ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ڕێنماییەکی نوێ و گرنگ لەکاتی وێنەگرتندا ڕەچاوی بکە


خێزان

گله‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ وێنه‌كانت جوان ده‌رناچێت؟ له‌ كاتێكدا ئه‌و وێنه‌یه‌ی هاوڕێكه‌ت ده‌یگرێت جوانتره‌! ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا شێوازی گونجاوت بۆ وێنه‌گرتن نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆ له‌مه‌ودا ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

 

-گرنگی به‌ چاوه‌كانت بده‌و به‌ دره‌وشاوه‌یی ده‌ریان بخه‌، چونكه‌ له‌ وێنه‌گرتندا چاوه‌كان زۆر گرنگن

-شوێنی خۆت و ئاڕاسته‌ی خۆت دیاری بكه‌ له‌گه‌ڵ كامێراكه‌دا، ئایا ده‌ته‌وێت به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك وێنه‌ بگریت، بۆ وێنه‌ی تاكه‌كه‌سی ئاستی چاو باشترینه‌

-هیچ شتێك به‌ هێنده‌ی پێكه‌نینی ده‌ستكرد وێنه‌ تێكنادات، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ پێكه‌نینێكی سروشتی ئه‌نجام بده‌یت

-جه‌سته‌ به‌ڕێكی دامه‌نێ و كه‌مێك لاری بكه‌ره‌وه‌، هه‌وڵبده‌ به‌ گۆشه‌ی ⅔ بێت

-شوێنێكی گونجاو بۆ ده‌سته‌كانت بدۆزه‌ره‌وه‌، هیچكاتیش ده‌سته‌كانت به‌ كراوه‌یی ته‌واو مه‌هێڵه‌ره‌وه‌

-قاچه‌كانت با ڕێك نه‌بێت و بیانجوڵێنه‌

-گرنگی به‌ شانه‌كانت بده‌و به‌ ئاسوده‌یی ڕایان بگره‌، ده‌توانیت بۆ ستایلی جیاوازی وێنه‌گرتن به‌كاری بهێنیت

-شته‌كان به‌ سروشتی بهێڵه‌ره‌وه‌، گه‌ر له‌ گه‌ڵ كه‌سێك وێنه‌ ده‌گریت دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ نواندن و سروشتی به‌

-هه‌وڵبده‌ پشته‌وه‌ی وێنه‌كه‌ت قه‌ره‌باڵغ نه‌بێت، چونكه‌ سه‌رنجه‌كان بۆخۆی ده‌بات و وێنه‌كه‌ جوان نابێت

-به‌هه‌مان شێوه‌ی جه‌سته‌ سه‌ریشت با ڕێك نه‌بێت و به‌شێوازی ستایلی گونجاوی خۆت كه‌مێك لاری بكه‌ره‌وه‌.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند ئەپڵیکەیشنێکی مەترسیدار کە باشترە هەر ئێستا لە مۆبایلەکەتدا بیسڕیتەوە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئەپڵیکەیشنێکی مەترسیدارە کە باشترە هەر ئێستا لە مۆبایلەکەتدا بیسڕیتەوە:

 

یاریە بەلاشەکان

ئەم یاریانە زۆرجار ڕیکلامی زیادەی لەگەڵدایە و جگە لەوەی مۆبایلەکەت زۆر قورس دەکات بەشێکی زۆر لە داتاکانیشت دەبات

 

ئەپەکانی زیادکردنی شەحن

بەهیچ جۆرێک لە ڕێگەی ئەپەوە ناتواندرێت توانای باتری زیاد بکرێت و سەرجەم ئەم ئەپانە ساختەن و داتاکانت دەبەن یان ڕیکلام دەهێننە سەر شاشەکەت.

 

دۆزینەوەی WiFi

 

ئەو ئەپانەی وایفات بۆ دەدۆزنەوە یان ساختەن یاخود سەرجەم داتاکانی ناو مۆبایلەکەت دەبەن

 

ئەپی gps

ئەم ئەپانەش گەر باوەڕپێکراو نەبن سەرجەم داتاکانت دەبەن و شوێنت دیاری دەکەن، جگە لەوەی باتری لاواز دەکەن.

 

براوسەرەکان

لەکاتی بەکارهێنانی براوسەر لەنێو مۆبایلەکەت، ئەو براوسەرانە دابەزێنە کە سەلامەتە و کەمتر ڕێگا بە ڤایرۆس و پرۆگرامی ساختە دەدات.

 

ئەپە زیادەکان

هەموومان لە مۆبایلەکانماندا کۆمەڵیک ئەپمان هەیە کەماوەی زۆرە بەکارمان نەهێناون، باشتر بیانسڕیتەوە تا جێگات لێنەگرن و مۆبایلەکەشت خاو نەکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەستێرە بەناوبانگەکان ڕوونی دەکەنەوە: چۆن پاش منداڵبوون کێشیان دابەزاندۆتەوە؟


خێزان

شتێکی ئاساییە لە کاتی منداڵبوون کێشت زیاد بکات، ئەمەی خوارەوە تاکتیکی ئەستێرەکانە کە ڕوونی دەکەنەوە چۆن پاش منداڵبوون کێشیان دابەزاندووە؟

جێنیفەر لوپێز

سەرەتا پاش منداڵبوون تەنها پیاسەی کردووە، دواتر ٤ میل ڕایکردووە و نیو میل مەلەی کردووە و ١٨ میلیش بە پاسکیل ڕۆشتووە تا کێشی ئاسایی بۆتەوە.

 

هیلا بیری

لەپاش منداڵبوون ١٥ کیلۆ زیادی کرد، بۆیە ڕۆژانە ژەمی زۆر و خواردنی کەمی دەخوارد و شیرینیشی نەدەخوارد، زیاتریش لە ژەمەکاندا سوپی دەخوارد و وەرزشی لەگەڵدا دەکرد.

 

جێسیکا ئەلبا

لەپاش ئەوەی کچێکی بوو ١٦ کیلۆ زیادی کرد، سەرەتا بە ڕۆژی ٢٠ خولەک و دواتر ڕۆژی کاتژمێرێک وەرزشکردن جەستەی خۆی ئاسایی کردەوە.

 

بینۆسێ

خانمە هونەرمەند بیۆنسێ لەو هونەرمەندانەیە کە زۆر گوێ بەوە نادات بەردەوام وەرزش بکات و ئێستا دایکی ٣ منداڵە، ئەو دەڵێت”من لە ڕێگەی شیرپێدانی سروشتییەوە کێشی خۆم ئاسایی دەکەمەوە، ئەوەس ڕێگایەکی کاریگەرە و هەموان دەتوانن تاقی بکەنەوە”

 

کیم کارداشیان

لەپاش ئەوەی منداڵی سێیەمی بوو ٣٠ کیلۆ لە جەستەی دابەزاند، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو پەیڕەوی لە ڕێجیمێکی زانستی کردووە کە ڕێژەی پڕۆتین و چەوری بە پێی پێویست وەرگرتووە نەک زیادە و وەرزشیلی لەگەڵدا کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وەرزش کە چەوری ڕانت زۆر بەباشی دەتوێتەوە و زۆر باشە کە لە ئێستاوە دەستپێبکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە چەوری ڕانت زۆر بەباشی دەتوێتەوە و زۆر باشە کە لە ئێستاوە دەستپێبکەیت:

 

وەرزشی  Abduction

لەسەر لا پاڵبکەوە و قاچێکیانت تا دەتوانیت بەرز بکەرەوە، پاشان لایەکەی دیکە، هەر قاچێک ١٠ جار و ٣ سێت

 

 

وەرزشی Curtsy lunge

بە ڕێکی بوەستە و دواتر قاچێکت ببە پشتەوە و لەسەری بنوشتێرەوە . ١٠ جار

 

-وەرزشی Scissors

-لەسەر پشت بمێنەرەوە و قاچەکانت بەشێوەی مقەست بجوڵێنە و بەرز و نزمی پێبکە. ١ خولەک

 

وەرزشی Wall sit

-وەک ئەوەی لەسەر کورسیەک دابنیشیت بنوشتێرەرەوە و بە پەستانی پشتت بە دیوارەوە خۆت بگرە، ٣٠ چرکە بەم جۆرە بوەستە و دواتر دوبارەی بکەرەوە.

 

– وەرزشی Squats

-بە ڕێکی بوەستە و خۆت بنوشتێنەرەوە و هەڵبستەرەوە. (١ خولەک)

 

-وەرزشی Jump squats

بازبدە و دواتر بەشێوەی سکوات بنوشتێرەوە. ١٥ جار

 

-وەرزشی  Side Lunge

 

خۆت بخە بەسەر یەکێک لە ڕانەکانتدا  بە پلەی ٩٠ و قاچەکەی دیکەت بە ڕێکی بکشێنە، ٢٠ تا ٣٠ چرکە ڕایبگرە و دواتر بچۆرە سەر قاچەکەی دیکەت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان