ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

لە ئێوارە كۆڕێكدا لە هەولێر ۲٠ کتێبی توانا ئەمین بڵاودەبێتەوە


خێزان

لە ئێوارە كۆڕێكدا له‌ هەولێر، چەندین بەرهەمی نووسەر توانا ئەمین  بڵاو دەكرێنەوە.

كاتژمێر 4ی ئێوارەی سبەی هه‌ینى 6/9/2019، وەزارەتی ڕۆشنبیری  لەژێر ناونیشانی (مرواری تاقانە) کۆڕێکی جەماوەری بۆ واژۆکردن و خوێندنەوەی بەرهەمەکانی نووسەر و چیرۆکنووس توانا ئەمین بە دەنگی (زانا عەبدولڕەحمان) لە کەشێکی موزیکیدا و بە ئامادەبوونی نووسەر لە ھۆڵی پێشەوا، لە هەولێری پایتەخت ساز دەکەن.

لە کۆڕەكەدا 20 کتێبی توانا ئەمین لە نووسین و وەرگێڕان لە هۆڵەکەدا بەردەست دەبێت و خوێنەران دەتوانن بیکڕن و ڕاستەوخۆ واژۆی نووسەر وەربگرن.

توانا ئەمین لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕە.

 

ریکلام

هەواڵەکان

بانە بەرهەمە نوێکەی لە جەژندا بڵاوکردەوە


خێزان

خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ئەمەوێت) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکە لە هۆندراوە و ئاوازی بانەیە و سیامەند کاری بەرهەمهێنانی موزیکی بۆ کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کۆمسای بۆ جەژن کلیپی (ئەم کاتەت باش)ی بڵاوکردەوە


خێزان

خانمە گۆرنیبێژ کۆمسای گۆرانییەکی نوێی بەناوی “ئەم کاتەت باش” لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بڵاوکردەوە.

کۆمسای ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی چەند مانگێکە ئەم بەرهەمەی تۆمارکردووە و کارەکانی تەواوکردووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە بڵاوکردنەوەی دواکەوتووە.

گۆرانیەکەی کۆمسای بە زمانی کوردی و ئینگلیزیەوە و کاری دابەشکردنی موزیکی لە لایەن نۆیانب ئەنجام دراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئایا ئەوەی لە شاری سۆران بیندراوە مانگ بووە؟ شارەزایان وەڵام دەدەنەوە!


خێزان

پاش بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆی لە شاری سۆران کە ئاماژە بەوە دەدات لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی مانگ بیندراوە، شارەزایانی فەلەکناسی لەو بارەیەوە ڕونکردنەوە دەدەن و ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەوەی بیندراوە هەسارەی زەحەلە نەک مانگ.

هاوڵاتییەک دەڵێت ئەمڕۆ مانگ بینراوەسیروان زاخان:ئیمرۆ ئێوارە بە کامێرای خۆم مانگم بینی و لێم چرکاند لەسەر بانی ماڵی خۆمان لە شاری سۆران بەروار ٢٢/٥/٢٠٢٠ کات ژمێر ٧:١٢ ئێوارە.

Posted by Xelk Media Network on Friday, May 22, 2020

وەک لە ڕونکردنەوەکاندا ئاماژەی پێدراوە ئەوەی لە ئاسمانی شاری سۆران بینراوە و ڤیدیۆ کراوە و لە ئێوارەوە بڵاوە، مانگی شەوال نییە! ئەوە هەسارەی (الزهرة) ڤینۆسە، ئێستا لە ئەپلیکەیشنی تایبەت (سكای پۆرتاڵ) دۆخی مانگ و هەسارەی ڤینۆس _ یش دەتوانیت بیبینیت و لە ڕاستییەكە دڵنیابیت.
مانگی یەک شەوە یان دوو شەوە زۆر باریكە و لە شێوەی تاڵە دەزوو یان دەمی داسە دەبێت بەچاوی زۆر تیژ ببینرێت یان تەلەسكۆب و كامێرای فەلەكی نەک بە زومی کامێرای مۆبایل.

دەقی ڕونکردنەوەیەک کە لە پەیجی فیزیک بڵاوکراوەتەوە:

ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە گوایە کەسێک لە سۆران مانگی بینیوە. بە چەند هۆکارێکی زۆر سادە دەکرێت بزانیت ئەوەی لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدایە مانگ نییە:
پێش ئەوەی بچینە سەر خاڵەکان بیرتان بێت کە لە ڤیدیۆکەدا خۆر ئاوا بووە.
١. ئەو کاتانەی مانگ نوێ دەبێتەوە بە نزیکەیی دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوییەوە، هەر بۆیە ڕووناکی خۆر بە گشتی دەدات لە دیوی ئەودیوی مان و ئەمدیوی کە ڕووی لە خۆمانە تاریکە، هەر بۆیە نابیندرێت. ئەوەی لە ڤیدیۆکەدایە زۆر دوورە لەوەی کە بکەوێتە ئەو شوێنەوە، وەک دیارە زۆر دوورە لە هێڵی نێوان زەوی و خۆرەوە.
٢. وەک لەم وێنەیەدا دەبینن، شوێنی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆدا دەکەوتە خوار خۆرەوە لە ئاسماندا، بۆیە دەبوو لەوێ بۆی بگەڕێن نەک لە سەروو خۆرەوە و دوای خۆرئاوابوون. بۆیە بە هیچ جۆرێک ئەوە مانگ نییە.
٣. ئەی کەوابێت چییە؟ هەسارەی زوهرەیە. ئەی بۆچی وەک مانگ دەردەکەوێت و بەشیکی دیارە؟ چونکە هەسارەی زوهرە نزیکە لە زەوییەوە و خولگەکەی دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە بۆیە ئەو کاتانەی خۆر دەدات لە دیوێکی دەکرێت بەشێک لە دیوەکەی تری ببینرێت کە خۆر لێینەداوە. ئەمەش دەقاودەق ئەو شتەیە کە بەسەر مانگدا ڕوودەدات و لە چاوی ئێمەی سەر زەوییەوە هەردووکیان دەکرێت وەکوو هیلال دەربکەون لە کاتە جیاوازەکاندا و بە پێی شوێنەکەیان.
٤. هۆکارێکی تریش بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ئەوە مانگ نییە و هەسارەی زوهرەیە، ئەوەیە کە لە تۆمارەکەدا دیارە کە کەسەکە زۆر زۆر نزیکی کردۆتەوە. ئەو کاتەی کە بە تەواوەتی نزیککردنەوەکە لادەبات هیچ شتێک دیار نامێنێت لە ئاسماندا، بەڵام ئەمە بۆ مانگ پێچەوانەیە چونکە ئێمە بە بێ نزیککردنەوە و بە چاوی ئاسایی دەتوانین هیلالەکەی ببینین.
– کەوابێت ئەوەی بۆتە هۆکاری ئەو هەڵەیە ئەوەیە کە ئەو کەسەکەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە، ئاگاداری ئەوە نەبووە کە دەکرێت هەسارەی زوهرە وەکوو هیلال ببینرێت و هەروەها مانگ و هەسارەی زوهرەی لە یەک جیا نەکردۆتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان