ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە، مارێكی دوو سەر دۆزرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
تولەمارێك كە دوو سەری هەیە لە باین بارینز لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكایی دۆزرایەوە، ئەمەش تا ئەندازەیەك لەو مارانە دەچێت كە لە فیلمەكانی خەیاڵی زانستیدا دەیانبینين.

پۆپ زابالۆرتی، بەڕێوەبەری بەشی خشۆك و وشكاوێكان لە ناوچەی بیرلنگتۆن ڕایگەیاندووە”مارەكە دوو مێشكی هەیە و هەر سەرێكیشی بەشێوەیەكی سەربەخۆ لەوی تر دەجوڵێت”.

دوو كارمەندە لەو ڕێكخراوە مارەكەیان لە هێلانەیەكدا دۆزیبووەوە كە مارێكی تری هاوشێوە و جۆرەكانی تری ماری تێدا لەدایكبوو لە مانگی ڕابردوو.

زابالۆرتی دەڵێت، ئەوە تاكە مارە كە دوو سەری هەیە و لە ویلایەتی نیوجێرسی دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەو مارە پێناچێت قوتاری ببێت لە دەرەوە، چونكە ڕەنگە بەهۆی دووسەرەكەیەوە بە شتێكەوە گیربخوات و لەناوبچێت، بۆیە بەشی خشۆك و وشكاوییەكان، ئەركی بەخێوكردنی مارەكەی لەئەستۆگرتووە.

جیهان

ئێران؛ تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی كارەبا ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایدەگەیەنێت، لە هێزگەی شەهید مەدحەجی زەرگان ئەهواز بە هۆی تەقینەوەی ترانسەوە ئاگری تێبەربوو ، دەشڵێت،”توانای بەرهەم هێنانی 418 میگاوات كارەبای هەبووە”.

ئاژانسی مهیری ئێران بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران بە ناوی ‘زڕگان’ لە پارێزگای خوزستان لە نزیك شاری ئەهواز ڕوویدا و ئاگرێكی گەورە لێكەوتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری ، ئیبراهیم قەنبەری، سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایگەیاندووە، هۆكاری ڕووداوەكەش تەقینەوەی ترانسێكی كارەبا بووە.

هەندێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەكەن، كە تا ئێستا نەتوانراوە ئاگری ناوەندەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانەكانی تەقینەوەكەش بە 80 ملیار تمەن مەزەندە كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ئەم مانگەدا چەندەمین تەقینەوەیە، كە لە ناوەندە سەربازیی و ئەتۆمییەكانی ئێران لە ماوەی ڕابردوو ڕووبدات، پێشتر لە ناوەندێكی سەربازیی لە نزیك تارانی پایتەخت ڕوویدا، دوای ئەوەش تەقینەوە لە ناوەندێكی ئەتۆمیی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان ڕوویدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نزیكەی 238 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 148 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 237 هەزار و 878 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 11 هەزار و 408 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی ئەمریكا، خەڵاتی داوە بە هەر كەسێك هاووڵاتییەكی سوورپێستی ڕادەست بكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

لە ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكادا كە لە ڕۆژنامەیەكدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەركەسێك هاووڵاتییەكی سوور پێست ڕادەستی حكومەت بكات بڕی 200 دۆلاری دەدرێتێ.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ساڵی 1863 لە ویلایەتی داكوتا ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە كە هەركەسێك جەستەی سوورپێستێك ڕادەستی حكومەتی ئەمریكا بكات بڕی 200 دۆلاری وەك خەڵات دەدرێتێ.
هەرچەندە سوورپێستكان لە قاڕەی ئەمریكان، بەڵام وەك گروپێكی جیاواز و لە نەژادێكی جیاواز هەڵسوكەوت دەكەن و دەژین و بەشێك لە بیرمەندان پێیان وایە ئەو كەسانە لە بنەڕەتدا هیندین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان