ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

 (بودجه‌ کورتی هێناوه‌) کڕینی کریستیانۆ ئاسان نییه‌ و یوڤانتۆس تائێستا باجه‌که‌ی ده‌دات !

خه‌ڵک سپۆرت

گواستنه‌وه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ تائێستا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی‌ دارایی یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌یه‌ و ئیتاڵیه‌کان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.

ڕۆژنامه‌ی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، کڕینی کریستیانۆ له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ته‌نها کاردانه‌وه‌ی به‌سودی بۆ یانه‌ ئیتاڵیه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ نه‌بووه‌، به‌ڵکو له‌ ڕووی دارایی و کارگێڕیه‌وه‌ هاوشێوه‌ی ئاگرێک که‌وتۆته‌ نێو ماڵی خانمه‌ پیره‌که‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ئیداره‌ی یوڤانتۆس توانای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێکی به‌بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ نه‌بووه‌ و ده‌ستگرتنه‌وه‌ی زۆریان له‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی یانه‌که‌دا کردووه‌ ته‌نها له‌پێناو ئیمزاکردنی بۆنده‌که‌دا، دواتر هه‌وڵیانداوه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی مافی فرۆشتنی وێنه‌ی یاریزانه‌که‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌ و له‌و بواره‌شدا شکستێکی ته‌واویان هێناوه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی وه‌رزی ٢٠١٨/٢٠١٩یان به‌ کورتهێنان به‌بڕی ٤٠ ملیۆن یورۆ داخستووه‌، له‌کاتێکدا یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕێگه‌ی پێداون به‌و که‌موکه‌رتیه‌شه‌وه‌ کۆتایی به‌ میزانیه‌ی وه‌رز بهێنن.

کریستیانۆی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌درێسی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵیه‌وه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ ناودارانی جیهان کاریگه‌ری له‌سه‌ر خولی ئیتاڵیا دروست کردووه‌، هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ له‌ڕووی مافه‌کانی په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌وه‌ سودی به‌ یانه‌کانی تری سیریا ئه‌ی گه‌یاندووه‌، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت له‌هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌ گواستنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا بەپێی نرخی یاریزانان

خەڵک سپۆرت

هەڵبژاردەی بەرازیل وەک گرانبەهاترین هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دەکەوێتە پلەی چوارەمەوە.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیەوە پشتبەست بە داتاکانی “ترانسفێر مارکێت” ئامادەکراوە، هەڵبژاردەی سیلیساوی بەرازیل لەپلەی یەکەمی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی جیهاندایە، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەکانی ئەو وڵاتە لەنمونەی نایمار بەبڕی ١٨٠ ملیۆن یورۆ و کۆتینیۆ ٩٠ ملیۆن و فێرمینیۆ کە نرخەکەی دەگاتە ٨٠ ملیۆن.

لە پلەی دووەمیشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دێت، کە لە پێکهاتەی ئەو وڵاتەدا سێ یاریزان سنوری ١٠٠ ملیۆنیان تێپەڕاندووە (هاری کەین، ڕەحیم ستێرلینگ، جادۆن سانچۆ).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی جیهانە بەپێی ڕێژە و نرخی یاریزانەکان:

  • هەڵبژاردەی بەرازیل: ملیار و ١٤٠ ملیۆن یورۆ
  • هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: ملیار و ١٢٠ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا: ٩٢٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی فەرەنسا: ٨٦٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: ٨٣٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: ٨٠٣ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی بەلجیکا: ٧٥٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی پورتوگال: ٧٥٢ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی هۆڵەندا: ٧٠٩ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٤٣٦ ملیۆن
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بە دوو بۆندی گەورەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان !

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ دەدات دوو ئەستێرەی ناودار بۆ هیڵی ناوەندی پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دابین بکات.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووە، ڕووبەڕوبونەوەکانی یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و یوڤانتۆس لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیتاڵیا دەریخستووە، کە پێکهاتەی ئەم وەرزەی نێراتزۆری لەهێڵی ناوەند و لەڕووی کوالیتیەوە کەموکورتی هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر داوای گواستنەوەی دوو یاریزانی کردووە بۆ هێڵی ناوەندی پێکهاتەکەی، داواکاری سەرەتا بۆ ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی بووە، بەڵام بەهۆی پێداگری یانەی بەرشلۆنە لەسەر بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ لە گفتوگۆکان کشاونەتەوە، جگە لەم ناوە گەورەیە، کۆنتی سێ ناوی تری خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، یەکەمیان نیمانیا ماتیچی سڕبی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدە کە لەگواستنەوەکانی هاوینەدا نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە دوو ناوی تریشی وەک بۆندی دووەم پێشکەشی ئیدارەی یانە لۆمپاردیەکەی کردووە کە ئەوانیش دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و گایتانۆ گاسترۆڤێلی ئەستێرەی یانەی فیورنتینان، بۆ هەر یەکێک لەو دوو ناوەش بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ پیشکەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان