمان بەردەوام بێت بەڵام میكانیزمی كۆبوونەوەكان لەگەڵ ئێران چۆن بێت ئەوە گرنگە و ئێمە وتمان دەبێت كۆبوونەوەكان بە ئاشكرا بن و بڵاوبكرێنەوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت لە چوارچێوەی ئەمنیدا لەگەڵمان دانیشتن و حزبی ئێمەش ئەوەی قبوڵ نەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوالیتی پەرداخی پلاستیکی ئاو دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمیقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی زانستی لەتەندروستی و ژینگە و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو  و نوێنەری کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو لیژنەیە دەبێت لەماوەى دوو هەفتەدا ڕاپۆرتى خۆی پێشکەش بکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، گواستنەوەی ئاو دەبێت بەشێوازێکی تەندروستبێت و نابێت پلەى گەرماش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی دەگوازرێتەوە و کۆگاکانیش لە ٢٥ پلەی سیلیزی زیاتر بێت، هاوکات نابێت تیشکی خۆر لێی بدات.

 

جەختی لەئەوەشکردەوە، نابێت مارکێتەکان ئاو لەبەردەم مارکێتەکە دابنێن، و ئەگەر پێوەی پابەندنەبن، ئەوا سزای یاسایی دەدرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان